پوتن: لە رێگەی تورکیاوە گەرەنتی ھەناردەی گەنم دەکەین بۆ جیھان
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە بووەتە یەکێک لە وڵاتە متمانەپێکراوەکان لە ھەناردەکردنی غاز بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەبێ بچڕان.
پوتن وتیشی، ٢٥% ئەو غازەی لە ڕێگەی تورکیاوە ھەناردە دەکرێت پارەکەی بە رۆبڵ دەدرێت و تورکیاش ئەرکەکانی خۆی بۆ ھەناردەی غاز بۆ ئەوروپا وەک خۆی جێبەجێکردووە.
لەبارەی ھەناردەی گەنم و خۆراک لە رێگەی تورکیاوە، پوتن جەختیکردەوە، دەتوانن لە رێگەی تورکیاوە گەرەنتی ھەناردەی گەنم و خۆراک بکەن بۆ جیھان بە تایبەت بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا باشور و ئەفریقا.



