رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەواڵگریی ناتۆ رایگەیاند، ئێران زۆربەی توانای موشەكیی خۆی پاراستووە.

میدیاكانی بەریتانیا لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، دەزگاكانی هەواڵگریی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پێیان وایە، سەرەڕای هێرشەكانی ئەم دواییانە، ئێران هێشتا زۆربەی توانای موشەكیی خۆی پاراستووە.

بەپێی راپۆرتەكان، دەزگاكانی هەواڵگری هۆشدارییان داوە لەوەی كە ئێران هێشتا توانای دەستڕاگەیشتنی بە بەشە هەرە زۆرەكەی موشەكەكان و دامەزراوە ژێرزەمینییەكانی خۆی هەیە.هاوكات لە راپۆرتەكەدا هاتووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی هەواڵگریی ئەمریكا، 90%ی پێگەكان و دامەزراوە سەربازییەكانی تایبەت بە كۆگاكردنی موشەك لە ئێران، بە شێوەی بەشەكی یان بە تەواوی كەوتوونەتەوە گەڕ؛ ئەمەش واتە تاران دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین مانگ بەردەوام بێت لە هەر ململانێیەك لەگەڵ  ئەمریكادا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گەروی هورمز لە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكانی ئێراندا دەمێنێتەوە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكانیش ناتوانن باج بەسەر كەشتییەكاندا هورمز بسەپێنن.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، لە سەرەتای جەنگەوە پاراستنی ئاسایشی گەروی هورمز لە ئەستۆی هێزە چەكدارەكاندایە و بەڕێوەبردنی ئەو گەروەش بە هەمیشەیی لەژێر دەستی ئێراندا دەبێت و ئەوەش زیانی ئابوری بە لایەنی بەرامبەر گەیاندووە بەهۆی تێپەڕنەبوونی كەشتییەكانیان بەو ناوچەیدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە روانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، ناتوانرێت لە قۆناغی دوای جەنگدا باج بەسەر كەشتییەكاندا بسەپێنرێت و بەڕێوەبردنی گەروی هورمزیش تەنها بە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان سنووردار دەبێت، كە ئەوەش لە باشترین رەوشدا دەكرێت لە نێوان یەك بۆ دوو ملیار دۆلار بۆ ئێران دابین بكات.

باس لەوەشكراوە، بەڕێوەبردنی گەروی هورمز لە رێگەی بیمەوە رواڵەتێكی تەواو مەدەنی دەبێت و وادەكات لەلایەن وڵاتانەوە پەسەندكراو بێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەم پارتی دەڵێت، تا زنیدانیانی سیاسی و نەخۆش ئازاد نەكرێن، ئاشتی بەدی نایەت و حكومەتی توركیاش بڕیاری ئازادكردنی زیندانییەكان جێبەجێ‌ ناكات.

كۆمیسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی دەم پارتی لە ئەنقەرە، لە دووەم ساڵیادی دۆسێی كۆبانێدا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسێی كۆبانێ سیاسییە و داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی دەكەن، تائێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ كە لەسەر ئەو دۆسێیە دەتگیركراون، ئازاد نەكراون، بەو شێوەیەش ئاشتی بەدی نایەت، چونكە تا زنیدانیانی سیاسی و نەخۆش ئازاد نەكرێن، ئاشتی بەدی نایەت.

جەختیشیكردووەتەوە، دەبێت هەركەس بەپێی پرۆسەكە مامەڵە بكات و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت، دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپاش، بڕیاری ئازادكردنی زیندانیانی داوە، بەڵام تائێستا حكومەتی توركیا جێبەجێی نەكردوون.

لە ساڵی 2014 لێكۆڵینەوە لە دۆسێی كۆبانێ‌ دەستیپێكرد، بەڵام داخرا، جارێكی تر لە ساڵی 2020 لێكۆڵینەوە لە دۆسێكە دەستیپێكردەوە و تائێستاش هیچ بەرەوپێشچوونێك لەسەر بابەتە نییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ شەممە، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پابەندبوون بە رێبازی دیپلۆماسی و پەێڕەوکردنی چارەسەری ئاشتییانە، تەنانەت لەو بابەتانەشدا کە پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەیە.

