سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ "نیگه‌رانی قوڵ"ی له ڕه‌خنه‌كانی ئیلۆن مه‌سك له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گه‌وره ده‌ربڕی و گومانی خۆی له به‌رده‌وام بونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندترین کەسی جیهان ئاشكرا کرد.
تره‌مپ له کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له ئۆفیسی ئۆڤاڵ، له کاتی پێشوازیکردنی له فریدریش مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، وتی: "من و ئیلۆن مه‌سك په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوه، نازانم به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی خۆی دەربڕی و وتی: "سه‌رسام بوم به‌و ره‌خنانه‌ی کە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهانه‌وه ئاراسته‌ی بودجه كراوه، چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كارایی حكومه‌تی ئیداره‌ی كۆمارییه‌كان به‌جێهێشت".
تره‌مپ بە دەنگێکی بەرز و پڕ له سکاڵا وتی: "زۆر بێ هیوا بوم له ئیلۆن مه‌سك، زۆر یارمه‌تیمدا، ئه‌و ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه یاساكه باشتر له هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نه‌بو به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته، له‌ناكاو، كێشه‌یه‌كی هه‌بو و ته‌نها كاتێك خراپتر بو كه زانیمان بڕیاره ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه‌م بكه‌ینه‌وه".
وه‌ڵامی توندی مه‌سك بۆ ترەمپ:
چه‌ند خوله‌كێك دوای ئه‌م لێدوانه، ئیلۆن مه‌سك بە شێوازێکی راستەوخۆ وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و له پۆستێكدا له سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسی: "تره‌مپ هه‌ڵه‌یه، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه هه‌رگیز جارێكیش نه‌خراوه‌ته به‌رده‌مم، له شه‌ودا ئه‌وه‌نده به خێرایی په‌سه‌ند كرا كه كه‌س له كۆنگرێس نه‌یتوانی بیخوێنێته‌وه".
ئه‌و ملیاردێره ته‌كنه‌لۆژییه بانگهێشتی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی كردبو فشار بخه‌نه سه‌ر یاسادانه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای گه‌وره‌ی خه‌رجییه‌كانی تره‌مپ رەتبكهنهوه.
مەسک وتیشی؛ من نەبوومایە لە هەڵبژاردنەکاندا ترەمپ دەدۆڕا و نەدەبووە سەرۆکی ئەمریکا.
مه‌سك له پۆستێكی تریشیدا نوسیبووی: "په‌یوه‌ندی به سیناتۆرهكهتهوه بكه، په‌یوه‌ندی به كۆنگرێسمانهكهتهوه بكه، ئیفلاسكردنی ئه‌مریكا قبوڵ ناكرێت! په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه خۆكوژیه".
رەخنەکانی ئەو دوو هاوڕێیە لەیەک لە کاتێکدایە کە ماوەکانی پێشوو مەسک و ترەمپ، پێکەوە کاریان دەکرد و هەردوولا زۆر ستایشی یەکیان دەکرد بۆ هەنگاوەکانیان دژ بە گەندەڵی و کەمکردنەوەی بودجە.