ئاسایشی تورکیا سکاڵای لەسەر کۆنگرەی ھەدەپەی ئیستەنبوڵ تۆمارکرد
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی سەر دانانەوێنێت بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێت "هەڕەشە و خۆسەپێنی"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی ناوچەکە ئێستا زیاتر درک بە گرنگیی هاوکاری و نزیکبوونەوە دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتە هاوبەشەکاندا.
ئاژانسی (ئیرنا) لە زاری پزیشکیانەوە بڵاوی کردەوە: ئێران، لە پاڵ بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی، بە جیدی بەردەوامە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە برایانەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامیدا"، هۆشداریشی دا کە "پەیوەندییە هەرێمییەکان لە ساڵانی کۆتاییدا رەوتی گەشەسەندنیان بەخۆوە بینیوە، و هاوبەشیی گرنگی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا بونیاد نراون.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی پشت بە خاڵە هاوبەشەکان ببەستن و توانای مرۆیی، ئابوری و کولتووریی خۆیان لە گەشتی هاوکاریدا بەکاربهێنن، ئەوا هیچ هێزێک ناتوانێت هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بکات، و پێشی وابوو کە: زۆربەی قەیرانەکانی ئێستا دەرئەنجامی ئەو ناکۆکی و دابەشبوونانەن کە دوژمنان کاریان بۆ قووڵکردنەوەی کردووە.
لە هەمان چوارچێوەدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی تیمی دانوستانکار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، محەممەد باقر قالیباف، پێدانی مافی دەستڕاگەیشتنی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران کە کەوتبوونە بەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل، رەتکردەوە و ئەو هەواڵانەی بە "دۆزینەوە و درۆ" ناوبرد.
لەلایەکی ترەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کازم غەریب ئابادی، پێشتر جەختی کردبووەوە کە پرسی دەستڕاگەیشتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دامەزراوە ئەتۆمییە پێکراوەکان، یەکلا نابێتەوە مەگەر لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی کۆتاییدا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران، بەپێی ئەوەی پێشتر راگەیاندرابوو، پێکهاتووە لە: راگرتنی هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، دووبارە کردنەۆوەی گەرووی هورمز، لادانی هەندێک لە کۆتوبەندە داراییەکان، ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی ئێران، و پێدانی لێخۆشبوون بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران، سەرەڕای دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە بەهای ٣٠٠ ملیار دۆلار و هاندەرە ئابوورییەکانی دیکە.
نزیكەی 24 سەعاتە فڕۆكەوانێكی سەر بە كەشتی فڕۆكە هەڵگری جۆرج بۆشی ئەمریكی لە دەریای عەرەبیدا بێسەروشوێنە و تیمەكان سەرقاڵی گەڕانن بە دوایدا.
كەشتیگەلی دەریایی پێنجەمی ئەمریكا رایگەیاند، هەلیكۆپتەرێكی سەر بە كەشتی یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بۆشی ئەمریكی لە دەریای عەرەبیدا تێكشكاوەو سێ لە ئەندامانی تیمی هێلیكۆپتەرەكە رزگاركراون، بەڵام فڕۆكەوانەكە هێشتا بێسەروشوێنە.
بەپێی راگەیەنراوی كەشتیگەلی دەریایی ئەمریكا، لە نیوەڕۆی دوێنێوە گەڕان بەدوای فڕۆكەوانەكەدا بەردەوامە، بەڵام هێشتا ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.
دەشڵێت، هیچ ئاماژەیەك نییە كە روداوەكە بەهۆی بەئامانجگرتنی هێلیكۆپتەرەكەوە بووبێت یان كێشەی تەكنیكی بێت، بەڵام لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریداوە بە ناردنەوەی دراوی دۆلار بۆ عیراق، ئەمەش دوای ماوەیەك لە راگرتنی وەك ئامرازێكی فشار.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەكە، واشنتۆن لە رێگەی راگرتنی ناردنی دۆلارەوە، دەیویست فشار بخاتە سەر بەغداد تاوەكو خۆی لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەدوور بگرێت و پابەندی سزاكان بێت.
لەو چوارچێوەیەدا، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ناردنی دۆلاری لەلایەن ئەمریكاوە پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو كێشە و ئاستەنگانەی لەمبارەیەوە هەبوون، سەرجەمیان چارەسەر كراون.
پێشتر عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تیشكی خستبووە سەر ئەم پرسە و دڵنیایی دابوو كە ئەمریكا ناردنی دۆلار بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە و هیچ كێشەیەكی جدی لە ئارادا نییە.
ئەم پێشهاتانەش لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو و خواستی زۆری لەسەر دروست ببوو.