جیهانجیهان

(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان رایگەیاند، ھەموو ھەنگاوەکان دەگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی تر، بۆ ئەو ھەنگاوەش چاویان لەسەر ھاوکاری و پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆیە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتاییھێنان بە قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەرەکان، دەرگای سەقامگیری بەڕووی ئەفغانستان و ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی روسیا دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی،هیوادارە پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ ئەمەریکا ھەبێت نەک پەیوەندی دۆژمنانە، راشیگەیاند/  ئیدارەکەی (جۆ بایدن) بە ھاوکاری و پشتیوانی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (جۆ بایدن) هەسەدە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ھاوکارییەکانی بۆ ھەسەدە.
(ئەردۆغان) وتیشی، ئەنقەر لە دەرگاکانی تر دەدات و  ھەر چی بۆ بەرگریکردن پێویستی بێت ئەنجامی دەدات و دەبێت ئەمریکاش باجی لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی بدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا چەندین خولی دانوستانیان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە لە بەغداد ئەنجامداوە و لەبارەی بابەتە دوولایەنەکان گفتوگۆی باش کراوە، وتیشی، لەبارەی ئاسایشی کەنداوی فارس، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکاندا ھەبووە.
خەتیب زادە راشیگەیاند، دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز ھیچکات رانەگیراوە و دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسیش، پەیامەکان لە ئاستێکی گونجاودا ئاڵوگۆڕ کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شا سەلمان پاشای سعودیە لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک رایگەیاند، ھیواخوازە دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بگاتە ئەنجامێکی دڵنیاکەرەوە لە چوارچێوەی متمانە دروستکردن و ھاوکاری دوولایەنە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە وڵاتەکەی کێشەیەک بە ناوی کێشەی کورد نییە و پێشتر چارەسەر بووە، چارەسەریش لە ئیمراڵی نییە و کاتی خۆیان بۆ ئەو بابەتانە بە فێڕۆ نادەن.
لەبەرامبەریشدا (ئەحمەد تورک) سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، تورکیا لە خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش دەیتوانی دیالۆگێکی باش لە گەڵ کورد ئەنجام بدات، بەڵام ئەوە روو نادات، وتیشی، لە رەوشێکی لەو شێوەیەشدا ھیچ پێشکەوتنێک لە بواری دیموکراسی نە بۆ کورد و نە بۆ تورک نایەتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەیڤد بیسڵی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی جیهانیی خۆراك سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان رایگەیاند، رێكخراوەكەیان بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نیوەی دانیشتووانی یەمەن لەبەردەستدا نییە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 12 ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی یەمەنی روبەڕوی بەدخۆراكی و كەمی پێدوایستی پزیشكی و دەرمان بوونەتەوە و لە ئەگەری تەرخان نەكردنی بودجەی پێویست، ئەو ژمارەیە بۆ 16 ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە.
بیسڵی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوكارییەكان زیاتر نەكرێن، ناچارن لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەشە خۆراكی سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی یەمەنی ببڕن و لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەو بڕیارە، پێنج ملیۆن كەس دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(مەلا نورەدین تورابی) سەرکردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری داد رایگەیاندووە، حوکمی ئێستای تاڵیبان بەھەمان شێوەی حوکمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ئەو کارە ناکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچەندە پێکدادانێکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرھەڵدەدات، بەڵام پێویستە حکومە شەرعییەکان جێبەجێ بکرێن، کوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە.
(مەلا نورەدین تورابی) دەشڵێت، گەڕاندنەوەی بەشێک لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوکردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەکرێن.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی گاردیان بە پشتبەستن بە ئامارە رەسمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردوەتەوە، سوپای بەریتانیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە شەڕی ئەفغانستاندا، تێوەگلاوە لە کوشتنی بە ھەڵەی ٨٦ منداڵ و ٢٠٠ کەسی تری مەدەنی. 


راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا کەسوکاری ھەر کوژراوێکی بە بڕی ٣ ھەزار و ٢٦٦ دۆلار قەرەبوو کردوەتەوە.


رۆژنامە بەریتانیاکە راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا ھەندێک جار قەرەبووی زیانە ماددییەکانیشی بۆ خەڵکی ئەفغانستان کردوەتەوە، بەجۆرێک لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠، ٩٠٨ دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ کوشتنی حەوت ئاژەڵ پێشکەشکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی و کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیان بە گفتوگۆکان لەسەر بابەتە ھاوبەشەکانی نێوانیان. 


ھەروەھا ماکرۆن بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو فلیپ ئیتیان باڵیۆزی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە واشنتۆن، کە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی فڕۆشتنی ژێر دەریایی بە ئوسترالیا، باڵیۆزەکەی لە واشنتۆن و لەندەن بانگھێشت کردبوەوە. بڕیاریشە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، بایدن و ماکرۆن لە ئەوروپا کۆببنەوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پەیوەندییەکانیان گرنگی بۆ ناوچەکە ھەیە و عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و گۆڕانی کەش و ھەوا.
جەختیشی کردەوە، ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە. 


وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتیوانی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردەوە و بەگرنگییەوە باسی لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی عێراق کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرجەم فەرمانگەکان دادەخرێن، بەڵام دوکانەکانی خۆراک و سەوزە و میوە لە سەعات ھەشتی  بەیانی بۆ پێنجی ئێوارە بە کراوەیی دەمێننەوە، بریارەکەش نەخۆشخانە و دەرمانخانە و رێکخراوە مرۆیی و رۆژنامەنوسان" ناگرێتەوە.


ھەروەھا بریاردراوە بە داخستنی تەواوی دەروازە سنورییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری تەنھا بۆ حاڵەتە مرۆییەکان و نەخۆشی و ھاتۆچۆی خوێندکاران و بازرگانی نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەردۆغان" لە وتارێکدا لە "نیویۆرک" لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، جیھان لەبەردەم شەپۆلێکی تری ئاوارەبوونی خەڵکدایە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەواو رەوشی "ئەفغانستان"ەوە، بەپێویستیشی زانی ھەمووان ئەو بەرپرسیارێتییە ھەڵبگرن، چونکە تورکیا توانای وەرگرتنی کۆچبەری تری نەماوە.، وتیشی جیھان ھێشتا رێگەچارەیەکی بۆ کۆچبەران نەدۆزیوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان رایانگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی هێرشیانكردۆتەسەر  گوندی"دبس" لە شارۆچكەی "عەین عیسا"ی سەر بە پارێزگای حەسەكە  بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی تر برینداربوون، هێرشەكەی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی  لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات  "هەسەدە"وە وەڵام دراونەتەوە و شكستیان بە هێرشەكە هێناوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کریستۆڤەر رای بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا  "ئێف بی ئای"، لە میانی وتارێک لە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوامن لە چاودێریکردنی مەترسییەکانی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و قاعیدە، وتیشی، ئەندامانی ئەو گروپانە بەدوای خاڵێکی لاوازدا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆرستی فراوان لە خاکی ئەمریکا،  کریستۆڤەر رای وتیشی، نیگەرانی گەورەی ئەمریکا لەوەیە، کە تیرۆرستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئامانجەکانیان بەکاردەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە پێویستە وڵاتان ھاوکاری کۆچبەران بکەن چونکە پێشوازیکردن لە کۆچبەران نەک بە تەنھا ئەرکە بەڵکو دەبێت وڵاتان گرەنتی پاراستن و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە بکرێت ، راشیگەیاندوە کە پێویستە وڵاتان بەپێی توانای خۆیان کۆچبەران وەربگرن و ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە ، چونکە ئەگەر تێکەڵنەکرێنەوە ئەوا لە رەوشێکی سەختدا دەمێننەوە و روبەروی مەترسی دەبنەوە ، پاپای ڤاتیکان داواشی کردوە پلانی پێویست بۆ پێشوازیکردنی کۆچبەران دابرژێرێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی مافی مرۆڤی تورکیا ڕایگەیاند لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ھەزار و (٩٨) چالاکوانی مافی مرۆڤ، بە چەند پاساوێکی سیاسی دەستگیر کراون، زۆرترین ڕێژەی دەستگیکردنیش لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بووە.

 

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا لە ٨٨ گوند قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەنراوە، و ١٨ پارێزەریش لە شارەکانی ئیزمیر و ئامەد دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بۆ جێگری سەرۆکی گۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ھەڵبژێردرا، کە ڕۆژی دووشەممە کارەکانی ٦٥ کۆنگرەی ساڵانەی لە ڤییەنا دەستپێکرد.


وتیشی، ئەو دەستکەوتە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە چوارچێوەی گەڕانەوەی عێراقە بۆ پێگەی گونجاوی خۆی لە کۆنگرە و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان.


ھەروەھا بەکر فەتاح بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ساڵانە بۆ کۆنگرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەرۆک و جێگری سەرۆک لە ھەشت گروپی جوگرافی ھەڵدەبژێردرێن، ھەر جارە و سەرۆک و جێگرەکە پشکی گروپێکی جوگرافیە و ئەمجارە پشکی کوەیت و عێراق بوون، بە کۆی دەنگ کوەیت بووە سەرۆکی کۆنگرەکە و عێراقیش بووە جێگری سەرۆکی کۆنگرەکە. وتیشی، ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی عێراق سەرۆکایەتی کۆنگرەکە دەکات.


ئەرکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بریتییە لە پەسەندکردنی بودجەی ئاژانسەکە و گفتوگۆکردن لە بارەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لە نێو ئەندامانی ئاژانسەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...547548549550551...611