پزیشکیان لە نامەیەکدا بۆ پاپای ڤاتیکان، رایگەیاندووە: ئێران هێشتا پابەندە بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانە، لەنێوانیشیاندا لەگەڵ ئەمریکادا.

سەرۆک کۆماری ئێران لە نامەکەیدا نووسیویەتی: سوپاسی هەڵوێستە ئەخلاقییەکانی ئێوە دەکەم سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

 ئاماژەی بەوەش کردووە کە: ئەو قسانەی ترەمپ دەربارەی وێرانکردنی شارستانییەتەکەمان و گەڕاندنەوەمان بۆ سەردەمی بەردین، لە وەهمی هێزی رەهاوە سەرچاوەی گرتووە کە بنمایەکەی لەسەر خۆبەزلزانین و لووتبەرزییە.

پزیشکیان هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی بۆ لایەنی بەرامبەر گەڕاندەوە و وتی: بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و بەکارهێنانیان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێمە، هێزەکانمانی ناچار کرد کە بەرژەوەندییەکانی دەستدرێژیکاران بکەنە ئامانج.

جەختیشی کردەوە: مێژوومان شایەتی ئەوە دەدات کە ئێمە چوار کاتێک نەبووینەتە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دراوسێکانمان، و هێشتاش خوازیاری باشترین پەیوەندین لەگەڵ سەرجەم دراوسێکانماندا بۆ ژیان لەناو ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا».

سەبارەت بە ئاسایشی دەریایی، سەرۆک کۆماری ئێران رونی کردەوە: ئاشکرایە کە دوای نەمانی دۆخی ناسەقامگیریی ئێستا، هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی؛ ئێران میکانیزمی چاودێریی پرۆفیشناڵ لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جێبەجێ دەکات لەپێناو بەهێزکردنی ڕێوشوێنە هێمنەکانی هاتوچۆی کەشتیوانی».

پزیشکیان لە بەشێکی تری نامەکەیدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسی کرد و وتی: ئێران پێشوازی لە ناوبژیوانیی پاکستان کرد و بە راستگۆیی و پیشەییبوونەوە چووە ناو دانوستانەکانەوە، سەرەڕای خیانەتی ئەمریکا لە مێزی دانوستان، خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر داواکارییە نایاساییەکانی حکومەتی ئەمریکادا، بەرگریکردنە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان.

 هەروەها وتیشی کە چاوەڕوان دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرتنەبەری رێبازێکی واقیعی و دادپەروەرانە، رووبەڕووی سیاستە مەترسیدارەکانی ئەمریکا ببێتەوە.

لە کۆتاییدا، پزیشکیان پێزانینی حکومەت و گەلی ئێرانی بۆ رێبازی پاپا کە لەسەر بنەمای ئاشتییەکی دادپەروەرانەیە دەربڕی و جەختی کردەوە: ئێران لەگەڵ پاراستنی مافی رەوای خۆی لە بەرگریکردن، هەمیشە بە پابەندی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە دەمێنێتەوە».

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرەڕای ناسکی و لەرزۆکیی قۆناغی ئاگربەستەکە، پابەندە بە پاراستنی، ئەوەش لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە تاران تەنها لە کاتێکدا گرنگی بە پرۆسەی دانوستان دەدات کە لایەنی بەرانبەر جددی بێت و جەختیشی کردەوە، ئەوان هیچ جۆرە متمانەیەکیان بە ئەمریکییەکان نییە و ئەم بێمتمانەییەش بە کۆسپی سەرەکیی بەردەم سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان دادەنێت.

عراقچی لە درێژەی لێدوانەکانیدا هۆشداری دا، کە لایەنێک هەیە دەیەوێت جارێکی تر واشنتن پەلکێشی ناو شەڕ بکات و هیوای خواست کە لە کۆتاییدا حیکمەت و عەقڵانییەت سەرکەوێت و رێگەی دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە چارەسەر بگیرێتەبەر.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ پرسی ئێران بوونی نییە و وڵاتەکەی لەژێر هیچ جۆرە گوشار یان هەڕەشەیەکدا خۆی بەدەستەوە نادات.

