جیهانجیهان

وەزارەتی دەرەوەی تونس لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەر ھەوڵێک بۆ دەستوەردان لە سەروەری و خواستی گەل یان گومان دروستکردن لەسەر ڕێڕەوی دیموکراسی ڕەتدەکەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی تونس لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە قسەی کردووە و باڵیۆزی تورکیاشی لە وڵاتەکەی بانگێشت کردووە.

کاردانەوەکانی تونس دوای ئەوە دێت، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی تونس گرت و ڕایگەیاند، سەرۆکی تونس بەو ھەنگاوە، دیموکراسی شێواندووە و گورزیشی لە ئیرادەی گەلی تونس وەشاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھەوڵی ئەمریکا، دەنگدان بۆ ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگە لە شاری "بوچا"ی ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەو ھەنگاوەش پێویستی بە دەنگی زۆرینەی سێیەکی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ١٩٣ ئەندام لە خۆدەگرێت.

نێردەی ڕووسیاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریداوە لەوەی ڕازی بوون بە ھەڵپەساردنیان لەو ئەنجومەنە لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ھێندەی تر ئاڵۆز دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لاڤرۆڤ" لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، وڵاتانی خۆرئاوا بە دروستکردنی پشێوی و باسکردن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن روسیاوە لە شارۆچکەی "بوچا"، دەیانەوێت ئاستەنگ لە دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دروست بکەن، بە تایبەت کە لە ئێستادا پێشکەوتن لە دانوستانەکان بەدیھاتووە. 

"لاڤرۆڤ" راشیگەیاند، مۆسکۆ سورە لەسەر داماڵینی چەک و پاککردنەوەی ئۆکراین لە نازییەکان و پاراستنی ئەوانەی بە روسی قسە دەکەن، بەڵام کیێڤ پێیوایە ئەوانە کێشە نین.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دانا ستروڵ" جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان لەناوبردنی داعشە و ئەوەش بەمنزیکانە بە دەست نایەت، بۆیە پابەند دەبن بە سیاسەت و ستراتیژییەتەکانیان بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. 

ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتیشی، ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەمێننەوە و "واشنتۆن" ھەوڵدەدات پارێزگاری لە ھاوپەیمانییەکەی بکات لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات، جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی داعشی بیانی لەلایەن وڵاتەکانیانەوە. 

پنتاگۆن: واشنتۆن دەیەوێت پارێزگاری لە ھاوپەیمانییەکەی بکات لەگەڵ ھەسەدە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی ئەمریکا ئەگەر دەیەوێت چارەسەری ئاڵۆزیەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین بکات دەبێت دوست لە سزاکان ھەڵگرێت و نەبێتە بەشێک لە کێشەکان .


"پێویستە لێپرسراوانی کۆشکی سپی واز لە ھەڕەشەکردن لە مۆسکۆ بھێنن و گفتووگۆکانی ئاشتی ڕوسیا و ئۆکرانی پێش بخەن" وتیشی ئەمریکا  بە سەپاندنی سزاکانی ھەوڵ دەدات سوود لەو ئاژاوەیە وەربگرێت
.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گابرێڵ ئەتال وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند ئیمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤلادمێر پۆتن سەرۆکی روسیا باسی لە دواین پەرەسەندنەکانی جەنگی ئۆکراین کردووە .

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە ئیمانیۆڵ ماکرۆن پێشنیارزی گەیاندنی ھاوکاری بۆ شاری ماریۆپۆڵی داوە بە پۆتن و چاوەڕوانی رەزامەندی ڕوسیان بۆ ئەوەی ھاوکاری مرۆی بگەیەننە ئۆکراین و بە تایبەتی شاری ماریۆپوڵ.

وتیشی لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە روسیا، فەرەنسا ھاوکارییەکان دەگەیەنێتە ئۆکراین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشی سەرۆکایەتی روسیا کرملن لە میانەی چاوپێکەتنێکیدا لەگەل کەناڵی ئێڵ سی ئای فەرەنسی ئاماژەی بەوەکردووە لەسەر فەرمانی ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا بەشێک لە ھەزەکانی روسیا لە نزیک کیێڤی پایتەخت کشاونەتەوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی روسیا لەگەڵ ئۆکراین .

ھەرەوەھا بیسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە روسیا  ئامادەیە ھەموو ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات کە لە دانوستانەکاندا لەسەری ڕێکەوتن بۆ ئەوەی بیسەلمێنین نیازی داگیرکردنمان نیە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ٤٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەڵمانیا بەجێبھێڵن، بە ھەمان شێوە فەڕەنساش ٣٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە پاریس دەردەکات.

