جیهانجیهان

بەشی خۆرھەڵاتی دور لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، واشنتۆن ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە و دەبێت لە کارە سەربازییەکاندا رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت.

رۆژی سێشەممە فرۆکەیەکی تورکیا ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بۆردومانەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، خۆی ھیچ کەسێکی تر ھیچ شتێکیان نەبینیووە کە ئاماژە بێت بۆ ھەرەسی سوپا و حکومەتی ئەفغانستان لەماوەی ١١ رۆژدا . 

رونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان توانایان ھەبووە پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن، بەڵام ھەرەسی دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکان، ھۆکارەکەی نەبوونی ئیرادە و  سەرکردایەتییەکی باش بووە.

مارک میلی راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان پێشبینی بەھێزبوون و  گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە بۆ دەسەڵات، بەڵام بە ماوەیەکی زۆر دوای کشانەوەی ئەمریکا، بەم شێوە خێرایە پێشبینی نەکراوبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کرد ، ئەمرۆ لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری ئەسەد ئاباد، چەند کەسێک بەھۆی تەقەکردنی چەکدارانی تاڵیبان و بەھۆی پاڵنانەوە کوژراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیاری نەکراوە. 


ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد ،  لەماوەی پێنج رۆژدا کە تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی کردووە، ١٢ کەس لە فرۆکەخانەی کابوڵ کوژراون ھاوکات تاڵیبان داوای لەو کەسانە کردوە کە بەڵگەنامەی گەشتکردنیان نیە فرۆکەخانەکە جێبھێڵن.


لەلایەکی تریشەوە جۆزێب بۆریڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوەی لەم چەند رۆژەی دوایدا لە ئەفغانستان روویداوە کارەساتە بۆ گەلی ئەفغانستان و راستگۆیی خۆرئاوا و چەندین پرسیار بێ وەڵام ماونەتەوە و نازانن ھۆکاری روودانی ئەو کابوسە چیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە شاری بھاولنجەر لە ویلایەتی بەنجابی پاکستان بۆمبێکی چێنراو بە بەشداربووانی رێورەسمی عاشوردا تەقیوەتەوەو بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون و ٥٠ی تریش برینداربوون .

دوای تەقینەوەکەش ئاڵۆزی لە شارەکەدا دەستی پێکردووە و بەشێکی زۆری شیعەکان رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئایا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێت لە ئەفغانستان یاخود نا ، ھەربۆیە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ناتوانێت سودمەند بێت لە مافەکانی بۆ وەرگرتنی ھاوکارییە دیاریکراوەکان و راکێشانی پارە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

لەلایەکی تریشەوە ستیڤان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان کردوە بە کشانەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ کارمەند لە کابوڵەوە دەگوازنەوە بۆ کازاخستان ، بەڵام دیارینەکردوە کە ئەو کارمەندانە ئەفغانین یاخود بیانیی .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە قامیشلۆ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ عاموودا تەقیوەتەوە و تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە دیار نیە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژڤا پێدەچێت ئۆتۆمبێلەکە بە درۆن ھێرش کرابێتە سەری.


پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، بەھۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە ئەو کەسەش بەرپرسە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکی ھاوبەشدا وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا، داوایان لە ئێران کرد بە زووترین کات دەست بە دانوستانەکانی ڤییەنا، لە بارەی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننانەی ئەتۆمی بکاتەوە، کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.


