جیهان

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لافاوەکەی شارەکانی کاستامۆنۆ و سینۆپ و بارتن گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٨ کەس بەرزبووەتەوە و بەشێک لە بریندارەکانیش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ھەرسێ شارەکەی بە ناوچەی کارەساتبار ناوبرد و وتی قەرەبووی ھاوڵاتیانی ناوچە زیانلێکەتووەکان دەکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەپێی میکانیزمێک ٢٠ ھەزار ئاوارەی ئەفغانستان وەردەگرێت و تەنھا لە ساڵی یەکەمدا پێنج ھەزار کۆچبەر لە ژنان و کچان و کەمینە ئاینییەکانی ئەفغانستان لە بەریتانیا دەھێنێتە وڵاتەکەی، ھەرچەندە جۆنسن دیارینەکردووە تاکەی بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی کۆچبەران، بەڵام رایگەیاندووە، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کۆچبەرانی ئەفغانی لە بەریتانیا وەردەگرن، میکانیزمی وەرگرتنی کۆچبەرەکانیشی ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رافایێل گروسی بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندوە ، تاران گەیشتۆتە میکانیزمێکی نوێ بۆ ئەوەی لە دامەزراوەی نەتەنز بەرێژەی لە سەدا ٦٠ یۆرانیۆم بەرھەمبھێنێت ، 
ئێران لە مانگی نیساندا دەستیکرد بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی لە سەدا ٦٠ ، لە کاتێکدا پێشتر رێژەکە تەنھا لە سەدا ٢٠ بوو ، بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٦٠ لەلایەن ئێرانەوە ، زۆر زیاترە لەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا رێگەی پێدراوە ، چونکە بەپێی رێککەوتنەکە ئێران ناتوانێت لەرێژەی لە سەدا ٣ پۆینت ٦٧ زیاتر بۆرانیۆم بەرھەمبھێنێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لێپرسراوانی ھایتی رایانگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە ھەزار و ٩٤١ کەس گیانیان لەدەستداوەو بەھۆی زریانێکی بەھێزی باران و لافاوەوە ھەوڵەکانی گەڕان بۆ قوربانیان و بێسەروشوێنانیش بۆ ماوەیەکی کاتیی راگیراوە و ھەزاران کەسی تریش برینداربوون. ھاوکات رێکخراوی "یونسێف"یش ھۆشداری داوە لەوەی ٥٠٠ ھەزار منداڵی ئەو وڵاتە ئاوی پاک و گونجاویان بۆ خواردنەوە نییە.
ژمارەی گیان لەدەستدان بە بومەلەرزەکەی ھایتی گەیشتە ھەزار و ٩٤١ کەس
لێدوان: ستیڤان دوجاریک: وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمروڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، بەپێی دەستوری وڵات، لە کاتی نەبوونی سەرۆک یان راکردن و دەستلەکارکێشانەوە و ھەڵھاتنیدا، ئەوا راستەوخۆ جێگرەکەی دەبێت بە سەرۆک، بۆیە لە ئێستادا خۆی بە سەرۆکی شەرعی وڵاتەکەی دەزانێت و ھەوڵیش دەدات متمانە و پشتیوانی سەرجەم لایەنەکان بەدەستبھێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێشتا ھەلی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان لەدەستنەچووە و داوا لە ھەموان دەکات دژی تاڵیبان بجەنگن و دەشڵێت، وڵاتەکەی وەک ڤێتنامی لێنەھاتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بەھۆی بەرکەوتن و کەوتنەخوارەوەیان لەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستداوە کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە فڕی و چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی خۆیان پێدا ھەڵواسی و کەوتنەوە خوارەوە، بەڵام پارچەی مرۆڤ بە تایەی فڕۆکەکەوە بینراوە.


بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گومان دەکرێت فڕۆکەکە لە کاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەکەدا چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی شێلابێت. 


راپۆرتێکی روسیش باس لەوە دەکات، ئەو فڕۆکەیەی ژمارەیەکی زۆری ئەفغانی چووبوونە ناوی بۆ قەتەر نەچووە بەڵکو رووی لە ئۆگەندا کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی پێشھاتەکاندا سەبارەت بە ڕەوشی "ئەفغانستان"، "کارزای" وتی لەگەڵ فەرماندەکانی "تاڵیبان" گفتوگۆی بەرھەمداریان کردووە و پرسە ھاوبەشەش و گرنگەکانیان تاوتوێ کردووە و لە پەیوەندیدان لەگەڵیاندا، وتیشی ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی بکرێتەوە.


پێشتریش "کارزای" داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی کردبوو، بۆ گرەنتی کردنی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە وتەیەکیدا لە کۆشکی سپی وتی، ئەوەی لە "ئەفغانستان" ڕوودەدات ناخۆشە بەڵام پەشیمان نییە لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و نابێت سوپای ئەمریکا لە جەنگێکدا بمرن کە سوپای ئەفغانستان نەیانەوێت شەڕی تێدا بکەن.


وتیشی، فەرماندەکانی ئەو وڵاتە خۆیان بەدەستەوەدا و سوپا ڕووخا، ئەمریکاش ئەوەی ئەفغانستان پێویستی پێ بوو پێی بەخشین، بەڵام شکستیان ھێنا لەوەی سەربکەون. پشتیوانی خۆشی بۆ دیپلۆماسییەت و مافی مرۆڤ دووپات کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، بزوتنەوەی تاڵیبان دوای ئەوەی تەواوی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کردووە، بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ لێپرسراوانی حکومەتی دەرکردووە و داواشی لێکردوون بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.