ھەر لە چوارچێوەی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا، حکومەتی ئیتاڵیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، پلانی ھەیە بۆ دەرکردنی دەیان دیپلۆماتکاری مۆسکۆ لە وڵاتەکەی.

دەرکردنی ئەو دیپلۆماتکارە ڕووسییانە، لە چوارچێوەی سزاکانی وڵاتانی ئەوروپایە دژی ڕووسیا بەھۆی ھێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی "ئۆکراین" دەکات و "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت، "ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی"ش لە ڕێی ڤیدیۆوە وتەیەک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشی "بوچا" بخاتەڕوو. "زیلینسکی" لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراویشدا ڕایگەیاند، ڕووسیا ھەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە کاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت.

"پوتن"یشی بە تاوانباری جەنگ وەسفکرد و وتی، داوای دادگاییەکی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ دەکات، بە تایبەتی کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی توڕەن لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی لە شاری "بوچا"ی "ئۆکراین" ڕوویداوە.

"بایدن" ڕاشتگەیاند، کە ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند پاکێجێکی سزایان بەسەر کەرتەکانی بانکی و بازرگانی و وزەی ڕووسیادا سەپاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیندا تۆماس گرینفێڵد نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە بوونی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جێگەی گاڵتەجاڕی و پێکەنینە و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، ھەوڵی دەرکردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەکە دەدەن.

وتیشی، ئەو پەیامەیان ئاڕاستەی ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەکەن، کە کاتی ئەوەیە ئازایانە بوەستنەوە، ئەوەش بەھۆی ئەو وێرانکارییانەی لە شاری بوچای ئۆکراین بینران.

دەرکردنی ھەر ئەندامێک لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستی بە دەنگی بەڵێی یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنەکەیە و ئەگەری ھەیە ئەم ھەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور و جێگری بەڕێوەبەری کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ کۆریای باشوور بکەونە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییەوە، ھێزە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور بە ئەرکەکانی خۆیان ھەڵدەستن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیی لە دژی کۆریای باشوور.

چاودێرانیش دەڵێن ئەگەری بەریەککەوتنی ھەردوو کۆریا، ھەمیشە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە، سەرەتای ئەم مانگەش وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، مووشەکی بەھێزیان ھەیە کە بە خێرایی توانای پێکھانی ھەر ئامانجێکی لە کۆریای باکوور ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ڕەسمی لە زاری "موحسین خجستەمھر" سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن، ئەوەش ھەمان ئەو بڕەیە کە بەر لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرھەمیان دەھێنا.

وتیشی، لە ئێستادا دەتوانن ئاستی ھەناردەکردنیان زیاتر بکەن و ئێران دەتوانێت سەقامگیری بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی دروست بکات.

ڕێکخراوی ئۆپیکیش ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، نزیکەی ٢.٥٤ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای سەر بە حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کەسێک بە چەقۆ لە مەزارگەی ئیمام ڕەزای شیعەکان ھێرشی ئەنجامداوە و بەھۆیەوە پیاوێکی ئایینی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە کە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.

ئاژانسی ھەواڵی "تەنسیم" بڵاویکردەوە ھێرشکارەکە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی کاتی ھێرشەکەیان بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت دوو کەس لەسەر زەوی مەزارگەی ئیمام ڕەزا کەوتوون و بریندارن. ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا" ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ھێرشبکارەکەی بڵاوکردووەتەوە لەلایەن پۆلیس دەستگیر دەکرێت.

ئەو کەسەی بەھۆی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(دیل پونتی) لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پوتن تاوانباری جەنگە و پێویستە دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پوتن و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای روسیا، بەرپرسن لەو تاوان و وێرانکاریانەی کە لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بۆ سەر خاکی ئۆکراین دەستیان پێکردووە.

دیل پۆنتی) وتیشی، یاداشتی دەستگیرکردن، تاکە ھۆکارە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ  دەستگیر بکرێن و ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێن.

ڕونیشیکردوەتەوە، دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن، بە مانای دەستگیرکردنی پوتن نییە لە ئێستادا، بەڵکو مانەوەیەتی لە ناخۆی ڕوسیا، کە بەو ھۆیەشەوە ناتوانێت وڵاتەکەی جێبھێڵت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...506507508509510...641