داواکاری پێشووی دادگای نێودەوڵەتی داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی پوتن دەکات
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
(دیل پونتی) لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پوتن تاوانباری جەنگە و پێویستە دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پوتن و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای روسیا، بەرپرسن لەو تاوان و وێرانکاریانەی کە لە ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بۆ سەر خاکی ئۆکراین دەستیان پێکردووە.
دیل پۆنتی) وتیشی، یاداشتی دەستگیرکردن، تاکە ھۆکارە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ دەستگیر بکرێن و ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرێن.
ڕونیشیکردوەتەوە، دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن، بە مانای دەستگیرکردنی پوتن نییە لە ئێستادا، بەڵکو مانەوەیەتی لە ناخۆی ڕوسیا، کە بەو ھۆیەشەوە ناتوانێت وڵاتەکەی جێبھێڵت.