لەلایەکی تریشەوە لێپرسراوێک لە فڕۆکەخانەی کابول ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و مەدەنییەکان لە ئەفغانستان دەستیپێکردووەتەوە و فڕۆکەخانەکە کە ڕۆژی دووشەممە ھەزاران کەسی تێدابوو، ئەمڕۆ بە چۆڵی دەبینرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ھەرێمی موغڵا ژێرئاو کەوتووە، بەڵام ھێزە دەریاییەکانی تورکیا ١٨ کۆچبەریان لە خنکان ڕزگار کردووە.


لەلایەکی ترەوە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مافیاکان لە کالیاریی باشووری ئیتاڵیا، دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە سەرۆکایەتی دوو تۆڕی تاوانکاری نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە کۆچبەران و کەسیانی مەترسیدار و گواستنەوەیان بۆ ئیتاڵیا کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرباری ھۆشدارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا، بەڵام ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی بەدیھێناوە لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پێویستە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوونی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم ھەڕەشەیە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

ڕاشیگەیاندبوو، لە ١٤ی ئابی ئەمساڵدا، ئێران ٢٥٧ گرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٢٠٪ پیتاندووە لە پێناو بەرھەمھێنانی ٢٠٠ گرام کانزای یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ٢٠٪.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سوھەیل شاھین" وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تورکیا دەوڵەتێکی ئیسلامیی دۆستە و دەیانەوێت لە داھاتوودا پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵیدا ھەبێت، ھەروەھا لە زۆرێک لە کاروبارەکانی ئەفغانستانیشدا پێویستیان بە ھاوکاری تورکیا دەبێت.


لەلایەکی تریشەوە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە تورکیا ئاشکرایان کردووە، ئەنقەرە دەستبەرداری پلانەکانی بووە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ لە دوای کشانەوەی ناتۆ لە ئەفغانستان، بەڵام ئەگەر داوای لێ بکرێت ئامادەیە ھاوکاری ئەمنی و تەکنیکی پێشکەشی تاڵیبان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئەو شەپۆلی لافاوەی ژمارەیەک لە ھەرێمەکانی سەر دەریای ڕەشی گرتووەتەوە، تا ئێستا ٧٧ کەس گیانیان لە دەستداوە، تیمەکانی فریاکەوتنیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ٤٧ کەسدا کە تا ئێستا بێ سەروشوێنن.


جگە لەوەش زیانی گەورە بەر شارۆچکەی "بۆزکۆرت" لە ھەرێمی "کاستا مونو" کەوتووە و زیاتر لە ٢ ھەزار کەسیش لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان گواستراونەتەوە.


شارەزایانی کەشناسیش ھۆشدارییان داوە لەوەی کە شەپۆلێکی تری لافاو لە تورکیا ھەرێمەکانی سەر دەریای ڕەش دەگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوێکی بزووتنەوەکەش رایگەیاند، فەرمانیان دەرکردووە بۆ چەکدارەکانی کە نەچنە ناو باڵەخانە دیبلۆماسییەکان و رێگری لەبەردەم ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانەکان دروست نەکەن، رێزیش لە بوونی ھەر وڵاتێک لە ئەفغانستان بگرن، بزووتنەوەکە داواشی لە ژنان کردووە بەشداری بکەن لە حکومەتی داھاتوودا بکەن، ھەروەھا بە شێوەکی کاتی سەرجەم گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی "کابوڵ" راگرت. 
ھاوکات پنتاگۆن رایگەیاند لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بەردەوام دەبن لە کشانەوەی ھاووڵاتیانی ئەمریکی و وەرگێڕەکانیان لەو وڵاتە، ئەڵمانیش ھاوکارییەکانی بۆ ئەفغانستان راگرت و "ئێران"یش وتی کارەکانیان لە باڵیۆزخانەکەیان لە "کابوڵ" بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت. 
بەیانی ئەمڕۆش تاڵیبان بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ لێپرسراوانی حکومی دەکرد و داوایان لێدەکات بگەرێنەوە سەر کارەکانیان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل رۆژنامەی دوڤاری تورکی  سەڵاحەدین دەمیرتاش رادەگەێنێت،  مەرجی ناو زیندان زۆر سنوردارکراون و ھەرەشەیەکی زۆری لە سەرە.

وتیشی زیندانەکانی تورکیا بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە.لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر حیزبەکەم و خەڵک ئەو ئەرکە بخانە سەر شانم  ئامادەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا خۆم کاندید بکەن، پێشتر پەروین بۆڵدان ھاوسەروکی گشتی ھەدەپە راگەیاند دەمیرتاش تاکە کاندیدیانە بۆ سەرکۆماری تورکیا.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دوایین ئامار، لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی شەممە ھایتی ھەژاند، تا ئێستا ھەزار و ٢٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون، بە وتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژێر دار و بەردی بینا روخاوەکاندا ماون.


لەلایەکی تریشەوە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان نیگەرانیی لە بەرزبونەوەی ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی ھایتی دەربڕی و داوایکرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری رزگاربوان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...439440441442443...488