وەزیری دەرەوەی ئێران: كوەیت هێرشی كردوەتەسەر بەلەمێكمان و چوار كەسی دەستگیركردووە
١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سوپای كوەیت هێرشی كردووەتەسەر بەلەمێكی ئێران و چوار كەسی دەستگیركردووە و پێویستە ئازادیان بكات.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە نیودەلهی پایتەختی پاكستان بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریكس و رایگەیاند، سوپای كوەیت بە نایاسایی هێرشی كردووەتەسەر بەلەمێكی ئێرانی و چوار كەسی دەستگیركردووە و هێرشەكەش لەو دورگەیە ئەنجامدراوە كە ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بە كاریهێناوە.
عراقچی داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو چوار كەسەی كرد و وتیشیـ ئێران بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی كوەیت بداتەوە و بەرگری لە خۆی بكات.



