جیهان

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ڕەوانەکردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا دەکات و دژی بڕیاری پەرلەمانی تورکیاش دەوەستێتەوە لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ٢ ساڵی تر.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە "سوریا" پێشێل دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەلاماردەرەکان بە ناوی تاڵیبانەوە چوونەتە ناو ئاھەنگەکە و داوایانکردووە، لێدانی میوزیک و گۆرانی ڕابگیرێت، بەڵام گوێنەدان بە داواکارییەکە ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.


دوابەدوای پەلامارەکە، زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و دوانیان دەستگیر کراون. ڕەتیشی کردەوە پەلامارەکە، بە ھاندانی بزووتنەوەی تاڵیبان بووبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە "ڕۆما" بەڕێوەچوو و کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و پەیوەندی بەرگری نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕەوشی سوریا و لیبیا تاوتوێ کرا.


لێپرسراوێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە، "بایدن" ھۆشداری داوەتە "ئەردۆغان" لە ھەر ھەڵوێستێک کە زیان بە پەیوەندییەکانی "ئەنقەرە و واشنتۆن" بگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.


ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزە، بە تایبەت دوای ئەوەی "ئەنقەرە" سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە "ڕووسیا" کڕی، ھەروەھا لێدوانەکەی ئەم دواییەی "ئەردۆغان" سەبارەت بە دەرکردنی ١٠ باڵیۆز کە لە نێویاندا باڵیۆزی ئەمریکای ھەبوو، گرژی نێوانیانی زیاتر کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە ئاشکرای کرد، ڕووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی سۆخۆی ٢٧ی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندوبکرێتەوە، پێویستە پشت بە دەقە بنەڕەتییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ببەسترێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرێت. 
وتیشی، ئێران بە ھیچ جۆرێک گۆڕینی دەقی رێککەوتنەکە قبوڵ ناکات و لەو بابەتەشدا مۆسکۆ پشتیوانی تاران دەکات.


سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نزیک بووەتەوە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لەگەڵ چین و روسیا کار بکەن بۆئەوەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە ئێران سودی لەم کاتە وەرگرتووە و  پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێشخستووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، ٢٣ کۆچبەری عێراقی و شۆفێرێک و قاچاغچییەک لە نێو بارھەڵگرێکدا لەسەر سنوری نێوان ئەڵمانیا و پۆڵەندا دەستگیرکراون، چەند منداڵێکش لەناو دەستگیرکراوەکاندان.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەموو کۆچبەرەکان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین، بەڵام شۆفێری بارھەڵگرەکە و قاچاغچییەکە رەگەزنامەی سورییان پێبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ڕەسمی سعودیە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە مۆڵەتی ٤٨ سەعاتی داوە بە باڵیۆزی لوبنان خاکی سعودیە بەجێبھێڵێت، باڵیۆزی سعودیەشی لە لوبنان بانگھێشتکراوە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.


ئەو بڕیارەی حکومەتی سعودیە دوای ئەوە دێت کە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕەخنەی لە ھێرشی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ یەمەن گرت و بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی گەمارۆ نوێیەکانی واشنتن بۆ سەر پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەموو پێوەرەکان لەوانەش، گەمارۆ و ڕێگرتن و لەناوبردنی تۆڕەکانی تایبەت بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرنامەی درۆنەکانی ئێران، بەکار دەھێنێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران لە ڕێی بەکارھێنان و پێدانی درۆنەکان بە گروپە چەکدارانی نزیک لە ئێران، چەندین جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە و مەترسی جددی دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران ئیدانەی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ژمارەیەک کەسایەتی و قەوارەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتێک کە باسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و ھەمان ڕێوشوێنی تڕەمپ بۆ سەپاندنی سزاکان بەکاردەھێنێت، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە بەڕاستی جێی متمانە نییە.


ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە و ئەو کەسانەشی سزادراون پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵدا  پێشوازی ملیۆنان کۆچبەری ئەفغانی کراوە و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە جگە لە دابینکردنی لە %٥ی ئەو بودجەیەی ئێران بۆ کاروباری ئەو کۆچبەرانە دابینی دەکات. نێردەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان دووپاتی کردوەتەوە تاکە چارەسەر بۆ قەیرانی کۆچبەرانی ئەفغانی پێکھێنانی حکومەتێکی گشتیرە کە کامی تەواوی ھاوڵاتیانی ئەفغانستان دەستەبەر بکات.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، بایدن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی گروپی ٢٠ لە رڕۆما، لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و لە بارەی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەش بەرامبەر دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن.


سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڤیەننا، سولیڤان ڕایگەیاند، تا ئێستا بۆیان ڕوون نییە کە ئایا ئێران دەیەوەێت بگەڕێتەوە دانوستانەکان یاخود نا.


بڕیارە دواتر و لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە گلاسکۆی سکۆتلەندا، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبێتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ڕووسیا بڵاویکردەوە، بەھۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندە گشتییەکان و خواردنگەکان، لە مۆسکۆ و ١٠ شاری دەوروبەری پایتەخت داخراون.


ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ٧ی مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت.


لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی ھەشت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە ڕووسیا تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣٥ ھەزار و ٥٧ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەوڵ بڵاویانکردەوە، کەشتییەک کە ھەڵگری ٣٦٧ کۆچبەری نایاسایی بووە، گەیشتووەتە بەندەری "پالێرمۆ"، لەناویشیاندا ١٧٢ منداڵیان تێدابووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆچبەرانە ئەوانە بوون کە لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا، یەخت و بەلەمەکانیان لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا، پەکی کەوتووە و لە خنکان ڕزگارکراون.


بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا، لانیکەم ھەزار و ٣٠٠ کۆچبەر لە ڕێگەی ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە و بێ سەروشوێن بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە، چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستوەتە لیستی سزاکانیان و ئەو کەسانەی سزادراون پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھۆکاری سزاکانی گەڕاندەوە بۆ ھاوکارییەکانی ئەو کەس و قەوارانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەکدارکردنی گرووپە چەکدارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە ، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئوردندا کراون بۆ راگرتنی گەشتی کوچبەران بۆ بیلاروسیا سەرکەوتنی باشی بەدەستھێناوە، ئاماژەی بەوەشکردوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی لەرێگەی بیلاروسیاوە گەیشتونەتە ئەڵمانیا.


حکومەتی پۆڵەنداش رایگەیاندووە، ھەر کۆچبەرێک لە سنوری وڵاتەکەی دەستگیربکرێت ڕاستەوخۆ دیپۆرتی بیلاڕوسیا دەکرێتەوە، یاخود دەتوانێت داوای مافی پەنابەرێتی لە پۆڵەندا بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند،  ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان.


لێپرسراوەکەی چین رایگەیاندووە، لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاڤای کوردستان کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە دژواربووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...447448449450451...523