عیراقعیراق

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێرانی-عێراقی رایگەیاند، عێراق ھەموو قەرزەکانی پەیوەست بە کڕینی وزە دەداتەوە بە ئێران، کە بڕەکەی دە ملیار دۆلارە و پارەکەش لە بانکی بازرگانیی عێراقە و ھیچ بەربەستێک لەبەردەم وەرگرتنەوەیدا نییە.

وتیشی، چاویان لەوەیە لەچەند ساڵی کەمی داھاتوودا، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، لە ١٠ ملیار دۆلاری ساڵانەوە بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار.
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو تاران ٧١٨ ملیار پێ سێجا غازی سروشتی فرۆشتووە، کە نۆ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجای فرۆشراوە بە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، لە ١٣ ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانیش لە ١٥ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کاندیدەکان سەردانی نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە ١٥ پارێزگاکەی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان بکەن.

وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی کارتی بایۆمەتری پەسەندکراوە، ھەربۆیە ھەرکەسێک کارتی دەنگدانی کاتی ھەبێت ناتوانێت بەشداری ھەڵبژاردن بکات، بۆیە دەبێت لەماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران بکات و تۆمارەکەی نوێ بکاتەوە.

لەبارەی جیاکردنەوەی دەنگدان، وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەکرد بەپێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، پشت بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەبەسترێت.

دەشڵێت، رسوماتی بەشداریکردن لە ھاوپەیمانێتیەکان بۆ ھەڵبژاردن ١٠ ملیۆن دینارە، لەکاتێکدا بەشداریی لایەنەکان پێنج ملیۆن دینارە، ھەروەھا رسوماتی لیستی تاکەکەسی و ئەو لایەنانەی پێشتر تۆمارکراون  یەک ملیۆن دینارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لە بارەی دۆسیەی ئەمنی و سیاسی و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و رێگە نەدان بە بەکارھێنانی خاکی وڵات بۆ ھێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە رۆڵی عێراق کراوە لە نێوندگیری لە نێوان ئێران و وڵاتانی تری ناوەچەکە و بەھێزکردنی ئارامی لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا، ھەردوولا ھەوڵەکانیان بۆ دیداری دیپلۆماتی و چرکردنەوەی ھاوکارییەکانیان دووپات کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەکرد، زیادکردنی ماددە بۆ یاسای بودجە، پابەندبوونی دارایی زیاد دەکات و ئەوەش لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانەوەیە.

دووپاتیشی کردەوە، تاوتوێی ئەو ماددانە دەکەن کە زیادکراون و ئەگەر لەگەل کارنامەی حکومەتدا گونجا و ھاوکارییکردن لە کارەکانیان بۆ چاکسازی ئابووری پشتی پێدەبەستن و کێشەیان لەگەڵیاندا نابێت، بەڵام ئەگەر کاریگەرییان لەسەر کارنامەی حکومەت دروستکرد و رێگربوون لە چاکسازی ئابووری ئەوە بەرامبەری بێدەنگ نابن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق رایگەیاند، سێ تۆمەتبار لەکاتی گواستنەوەیان لە بنکەی پۆلیسی چاکسازی لە دادگای لێکۆڵینەوەی چاکسازی ڕۆژھەڵاتی شاری ناسریە ھەڵھاتوون، یەکێک لەو تۆمەتبارانەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەتەوە.

ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی ٣٩٣ لە یاسای سزادانی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکرابوون، گەڕان پێشکنینش بۆ دەستگیرکردنەوەی دوو تۆمەتبارەکەی تر بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زرغام مالیکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای گەورەی جیھانییەوە دەتوانرێت بنیات بنرێت بەشێوەی بۆری یان بە گواستنەوەی وشکانی، عێراقیش توانای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی ھەیە.

