عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمسیۆن دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاریی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
بەپێی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی و کاندیدەکان بە دوو قۆناغ دەبێت، ھاوپەیمانێتییەکان لە یەکی تەمموز دەستپێدەکات و لە ٣٠ی ھەمان مانگ کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ١٥ تەمموز دەستپێدەکات و لە ١٨ی ئاب کۆتایی دێت، بۆ تۆمارکردنی لیست و کاندیدەکان.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەرگای بنکەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێنەوە. بەشێوەیەک ١٦ی کانوونی یەکەم دەنگدانی تایبەت دەبێت و ١٨ی ھەمان مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ١٥ پارێزگا دەگرێتەوە، جگە لە پارێزگاکان ھەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی دەنگدانیش ٧٠٠٨ ناوەندی دەنگدان و ٤٧ ھەزار و ٦٥٥ وێستگەی دەنگدان دەکرێنەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیراندا، رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٣٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ ھەزار و (٥٢) بەرمیل نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە زیاتر لە ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشورەوە ھەناردەکراوە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٣ ھەزار بەرمیلیشی لە گەیارەوە ھەناردەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، داھاتی نەوت لەمانگی رابردوودا ٧ ملیار و ١١٥ ملیار دۆلار بووە ھەر بەرمیلێک بە ٧١ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشراوە.
حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، لیژنەیەکی بۆ گۆڕانکاری وزاریی پێکھێناوە و دەستی کردووە بە ھەنگاوەکانی گۆڕینی ئەو پارێزگارانەی سەرکەوتوونەبوون لە ئەرکەکانیان، کە بە وتەی حەسەن فەدعەم، ئەو ھەنگاوە ئەو پارێزگارانە دەگرێتەوە، کە لە چەند ساڵی دوودرێژی رابردوودا لە ئەرکەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.
راشیگەیاند، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، حکومەتێکی خزمەتگوزارییە و لە قۆناغی داھاتوودا کار بۆ دوورخستنەوەی ئەو پارێزگارانە دەکات، کە لە کارەکانیان سەرکەوتوونەبوون.
وەک ناڕەزایی دەربڕین لەدژی سوتاندنی قورئان لە سوید لەلایەن گەنجێکی عێراقییەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و لەسەر داوای موقتەدا سەدر خۆپیشاندانێکی ملیۆنی بەڕێوەبچێت و لیژنەی ناوەندیی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکەش چەند رێنماییەکی بۆ چۆنێتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکە بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی رێنماییەکانی لیژنەکە، خۆپیشاندانەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی سوید دەبێت و نابێت ھیچ کەسێکیش ھەڵبکوتێتە سەر باڵیۆزخانەکە و سوتاندنی ئاڵای سوید قەدەغەکراوە و رێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سەرایا سەلام و ھیچ گرووپێکی تریش نادرێت و خۆپیشاندانەکەش لە سەعات ٥ی ئێوارە تا ئێوارە دەبێت و پێویستە ھەماھەنگیش تەواویش لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان بکرێت.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانی سوتاندنی کتێبی قورئانی پیرۆز دەکات، کە لەلایەن ھەندێک کەسی دەروون نەخۆش و توندڕەوەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە قێزەونە، کە ھەستی ملیۆنان موسڵمانی ئازارداوە، ڕەنگدانەوەی ڕۆحێکی شەڕانگێزی ڕقاوین کە پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، بەڵکو کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستی و ھاندانی توندوتیژی و ڕق و کینەیە، رێگەدانیش بەم کردەوە توندڕەوییە، دووبارە جیھان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو تاڵاوی تیرۆر و توندڕەویی.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکھۆڵم لە سوید، قورئانی پیرۆزی سوتاند و ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری موسوڵمانانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدڕ لە تویتێکدا داوا لە موسوڵمانان و شوێنکەوتووانی دەکات لە عێراق خۆپیشاندانێکی فراوان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید ئەنجامبدەن و داوا لە حکومەتی عێراق بکەن، باڵیۆزی سوید لە عێراق دەربکات و سەرجەم پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.
سەدر لە تویتەکەیدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رەگەزنامەی عێراقی لەو پەنابەرە عێراقییەی وڵاتی سوید وەربگرێتەوە، کە لە شاری ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سوتاند و رێککاری توندی یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدڕ، لە تویتێکدا داوای لە موسوڵمانان و شوێنکەوتووانی کرد لە عێراق خۆپیشاندانێکی فراوان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید ئەنجامبدەن، داوا لە حکومەتی عێراق بکەن، باڵیۆزی سوید لە عێراق دەربکات و سەرجەم پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.
دوای بانگەوازەکەی سەدر، ژمارەیەک لەلایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لەبەغداد گردبوونەوە و داوایانکرد باڵیۆزی سوید دەربکرێت.