عراقچی، ئەوەشیخستوەتەڕوو، کە دانوستانەکانی ئێستا بەهۆی نەبوونی متمانە و گەیشتنی نامەی دژ بەیەک لەلایەن ئەمریکییەکانەوە تووشی چەقبەستوویی بووە، بۆیە پێش گەیشتن بە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا، پێویستە هەموو شتەکان بە رونی و وردی دیاری بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا، سەردانێکی رەسمی بۆ چین ئەنجام بدات، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە سەردانە دوو رۆژەکەی ۆ ئەو وڵاتە هێنا.

بە گوێرەی میدیاکانی چین، سەردانی سەرۆکی روسیا، بۆ چین تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە 20ـی ئەم مانگە بگاتە پەکین.

 سەردانەکەی پوتن، دوای کۆبوونەوە مێژووییەکەی نێوان شی جین ‌پینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەکین دێت، کە تێیدا تاوتوێی چەندین دۆسیەی گرنگی وەک شەڕی ئێران، بازرگانی و پرسە جیۆپۆلەتیکییەکان کرابوو.

پێشتر کۆشکی کرملین رایگەیاندبوو، کە ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی سەرۆکی روسیا بۆ چین کۆتاییان هاتووە و ئەم گەشتە لە "داهاتوویەکی زۆر نزیکدا" ئەنجام دەدرێت.

میدیاکان بە گرنگییەوە دەڕواننە ئەم سەردانەی پوتن، چونکە نیشاندەری هەوڵەکانی پەکینە بۆ بەڕێوەبردن و راگرتنی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هاوتهریبەکانیدا لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆدا.

 چاودێرانیش پێ پێیانوایە، ئەم جووڵە دیپلۆماسییە خێرایەی پوتن، ئاماژەیەکی رونە بۆ بەردەوامیی هەماهەنگییە نزیک و ستراتیژییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین لە بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهاندا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، جەختی کردەوە کە ئێران توانیویەتی وەک هێزێکی کارا و یاریزانێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خۆی بسەلمێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە جەنگی دوایی خاڵێکی وەرچەرخان بوو کە پێگەی وڵاتەکەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرزکردەوە.

عراقچی جەختیکردوە کە: ئێران توانای خۆی بۆ روبەڕووبوونەوەی گەورەترین هێزەکان سەلماند، ووڵاتانی گرووپی "بریکس" (BRICS) دوای شکستی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، ئێستا بە چاوێکی جیاوازەوە سەیری ئێران دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد کە: هەموو وڵاتان دان بەوەدا دەنێن کە ئێران لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو بوو و توانی ئیرادەی خۆی بسەپێنێت و ئامانجەکانی دوژمنانی پووچەڵ بکاتەوە.

لەمیانی قسەکانیدا عراقچی بە توندی باسی لە هەڵوێستی ئیمارات کرد و وتی: ئیمارات لە جەنگەکەدا لەپاڵ ئەمریکا و ئیسرائیل وەستاوە، زانیاری ورد و بەڵگەی روونمان لەبەردەستە کە ئەوە دەسەلمێنن، وئێران تەنها ئەو ئامانجە ئەمریکییانەی پێکاوە کە لە خاکی ئیماراتدا بوون.

عراقچی ئاشکرایکرد: نەماندەویست ئەم بابەتانە بخەینە روو لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی گرووپی "بریکس"، بەڵام بەهۆی ئەوەی نوێنەری ئیمارات باسی کرد، ئێمەش ناچار بووین راستییەکان ئاشکرا بکەین. وئامۆژگاری ئیماراتمان کردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن ئاسایشی بۆ دابین بکەن؛ باشترە ئیمارات سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران بگۆڕێت، چونکە ئێمە دوو دراوسێین و مێژوو و داهاتوویەکمان پێکەوە بەستراوەتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا عراقچی وتی: ئاسایش دەبێت لە رێگەی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەدەست بهێنرێت، نەک بە پشت بەستن بە هێزە بیانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی توند ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە ژێر هیچ جۆرە فشارێکدا لە هەڵوێستە ستراتیژییەکانی پاشگەز نابێتەوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، گەروی هورمز لەبەردەم هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە، بەڵام بەو مەرجەی سەرجەم کەشتییەکان هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی ئێران بکەن.