لەئێستادا پڕۆژەی گواستنەوەی غاز لەژێر لێکۆڵینەوە دایە، ناوەندی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوەش باوەڕی وایە دوای شەڕی ئۆکراین، ئەوروپا چاوی لە سود وەرگرتنە لە غازی قەتەر، پێدەچێت گواستنەوەی غاز لە بەندەری فاوی بەسڕەشەوە یەکێک لە رێگا کورتبڕەکان بێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

لێکۆڵەرانی ناوەندەکە دەڵێن، تورکیا کە خاوەن ژێرخانێکی گواستنەوەی پێشکەوتووە، دەبێتە دەرگای عێراق بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، ھەردو وڵاتیش بەیەکەوە دەبنە پردێک بۆ بەیەکەوە گرێدانی ئەوروپا و ئاسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کرعاوی، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، ئەو داھاتەی لە بودجە دیاریکراوە ١٣٤ ترلیۆنە و لەو بڕەش ١١٧ ترلیۆنی لەڕێگەی ھەناردەی نەوتەوەیە، بەڵام لە ئێستادا ترس ھەیە لەوەی داھاتی نانەوتی پێویست بەدەست نەیەت، کە بە ١٧ ترلیۆن دینار دیاریکراوە، چونکە لە باشترین حاڵەتدا، داھاتی نانەوتی عێراق نەگەیشتووەتە زیاتر لە ١٢.٥ ترلیۆن دینار، بەوەش روبەڕووی مەترسی زیادبوونی کورتھێنان لە بودجەدا دەبنەوە، بە زیاتر لەو بڕەی دیاریکراوە کە ٦٤ ترلیۆن دینارە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، بودجە لەسەر بنەمای ھەناردەی نەوت بە بڕی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بنیاتنراوە، بەڵام لە ماوەی دوو مانگدا ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لەدەستداوە کە دەبوو ھەرێمی کوردستان ھەناردەی بکات. وتیشی، نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار دیارکراوە و بەوەش زیانەکان دەگاتە ٩ ترلیۆن دینار. 

کرعاوی ئەوەشی وت، ھەندێک رۆژ ھەناردەی نەوت روبەڕووی گرفت دەبێتەوە بەھۆی خراپی کەشوھەوا و بوونی کێشە لە گواستنەوەدا، بۆیە رەنگە داھاتی نەوت نەگاتە ئەو ئاستەی لە بودجەدا دیاریکراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولڕەزاق زوھێری، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە کارە سەرەکی و لەپێشینەکانیان بە پێی یاسا و رێنماییەکانی بانکی نێودەوڵەتی، فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی عێراقە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بە گشتی و وڵاتانی دراوسێ و کەنداو و وڵاتە عەرەبییەکانیش بەتایبەتی، لەگەڵ کارئاسانیکردن بە مەبەستی ھاوردە و ھەناردەکردنی کاڵا و شتەمەک لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە و بە پێچەوانەشەوە.

وتیشی، لەو چوارچێوەیەدا لە گەڵ سعودیە ئیمارات گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی کار لە نێوان ھەرسێ وڵات و سعودیە و ئیماراتیش شەش ملیار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی عێراق تەرخان دەکەن کە لە بواری چالاکییەکانی بەکاربردندا لە ناوخۆی عێراق خەرج دەکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی پشکی ئاو و دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی لەسەر ھەردوو روباری دیجلە و فورات و کەمبوونەوەی کۆگاکانی ئاو، عێراق بە قورسترین قۆناغی وشکەساڵی تێدەپەڕێت، ئەوەش چوارەمین ساڵە لەسەر یەک کە روبەڕووی ئەو رەوشە دەبێتەوە، بەوھۆیەشەوە چاندنی ھەندێک لەو بەرھەمانەی ئاوی زۆریان دەوێت، سنوردار کردووە.

وتیشی، وەزارەتەکەیان ھەوڵی جدی دەدات بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ھاوڵاتیان و کەرتی پیشەسازی و تەندروستی و ژینگەیی.  

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دڵنیاییشیدا لە بوونی چەند ئاماژەیەکی ئەرێنی لەگەڵ تورکیا، بۆ کاراکردنی خاڵەکانی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوانیاندا ھەیە، لە گرنگترینیان پلانی کارکردن بۆ بەنداو و کۆگاکانی ئاو. 

