ئێران: ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ پێش سەپاندنی سزاکان
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ڕەسمی لە زاری "موحسین خجستەمھر" سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن، ئەوەش ھەمان ئەو بڕەیە کە بەر لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرھەمیان دەھێنا.
وتیشی، لە ئێستادا دەتوانن ئاستی ھەناردەکردنیان زیاتر بکەن و ئێران دەتوانێت سەقامگیری بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی دروست بکات.
ڕێکخراوی ئۆپیکیش ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، نزیکەی ٢.٥٤ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.