عراقچی جەختیکردەوە، گرتنەبەری رێگەی سەربازی بەرانبەر بە ئێران "چارەسەر نییە" و هیچ ئەنجامێکی نابێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە تەنها رێگە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان پەنابردنە بۆ دیپلۆماسییەت، نەک فشار و هەڕەشە.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە رەوشێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و چاودێرانی سیاسیش وەک هێورکردنەوەیەکی ئاراستەکراو لە لایەک و جەختکردنەوە لەسەر سەروەریی دەریایی ئێران لە لایەکی ترەوە لێکی دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سوپای كوەیت هێرشی كردووەتەسەر بەلەمێكی ئێران و چوار كەسی دەستگیركردووە و پێویستە ئازادیان بكات.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە نیودەلهی پایتەختی پاكستان بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریكس و رایگەیاند، سوپای كوەیت بە نایاسایی هێرشی كردووەتەسەر بەلەمێكی ئێرانی و چوار كەسی دەستگیركردووە و هێرشەكەش لەو دورگەیە ئەنجامدراوە كە ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بە كاریهێناوە.

عراقچی داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو چوار كەسەی كرد و وتیشیـ ئێران بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی كوەیت بداتەوە و بەرگری لە خۆی بكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی عەرەبی رایگەیاندوە کە دەیڤید بارنیای سەرۆکی مۆساد لە ماوەی جەنگی ئەمریکا  وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، لانیکەم دوو جار سەردانی  ئیماراتی کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، گەشتە نهێنییەکانی بارنیا لە مانگەکانی ئازار و نیساندا ئەنجامدراون و ئامانجیان یارمەتیدانی هەماهەنگی هەوڵەکانی پەیوەست بە جەنگەکەوە بووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی ئەو سەردانانە  ولەو کاتە هەستیارەدا،  ئاماژەن بۆ قوڵبوونەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە کاتی جەنگەکەدا.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە، پێشتر رۆژنامەکە باسی لەوە کردبوو، ئیمارات بە نهێنی و وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر خاکەکەی، بە نهێنی هێرشی ئاسمانی لە دژی  ئێران ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کە پشت بە سەرچاوە هەواڵگرییە نهێنییەکانی ئەمریکا دەبەستێت، دوای بۆردومانەکانی ئەمریکا ئێران توانیویەتی لە کۆی 33 بنکەی هەڵدانی موشەکی لە گەروی هورمزدا 30یان بەتەواوەتی چاک بکاتەوە و لە ئێستادا ئامادەن بۆ هێرشی نوێ.

رۆژنامەکە ئەماژەی بەوەکردوە، ئەو بنکانە مەترسیی جددی بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دروست دەکەن، ئێستا لە رەوشێکدان کە دەتوانرێت سەکۆ گەڕۆکەکانی هاوێشتنی موشەکیان تێدا بەکاربهێنرێت.

 بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنانە، تەنها سێ بنکە لەو ناوچە هەستیارەدا بە تەواوی لەکارکەوتوون و تاران ناتوانێت بەکریان بهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران نزیکەی 70٪ی سەکۆ گەڕۆکەکانی هاوێشتنی موشەک و هەمان رێژەی کۆگای موشەکیی بالیستیک و کروزی خۆی (بە بەراورد بە پێش جەنگ) پاراستووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا، بڵاویکردوەتەوە هێزی ئاسمانی سعودییە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆسەر دامەزراوەکانی چەندین جار هێرشی راستەوخۆی کردوەتە سەر ئێران.

ئاژانسەکە لە زاری دوو بەرپرسی رۆژئاوایی ئاگادار لە بابەتەکە و دوو بەرپرسی ئێرانی رایانگەیاندووە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە لە کاتی جەنگەکەدا ئێران دەکردە سەر سعودییە، هێزی ئاسمانی ئەو وڵآتە چەندین جار لە خاکی ئێراندا ئامانجیان پێکاوە.

ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو پەلامارانەی، کە پێشتر لە کاتی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەناربەر بە ئێران کرابوونە سەر دامەزراوەکانی ناو خاکی سعودیە.