ئەوەشی خستەڕوو ھەروەھا ئاماژەی ئەرێنی ھەیە بۆ زیادکردنی پشکی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فورات لە ھاوینی ئەمساڵدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، رێکار و بڕیارە نوێیەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی رێکخستنەوە و زیاتر کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و چاکسازیکردن تیایاندا، کاریگەری زۆریان لەسەر زیادبوونی داھاتی گومرگ و باج لە خاڵە سنورییەکانی عێراق ھەبووەو ئاستی ھەناردەش زۆر زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داھاتی باج و گومرگ لە دەروازە سنورییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠٢ ملیار دینار، بەروارد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو کە داھاتی باج و گومرگ نزیکەی ٤٨٦ ملیار دینار بوو ئەمساڵ ئەو داھاتە زیاتر لە ١١٦ ملیار دینار زیادیکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەک بەرلەئێستا بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگای ئەنبار لەسەر چەند تۆمەتێکی گەندەڵی دەستگیرکرا، دانیشینا بە گەندەڵییەکان و ناوی بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکیشی لە پارێزگای ئەنبار ھێنا، کە لەو دۆسێیانەی گەندەڵی پارێزگاکەدا تێوەگلابوو کە زیاتر خۆی لە جێبەجێکردنی مامەڵەی خانەنشینی ساختەدا دەبینێتەوە و لەو رێگەیەشەوە بڕێکی زۆر پارەیان دەستکەوتووە.

ئاشکراشیکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای ئەنبار دەکرا، ھێزێکی ئەمنیش دەستگیریکرد و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە گەڕانەوەی حاجیانی عێراقی لە سعودیەوە دەستپێدەکات و ھەموو رێکارێکیان بۆ گەڕانەوەیان گرتووەتەبەر، لەوانە دابینکردنی فڕۆکەی بی ٧٨٧ی خەونەکان، بۆ ھێنانەوەی حاجیان.

راشیگەیاند، ھەموو رێکارێکیان لە فڕۆکەخانەکانی سعودیەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق گرتووەتەبەر و رۆژی دووشەممە یەکەمین کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.

بەپێی ئاماری دەستەی حەج و عومرەی عێراق، ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بەتایبەتیش ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، رێگرتنە لە ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکان و دووبارەکردنەوەی دەنگدان لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە زیاتر لە ٤٧ ھەزار وێستگەی دەنگداندا کامێرای چاودێری جێگیر دەکەن.

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دانانی کامێرای چاودێری لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رێگەیەکی نوێیە و کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ساختەکاری لایەنەکان، بەڵام کۆتایی بە سەپاندنی ھەژموونی لایەنەکان بەسەر پارێزگاندا ناھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ماڵی ھومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەنجامداو تاوتوێی چەند بابەتێکی کرد لە سەروو ھەموویانەوە بابەتی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندرەوێکەوە لە سوید.

بە پێی راگەیەندراوی چوارچێوەی ھەماھەنگی، سەرەتای کۆبوونەوەکە بە قسەکردنی سەرۆک وەزیران لەبارەی دواپێشھاتە سیاسی و خزمەتگوزارییەکان دەستیپێکرد، ھاوکات چوارچێوەی ھەماھەنگی دژایەتی خۆی بۆ ھێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز دووپاتکردەوەو ستایشی ھەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی کارەبای کرد بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا لەسەرتاسەری وڵات.

چوارچێوەی ھەماھەنگی راشیگەیاند، پشتیوانی حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەو پەلەکردن لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیان ، جەختیشیکردەوە، لەسەر  سەربەخۆیی عێراق لە مامەڵەکردن بە پارەکانی بەو جۆرەی لەبەرژەوەندی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارەدا ھەیە، ھەروەھا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، راشیگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەبەرزیی دەمێننەوە، ھەروەھا پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە ٤٥ پلە و گەرمترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

ھاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشی چوار رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە بەغداد دەگاتە ٤٤ پلە و لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەف و میسان دەگەنە ٤٦ و لە بەسرەش دەگاتە ٤٧ پلە.

دەشڵێت، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی کەمی خۆڵبارین ھەندێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەبەرزیی دەمێننەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سویدەوە پێگەیشتووە و تێیدا گفتوگۆیان کردووە، لەبارەی لێکەوتەکانی سوتاندنی کۆپیەکی قورئانی پیرۆز لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، لەلایەن "توندڕەوێک"ەوە.

راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە، حکومەتی سوید رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرێتەبەر و رادەستی عێراقی بکاتەوە، تاکو رووبەڕووی دادگا و یاسای عێراق بکرێتەوە.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سوید، ئیدانەی سوتاندی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی کرد و نیگەرانی قوڵی وڵاتەکەی پیشاندا، وتیشی، حکومەتی سوید بە توندی ئەو کارە دوژمنکارییە بەرامبەر ئیسلام رەتدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...236237238239240...458