ئەمریکا: لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت لە ئۆکراین
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین دەکات بەشێوازی نۆرماندی، وەک ئاماژەیەک بۆ ھێرشی ھاوپەیمانان بۆ سەر فەڕەنسا لە جەنگی جیھانی دووەمدا لە دژی نازییەکانی ئەڵمانیا.
ھەرچەندە مۆسکۆ بەردەوام ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکە.