گەرچی تا ئێستا بە رەسمی سعودییە وئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاستنەکردوەتەوە، بەڵام  لەئەگری پشتراستکردنەوەیدا، شارەزایانی سەربازی دەڵێن؛ ئەم پێشهاتە سەربازییە بە وەرچەرخانێکی مێژویی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەندرێت، چونکە ئەمە یەکەمین جارە لە مێژودا سعودیە بە شێوەیەکی راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر خاکی ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردوەتەوە، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا، پێنج مەرجی سەرەکی داناوە و بە بێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە ناچێتە دانوستانەوە.

ئاژانسەکە لە زاری لێپرسراوێکی وڵاتەکەیەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو پێنج مەرجەی تاران وەک کەمترین گەرەنتی متمانەبەخشینە بۆ دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێکی نوێ لەگەڵ ئەمریکادا وئەمەشیان بە دەسەڵاتدارانی پاکستان راگەیاندوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەرجەکانی تاران بریتین لە؛ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان بەتایبەت لە لوبنان، هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ و ددانپێدانان و قبوڵکردنی سەروەری ئێران لە گەروی هورمزدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە هۆشداری داوەتە لایەنی ئەمریکی، کە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان لە لایەن هێزی ئەمریکاوە تەنانەت دوای ئاگربەستیش بێ متمانەیی تاران بەرانبەر بە واشنتۆن زیاتر دەکات. 

ئاژانسی فارس باسی لەوەشکردوە، کە ئەو پێنج مەرجەی تاران لە وەڵامی پێشنیازێکی 14 خاڵی ئەمریکادا هاتووە و تاران پێیوایە بێ جێبەجێکردنی کردەیی ئەو مەرجانەی کە دایناوە، هیچ زەمینەیەک بۆ دانوستانی نوێ لەئارادا نییە و پرۆسەی متمانەسازی دەست پێ ناکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەریتانیا بە رەسمی رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی و  درۆن بـۆ پاراستـنـی گـەروی هورمز جێگیر دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە درۆن و فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگی لە ئەرکێکی فرەنەتەوەیی بۆ پاراستنی گەروی هورمز دابین دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە؛  هاتووە،؛ وڵاتەکەیان  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگی دابین دەکات وەک ئەرکێکی فرەنەتەوەیی و  بۆ پاراستنی گەروی هورمز".

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشداریکردنیان لە پرۆسەکەدا، ئامێری سەربەخۆی دۆزینەوەی مینیش لەخۆدەگرێت و ئەرکەکە 115 ملیۆن پاوەندی وەک بودجە بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە تەرخان کراوە.

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت؛ ئەو ئەرکە لە گەروی هورمزدا کە ئەنجامی دەدەن،  فرەنەتەوەیی و بەرگریکارانە و سەربەخۆ و باوەڕپێکراو دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاری دا پاداشتێکی دارایی کە دەگاتە 15ملیۆن دۆلار ببەخشێتە هەر کەسێک کە زانیاریی وردی هەبێت و ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی میکانیزمە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن دێت بۆ توندکردنەوەی فشارەکان لەسەر تاران و وشککردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی دارایی ئەو وڵاتە.

تۆڕی "سی ئێن ئێن" بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لە رێگەی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری" سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت، و ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ خنکاندنی ئابووری ئێران و ناچارکردنی تاران بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ بە مەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ.

ئەم بەرنامەیە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاریی وردە دەربارەی "سەرچاوەکانی داهاتی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس و لقەکانیان، یان میکانیزمەکانی ئاسانکاریی دارایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە توركیا 43 كەس بە تۆمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی لقی دژە تیرۆری ئاسایشی ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە، بە مەبەستی ئاشكراكردنی سەرچاوە داراییەكانی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە چەند پارێزگایەكی توركیا، 43 كەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعش و كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ داعش دەستگیركران، كە لە رێگەی تیلیگرام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پارەیان كۆكردوەتەوە دەستیش بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی دیجیتاڵیدا گیراوە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانە لە ساڵی 2021 تا 2025 بڕی 170 هەزار دۆلاریان بۆ گروپی تیرۆریستی داعش كۆكردووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7891011...140