عیراقعیراق

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مانۆڕەکەی بە ناوی "دەستی پۆڵایین" رێکخستووە کە ئامانجەکەی ئامادەسازییە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ناوچە دووردەستەکان لەلایەن تیرۆریستان و گروپە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ھاوکات فەریق روکن عەبدولوەھاب ساعدی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، کە ئامانج لە مانۆڕەکە بەھێزکردنی توانای شەڕکردنی ھێزەکانیانە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکاندا، بەرلە ئەنجامدانی مانۆرەکە دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، کە لە چەند ھەڵمەتێکدا لە سێ پارێزگادا پێنج تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی ھاوکارییان کردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە نیویۆڕک لەگەڵ ڤلادیمیر ڤورونکوڤ بریکاری ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری تیرۆر کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، قاسم ئەعرەجی باسی لەوەکردووە، عێراق لەبری وڵاتانی جیھان جەنگی تیرۆر دەکات، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھاوکاری بکرێت، تاکو ئەو ناوچانەی لە عێراق بەھۆی جەنگەوە شێوێندراون ئاوەدانبکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کەمپی ھۆل بکات، چونکە ھەڕەشەی بۆ سەر سەقامگیری عێراق دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری لەلایەن فەرمانگەی لێکۆڵینەوە سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق لە نۆ پارێزگا بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە و یاریکردن بە بەھای دراوە بیانییەکان، بە فەرمانی دادوەر ٤٦ کەس دەستگیرکراون کە خاوەنی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە کە کەرتی تایبەتن بە شێوەی نایاسایی و فێڵکردن لە رێگەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیانەوە دراوی بیانییان لە بانکی ناوەندی راکێشاوە و لە بازاڕی رەشدا فرۆشتویانەتەوە، بۆ ھەر پاسپۆرتێکیش دوو ھەزار دۆلاریان راکێشاوە بەبێ ئەوەی خاوەنی پاسپۆرتەکان ئاگادار بن، چونکە سەرجەمیان ساختەکرابوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد روبەیعی، ئەندامی رەوتی سەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەشداریکردنی رەوتەکەی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەتکردەوە و وتی، دوورەپەرێزییان لە بواری سیاسی بەردەوامە. 
"روبەیعی" ئاماژەی بەوەشدا، ھیچ ئاماژە و رێنماییەک لەلایەن "موقتەدا سەدر" رێبەری رەوتی سەدرەوە نییە، بۆ بەشداریکردن لەو ھەڵبژاردنە. 
وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باسدەکرێن سەبارەت بە گەڕانەوەی "موقتەدا سەدر" بۆ پڕۆسەی سیاسی تەنھا پڕوپاگەندە  و لێدوانی رۆژنامەوانین. 

لێدوانەکەی "ئەحمەد روبەیعی" دوای ئەوە دێت کە چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باسیان لەوەکردووە،  رەوتی سەدر بە سێ لیستی ھەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمسیۆن ناتوانێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکەوە ئەنجام بدات، بەڵام لەئێستادا ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکردووە.

باسی لەوەشکرد، لە ١٣ تەمموز تا ١١ـی ئاب وەک وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریکراوە و لە ھەمان مانگیشدا دەرگای تۆمارکردنی حزب و کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەشڵێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راھێنان بە ٢٦٠ ھەزار کارمەند دەکرێت و بۆ سەرجەم کارەکانیشیان خشتەیەکی جێگیریان داناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیا ناسری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھەندێک لە رێکارەکانی دانەوەی قەرزەکانی ئێران، پەیوەندیدارن بە بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکاوە و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکان بەپێی رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا دیاری دەکرێن.

وتیشی، دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگیریی عومانەوە، رێکارەکانی دانەوەی قەرزەکانیان بە ئێران زۆر خێرا کردووە.

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، لە کانوونی دووەمی رابردووەوە دەستیان بە دانەوەی قەرزەکانی ئێران کردووە و لە رۆژانی داھاتوودا بەپێی رێککەوتنێک تەواوی قەرزەکان دەدەنەوە.
پێشتر زیا ناسری ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەک ملیار  ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە قەرزەکانی ئێرانیان داوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی داھاتووی وەکو وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دیاریکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان پابەندبوونە بەو بەرنامەی وزارییەی حکومەت پەسەندی کردووە، بەرنامەکەش لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو پەسەندکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکوەیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، محەمەد شیاع سودانی پشووی جەژنی قوربانی دیاری کردووە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە رێکەوتی ٢٧ی مانگی حوزەیرانەوە تاکو دووی مانگی تەمموز بێت و ھاوکات سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانیش پشووەکە دەیانگرێتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، لەیاسای بوودجەدا تارادەیەک پێداویستی عێراقییەکان فەراھەمکراوە، بەڵام حکومەت تێبینی لەسەر چەند ماددەیەکی ناو یاساکە ھەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی دارایی پێداچوونەوە بەو ماددانەی یاسای بوودجەدا دەکەن و بڕیاری پێویست لەبارەوە دەدەن.

وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بوودجەوە، عێراق پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و لەسەرجەم رووەکانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت، بە تایبەتی لە رووی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردیپ سینگ پوری، وەزیری نەوتی ھیندستان لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشتر عێراق لە ریزبەندی یەکەمدا بوو بۆ سەرچاوەی نەوت بۆ ھیندستان، بەڵام لە دوای سەرھەڵدانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینەوە، روسیا بە نرخێکی کەمتر نەوتی بۆ ھیندستان دابینکرد و توانی ببێتە یەکەم گەورەترین سەرچاوەی نەوت بۆ ھیندستان، بەوھۆیەشەوە عێراق چووە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتانەی ھیندستان نەوتیان لێدەکڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا بە بەھای زیاتر لە ٣٧ ملیار دۆلار ھیندستان نەوتی لە عێراق کڕیووە و لە ئێستاشدا دەیەوێت قەبارەی ھاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە زیاتربکات.