تا ئێستا وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لە ڤییەنا ئەنجامداوە، ئێران سوورە لەسەر مەرجەکانیان بۆ لابردنی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەش داوای پابەندبوونی تەواوەتی ئێران بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا، نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمری سەر بە ھێزەکانی سوریای دیموکراتیان، لە قەزای "تل تەمر"ی ڕۆژئاڤای کوردستان بۆردوومان کرد، بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراوە پێنج کەسی تریش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر بنکەکە کەوتووە.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی زرگان لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ٢٢ کەس شەھید و بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ناوچەکانی سەربە پارێزگای موغڵا ٥٥ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە کە ھەوڵیان داوە روو لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.
 بەپێی راگەیەندراوەکەی ھێزەکانی تورکیا کۆچبەرەکان ھەڵگری ناسنامەی سوری و عێراقین و دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی فەرمانگەی کۆچبەران کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی ، بایدن و جۆنسن بە تەلەفۆن قسەیان کردووە رێککەوتون لەسەر ئەوەی ھەفتەی داھاتوو لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە وڵاتانی گروپی حەوت بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئەفغانستان کۆببنەوە.
لەلایەکی تریشەوە لێپرسراوێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکردوە ، تا ئێستا نزیکەی ھەزار و ١٠٠ ئەمریکی لە کابوڵەوە گەرێندراونەتەوە ئەمریکا و بەووتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش زیاتر لە ٢ ھەزار و ٢٠٠ دیبلۆماتکاری بیانی لە کابوڵ گواستراونەتەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لافاوەکەی شارەکانی کاستامۆنۆ و سینۆپ و بارتن گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٨ کەس بەرزبووەتەوە و بەشێک لە بریندارەکانیش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ھەرسێ شارەکەی بە ناوچەی کارەساتبار ناوبرد و وتی قەرەبووی ھاوڵاتیانی ناوچە زیانلێکەتووەکان دەکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەپێی میکانیزمێک ٢٠ ھەزار ئاوارەی ئەفغانستان وەردەگرێت و تەنھا لە ساڵی یەکەمدا پێنج ھەزار کۆچبەر لە ژنان و کچان و کەمینە ئاینییەکانی ئەفغانستان لە بەریتانیا دەھێنێتە وڵاتەکەی، ھەرچەندە جۆنسن دیارینەکردووە تاکەی بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی کۆچبەران، بەڵام رایگەیاندووە، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کۆچبەرانی ئەفغانی لە بەریتانیا وەردەگرن، میکانیزمی وەرگرتنی کۆچبەرەکانیشی ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رافایێل گروسی بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندوە ، تاران گەیشتۆتە میکانیزمێکی نوێ بۆ ئەوەی لە دامەزراوەی نەتەنز بەرێژەی لە سەدا ٦٠ یۆرانیۆم بەرھەمبھێنێت ، 
ئێران لە مانگی نیساندا دەستیکرد بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی لە سەدا ٦٠ ، لە کاتێکدا پێشتر رێژەکە تەنھا لە سەدا ٢٠ بوو ، بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٦٠ لەلایەن ئێرانەوە ، زۆر زیاترە لەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا رێگەی پێدراوە ، چونکە بەپێی رێککەوتنەکە ئێران ناتوانێت لەرێژەی لە سەدا ٣ پۆینت ٦٧ زیاتر بۆرانیۆم بەرھەمبھێنێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لێپرسراوانی ھایتی رایانگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە ھەزار و ٩٤١ کەس گیانیان لەدەستداوەو بەھۆی زریانێکی بەھێزی باران و لافاوەوە ھەوڵەکانی گەڕان بۆ قوربانیان و بێسەروشوێنانیش بۆ ماوەیەکی کاتیی راگیراوە و ھەزاران کەسی تریش برینداربوون. ھاوکات رێکخراوی "یونسێف"یش ھۆشداری داوە لەوەی ٥٠٠ ھەزار منداڵی ئەو وڵاتە ئاوی پاک و گونجاویان بۆ خواردنەوە نییە.
ژمارەی گیان لەدەستدان بە بومەلەرزەکەی ھایتی گەیشتە ھەزار و ٩٤١ کەس
لێدوان: ستیڤان دوجاریک: وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمروڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، بەپێی دەستوری وڵات، لە کاتی نەبوونی سەرۆک یان راکردن و دەستلەکارکێشانەوە و ھەڵھاتنیدا، ئەوا راستەوخۆ جێگرەکەی دەبێت بە سەرۆک، بۆیە لە ئێستادا خۆی بە سەرۆکی شەرعی وڵاتەکەی دەزانێت و ھەوڵیش دەدات متمانە و پشتیوانی سەرجەم لایەنەکان بەدەستبھێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێشتا ھەلی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان لەدەستنەچووە و داوا لە ھەموان دەکات دژی تاڵیبان بجەنگن و دەشڵێت، وڵاتەکەی وەک ڤێتنامی لێنەھاتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بەھۆی بەرکەوتن و کەوتنەخوارەوەیان لەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستداوە کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە فڕی و چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی خۆیان پێدا ھەڵواسی و کەوتنەوە خوارەوە، بەڵام پارچەی مرۆڤ بە تایەی فڕۆکەکەوە بینراوە.


بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گومان دەکرێت فڕۆکەکە لە کاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەکەدا چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی شێلابێت. 


راپۆرتێکی روسیش باس لەوە دەکات، ئەو فڕۆکەیەی ژمارەیەکی زۆری ئەفغانی چووبوونە ناوی بۆ قەتەر نەچووە بەڵکو رووی لە ئۆگەندا کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...536537538539540...586