نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی سەر ئێران ھەڵبگرێت
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئێران رایگەیاند، ئامادەیە رێككەوتنی ئەتۆمی ئەنجامبدات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.
عەلی شەمخانی، راوێژكاری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی نیوز رایگەیاند، وڵاتەكەی لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێیسزاكانی سەری ئامادەیە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەنجام بدات.
راشیگەیاند، ئێران بەڵێندەدات هەرگیز چەكی ئەتۆمی دروست نەكات و ئەو كۆگاكایانەی بە خێرای یۆرانیۆمی تیدا دەپینرێت دابخات و تەنها بە ئاستێكی پێویست لە پیتاندنی بەردەوامدەبێت ئەوەش لە ژێر چاودێری پشكنەرە نێودەوڵەتییەكان دەبێت.
لە دوای ستبەكاربوونی لە مانگی دووەمەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سیاسەتی زۆرترین فشاری دژی ئێران گرتەبەر و سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیش دانوستان دەكات كە دەیانەوێت ئەو سزایانە هەڵبگرن، كە ئابووری وڵاتەكەیان بەرەوە دارماندنبردووە.
بەچاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ ئایار، کۆڕبەندی دێڵفی - سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی, کۆڕبەندێکی ستراتیژییە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمایەتی، کەتێیدا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
کۆڕبەندی دێلفی – سلێمانی، دەستپێشخەرییەکی نوێیە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت، کە یەکەمجارە لەشاری سلێمانی دەبەسترێت.
لەکۆڕبەندەکەدا چەندین کەسایەتی عێراق و یۆنان و جیهان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانەکایەی هەماهەنگی لە ناوچەکەدا.
کۆڕبەندەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سکرتاریەتی گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دێسکی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئیتەرپرایس گریس)، بەڕێوەدەچێت.
کۆڕبەندی دێلفی – سلێمانی دەبێتە سەکۆیەکی نێودەوڵەتی پێشەنگ بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هاوکاری لە ناوچەی فراوانتردا و سلێمانیش پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ساتێکدا کە هەماهەنگیی جیهانی لە هەموو کاتێک پێویستترە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین گەشت بۆ تورکیە ناکات.