وەزیری نەوتی ھیندستان وتیشی، وڵاتەکەی لەھەوڵدایە لە چەندین کەرتی دیکەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق زیاتر بکات، لەوانەش کەرتی وەبەرھێنانی و کەرتی تەندروستی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە یاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکاندا ئاماژە کراوە بەوەی کە نابێت وادەی دیاریکراو لە ٢٠ی کانونی یەکەم زیاتر تێپەڕێت، پێشبینیشیان کردوە لە ھەمان وادەدا بکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بنەمایە وادەی گشتی دەنگدان لە ١٨ی کانوونی یەکەم دەبێت و دەنگدانی تایبەتیش لە ١٦ی مانگدا دەبێت، ئامادەکارییەکانیش بەردەوامن، لە ٧٠٠٨ ناوەندی دەنگدان ٤٧ ھەزار و ٦٥٥ وێستگە دەکرێنەوە.

ئەو لێپرسراوەی کۆمسیۆن پێشبینیکرد ٢٣ ملیۆن و ٣٦٧ ھەزار و ھەشتا و یەک کەس، کە ١٨ ملیۆنیان داتاکانیان نوێکردووەتەوە مافی دەنگدانیان ھەبێت و دەڵێت بەردەوامن لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنی تورکیا لەبارەی دەستپیکردنەوەی ھەناردەی نەوت کۆدەبنەوە.

لای خۆیەوە، لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران، دوو پێشنیازی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم وەزیری نەوت تا لەرێگەی بۆرییەکانی عێراقەوە ھەناردە بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلیل خەڵەف، پشکنەری سەربازیی پێشوو لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، عێراق ژمارەیەکی زۆر کارگەی دروستکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی ھەبوو، بەڵام بەھۆی پشتگوێخستن و خواست لەسەر ھاوردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی لە وڵاتانی دەرەوە، سەجەم ئەو کارگانە داخران و ئەندازیار و پسپۆڕە عێراقییەکانی ئەو بوارەش وڵاتیان بەجێھێشت، ئەمەش بووەتە سەرەتای دەستپێکردنی گەندەڵی لە عێراق لە بواری ھاوردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیدا.

وتیشی، دۆسێی گرێبەستەکانی تایبەت بە کڕین و ھاوردەکردنی جلوبەرگی سەربازیی گەورەترین گەندەڵییە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق کە بە کوالیتییەکی زۆر خراپ و نرخێکی گران دەگاتە وەزارەتی بەرگری و بەو ھۆیەشەوە قەرزەکانی ئەو وەزارەتە چەندین ملیار دۆلار، جەختیشکردووەتەوە، کۆی گەندەڵییەکان لەناو وەزارەتی بەرگری عێراق بەھۆی ھاوردەکردنی کەرەستە سەربازییەکان دەگاتە زیاتر لە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق ھەیە، ژمارەیەکی زۆریان بە نایاسایی کار دەکەن و مەترسی لەسەر بازاڕی کاری عێراقی دروست دەکەن.

لای خۆیەوە، "نەجم عقابی" وتەبێژی وزارەتەکە رایگەیاند، ئامارێکی رەسمی نییە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کرێکارە بیانییانەی کە مۆڵەتپێدراو نین، ھیچ لایەنێکیش ناتوانێت ژمارەیان بە وردی دیاری بکات، چونکە بە سیفەتی کارکردن نەھاتوونەتە عێراقەوە بەڵکو بە ڤیزای گەشتکردن ھاتوون. ژمارەی ئەو کرێکارانەشی مۆڵەتی رەسمییان ھەیە، ٧١ ھەزار و ١٤٦ کەسە.

ھاوکات،"مەزھەر محەمەد ساڵح" راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، کرێکارانی بیانی کە بەشێوەی رەسمی تۆمارکراون، ساڵانە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ھێزە تایبەتەکانی ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری وردی ھەواڵگری و ھاوکاری زۆری ھاووڵاتیان، والی تەلەعفەری گروپی تیرۆریستی داعشیان لەناوچەیەکی شاری بەغداد دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو تیرۆریستە چەندین پۆستی لەناو داعشدا لە سنوری پارێزگای نەینەوا ھەبووە و بەڵگەکانیش دەیسەلمێنن تائێستاش بەردەوامە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی و سەرپەرشتیکردنی پاشماوەکانی داعش لە دەوروبەری بەغداد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب لە بەغداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی عێراق و تیایدا تیمێکی راسپارد سەردانی سەرجەم پڕۆژەکانی تایبەت بە کەرتی تەندروستی بکەن و راپۆرتێکی ئاڕاستە بکەن و تیایدا سەرجەم کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی تەندروستی دیاری بکرێت، بۆئەوەی چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.

وتیشی، پێویستە ھیچ کێشە و ئاستەنگێک لە بەردەم پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستی نەبێت، ھەموو ئەو پڕۆژانەشی فەرمانی جێبەجێکردنیان ھەیە کاریان تێدا بکرێت و ئەوانەشی بەھەر ھۆکارێک راگیراون جارێکی تر بخرێنەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...239240241242243...458