لای خۆیەوە، لیژنەی ناوەندی رەوتی سەدر رایگەیاند، ئێوارەی ھەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بە فەرمانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی ١٤ لە یاسایی سزادانی عێراقی، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگیرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سووتاندووە.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، فایەق زێدان داواکاری گشتی راسپاردووە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ رێوشوێنە یاساییەکان بگرنەبەر، تا ئەو پەنابەرە عێراقییەی لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند رادەستی عێراق بکرێتەوە و بەپێی یاسا دادگایی بکرێت.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکھۆڵم لە سوید، قورئانی پیرۆزی سوتاند و ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری موسوڵمانانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، پەیامی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد دژی سوتان قورئانی پیرۆز گەیشت و پێویست ناکات ئەو کارە دوو بارە بکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر لەدوای بانگەوازەکەیی موقتەدا سەدر، لە دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بەشێکیان ھەڵیانکوتایەسەر باڵیۆزخانەکە و داوایانکرد باڵیۆزی سوید دەربکرێت.
ھاوکات وەک رێزێک بۆ قورئان، کتێبی قورئانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بەرزکردەوە.
عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بێکاری بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢١، گەیشتووەتە ١٦.٥%، ئەوەش بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١.
عەبدولزەھرە ھنداوی، باسی لە سەرژمێریی دانیشتووان کرد و رایگەیاند، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، ھۆکارە بۆ بەڕێوەنەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان، بەڵام ١٠٠% ساڵی داھاتوو ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەدەچێت.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە مەھدی عەلاق راوێژکاری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان رایگەیاند، بۆ یەکەمجار دوای پێنج ساڵ، گەشەی دانیشتووانی عێراق لە ٣%وە بۆ ٢.٥% کەمیکردووە و ئێستا تێکڕای لەدایکبوون کەمیکردووە بۆ ٣ یان ٤ منداڵ.
ھەروەھا بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و رەنگە تاکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٤٣ ملیۆن کەس.
نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە حکومەتی فیدڕاڵ ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەنزین، نەوت و گاز بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دابینبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکە چەند مانگێکە کاری تێدا دەکرێت و دوای رادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش بە بەغداد، لەئێستادا ئەرکی دەستوری حکومەتی فیدڕاڵە، سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتی دابینبکات، ئومێدیشیان ھەیە کە سکاڵاکە بەھێزە و دەیبەنەوە.
لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان، نرخی لیترێک بەنزین بە ٤٥٠ دینارە، لیترێک نەوت بە ١٥٠ دینار و لیترێک گازیش بە ٤٠٠ دینارە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان نرخی سوتەمەنی نزیکەی دوو بەرامبەری ئەو نرخانەیە.
زرغام مالیکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای نەوت و غاز لە یاسا گرنگەکانە و مافەکانی عێراق بە شێوەیەکی گشتی، بە ھەرێمی کوردستان و ھەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوورەوە دەپارێزێت.
وتیشی، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی کۆتاییھاتنی پشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، بۆ کارکردن لەسەر ناردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز دوای ئامادەکردنی بڕگە و ماددەکانی.
ھاوکات زەینەب مووسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای نەوت و غاز، نەخشەی نەوت لە عێراق دەکێشێت و کێشەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات.
وتیشی، لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران، کار لەسەر رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ پەسەندکردنی یاسا لە نزیکترین کاتدا دەکات، بەڵام دەستوەردانی سیاسی ھەیە و ھەندێک لایەن نایانەوێت کێشەی ئابووریی عێراق چارەسەر بکرێت.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی ناوخۆ ناسەقامگیری بەھای دراو بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە ژمارەیەکی زۆر لە مافیاکان فێڵ لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی تر دەکەن و بڕێکی زۆر دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار وەردەگرن و لە بازاڕیشدا بە زیاتر لە ١٤٥ ھەزار دەیفرۆشنەوە، جگە لەوەش تا ئەو کاتەی بردنەدەرەوەی دۆلار بە قاچاخ و رێگەی نایاسایی بەردەوام بێت بەھای دراویش جێگیر لە عێراق نابێت.
وتیشی، لەسەر ئاستی دەرەکیش ھۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری بەھای دراو لە عێراق، بانکی فیدراڵی ئەمریکایە، چونکە بە بیانووی رێگرتن لە بردنەدەرەوەی دۆلار، رێگە نادات بازرگانان حەواڵەکان راستەوخۆ لە بانکی ناوەندی وەربگرن، بۆیە ناچار دەبن لە بازاڕدا دۆلار دابین بکەن و ئەوەش ھۆکارێکی سەرەکی جێگر نەبوونی بەھای دینارە بەو نرخەی بانکی ناوەندی و یاسای بودجە دیارییانکردووە.
دەستەی گشتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، کەش و ھەوا جیگیردەبێت، بەپێی پێشبینییەکانیش لە ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان نزم دەبنەوە، بەڵام لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشی پێشبینییەکان تا ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە ھیچ جیاوازییەکەی بەرچاوی لە پەلەکانی گەرما تۆمار نەکردووە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەت لە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکھێناوە، کە ژمارەیەک پێشنیازی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
راشیگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو پێشنیازانەدا کۆتاییان ھێناوە بە راسپاردنی محەمەد ھاشم لە بەڕێوەبردنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش و سەعد فەیسەڵ ئەمین جبووری جێگەی دەگرێتەوە.
بە وتەی باسم عەوادی، حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی گشتگیریی بۆ چاکسازیی لە بەڕێوەبردنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان ھەیە و فەرمانبەر و کاربەدەستە کەمتەرخەکان، بەھۆی بەھەدەردانی سامانی گشتی لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە.