جیهانجیهان

"گیر پیدرسۆن" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا کە لە "دیمەشق"ە رایگەیاند، ھیواخوازە ئەم خولەی دانوستانەکان لە "ژنێڤ" ئەرێنی بن و ھاوکار بن بۆ ھەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا. 

لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لیژنەی دەستوری سوریا پێکھاتووە و راسپێردراوە بۆ چاکسازی لە دەستور، سەرباری بەڕێوەچوونی چەندین خولی دانوستانەکانیش لە "ژنێڤ" لە نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام تائێستا ھیچ بەرەوپێشچوونێک بەدینەھاتووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھیواخوازە لەڕێی ئەو دانوستانانەوە بگەنە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، کە کوژرانی زیاتر لە ٣٨٠ ھەزار کەسی لە ساڵی ٢٠١١ەوە لێکەوتووەتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٩، ٣٣٠ ھەزار و ٢٨٩ ھاووڵاتی کۆچیان کردووە، کە زۆرینەیان گەنج بوون و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٩ ساڵدایە و ھەڵگری بڕوانامەن، جەھەپە ھۆکاری کۆچکردنی گەنجانیش بۆ سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار گەڕاندۆتەوە. 

ھەر بەپێی راپۆرتەکەی جەھەپە، لە ساڵی ٢٠١٢ تەنھا ٥٩ پزیشک لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەیان بۆ ھەزار و ٤٢ پزیشک بەرزبۆتەوە و لە کاتی کۆرۆناشدا لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٩٣٠ پزیشک کۆچیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە "بایدن" لەو سەردانەیەدا چاوی بە "فومیو کیشیدا" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بکەوێت و دەستپێشخەرییەکی ئەمریکا سەبارەت بە بازرگانی ھەرێمی بخاتەڕوو، دواتریش بەشداری لوتکەیەکی چوار قۆڵی دەکات کە سەرکردەکانی ئوسترالیا و ھندستان و ژاپۆن و ئەمریکا کۆدەکاتەوە. 

بەر لە بەڕێکەوتنیشی بۆ ژاپۆن، "بایدن" لە کۆریای باشور زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا و چاوی بە "یون سوک ویل" سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت و لە بنکەی "ئۆسان"ی ئاسمانیش چاوی بە سەربازانی ئەمریکا و خێزانەکانیان کەوت.

"بایدن" رایگەیاند، نیگەران نییە سەبارەت بە ھەنگاوەکانی کۆریای باکور و ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی، وتیشی "واشنتۆن" وەڵامی دەبێت بۆ ھەر ھەنگاوێکی "پیۆنگ یانگ". 

سەردانەکەی "بایدن" بۆ وڵاتانی ئاسیا، لە پێناو روبەڕوبوونەوە ھەژموونی چین و ئەو ھەڕەشە ئەتۆمییانەیە کە کۆریای باکور دروستی کردووە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پێکدادنەکاندا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، ٣ سەربازیش برینداربوون و سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، عەقید حەسەن سیاد خودائیی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە تارانی پایتەخت لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، سەرەڕای ئیدانەکردنی کوشتنی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران، رووداوەکەی بە کردەوەی تیرۆریستی وەسفکردووە و ئیدانەشی کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باوەڕ عومەر کە یەکێکە لەو خوێندکارانەی گەڕاوەتەوە بۆ ئۆکراین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە فڕۆکە دەچنە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و لەوێشەوە بە رێگەی وشکانی دەچنەوە بۆ ئۆکراین.

لەبارەی رەوشی ئەو وڵاتەشەوە ئەو خوێندکارە رایگەیاند، لە خۆرھەڵات شەڕ بەردەوامە و لە ناوەڕاست و خۆرئاوای ئۆکراین ئارامییەکی رێژەیی ھەیە، بەڵام ھێشتا ژیان ئاسایی نەبووەتەوە و شەقامەکان پڕن لە سەرباز و ھێزە ئەمنییەکان.

وتیشی، نرخی خۆراک و سوتەمەنی بە رێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە و سەرەیان بۆ دەگیرێت و ھەر کەسێکیش رۆژانە تەنھا دەتوانێت رێژەیەکی دیاریکراوی سوتەمەنی وەربگرێت.

لەبارەی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندنیش باوەڕ عومەر دەڵێت، بەھۆی ترسی بۆردومان و ئەگەری بەردەوامیی شەڕەکەوە ھێشتا خوێندنی روبەڕو دەستیپێنەکردووەتەوە و وانەکان بە ئۆنلاین دەخوێنرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەندامانی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە"یان دەستپێکردوە، رۆژی ھەینیش دەیان بەرپرس و فەرمانبەریان لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بە پێی زانیارییەکانیش ١٠ بەرپرسی باڵای فەرمانبەری شارەوانی ناوچەی ماڵتەپەی ئیستەنبوڵی جەھەپە دەستگیرکراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سانای نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی موشەکی بۆ سەر باشوری دیمەشق ئەنجامداوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریاش بەرپەرچی ھێرشەکەی داوەتەوە و زۆربەی موشەکەکانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، ئیسرائیل پێگەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک دیمەشق کردوەتە ئامانج و لە ھێرشەکەدا سێ چەکدار کوژراون و چواری تریش برینداربوون.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، ئیسرائیل سەدان ھێرشی بۆ سەر پێگەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە سوریا ئەنجامداوە و ھێرشەکانیش زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیی نیشانداوە بۆ ناردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ کۆریای باکور، بەڵام تا ئێستا ھیچ وەڵامێکی ئەرێنی پێ نەگەیشتووە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە.

بایدن جەختیکردەوە، ھاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور ماوەی ٧٠ ساڵە بەردەوامە و بنەمای ڕێککەوتنەکەش لەسەر دژایەتیکردنی گۆڕینی سنوری ھاوبەشی نێوان ھەردوو بەشەکەی کۆریایە کە لەڕێگەی بەکارھێنانی ھێزەوە بیناتنراوە.

لە بەرامبەریشدا یۆن سۆک یۆل سەرۆکی کۆریای باشور ڕایگەیاند، ھەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر ھەموو ئاستەکان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر مەترسییەکی دەرەکی کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی، وتیشی، نیگەرانن لە گەشەپێدان و تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور، کە بوونەتە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنوریی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ شاری مەریوان رایگەیاند، لە سێ بۆ چوار ساڵی داھاتوودا ژمارەی خاڵەکانی  پشکنین و چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنورییەکان زیاد دەکەن و بەتەواوەتی سنورەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بودجەیەک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێران تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بواری روبەڕوبونەوەی قاچاخی کاڵا، ھەوڵی بێ وچان دەدەن و رێگەنادەن کاڵا سەرەکییەکانی وەک ئاژەڵ و رۆن و مریشک و ئارد لە سنورەکان ببرێنە دەرەوە، جەختیشیکردەوە، ئەوە ھێڵی سورە و بەتوندی روبەڕوی قاچاخچیانی ئەو جۆرە کاڵایانە دەبنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەزاری چەند شایەتحاڵ و ئەفسەرێکی سوریا بڵاویکردەوە، تائێستا روسیا لانیکەم ٥٠٠ چەکداری لەناو ریزەکانی سوپای سوریا بردووە بۆ شەڕی ئۆکراین، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە لە رێی بنکەی سەربازیی حمێمیمەوە گوازراونەتەوە بۆ روسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، موچەی ئەو چەکدارانە لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و بەڵێنیشیان پێدراوە دوای کۆتاییھاتنی ئۆپراسیۆنەکە پاداشت بکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زروان میلانۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا رایگەیاند، نوێنەری وڵاتەکەی لە ناتۆ رادەسپێرێت  بەنەخێر دەنگ بدات بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ . 

ھەرچەندە پەرلەمانی کرواتیا پشتیوانی بۆ بەئەندامبوونی ھەردوو وڵاتەکە لە ناتۆ راگەیاندوە، بەڵام  سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پشتیوانی ئەو دوو وڵاتە ناکات تاکو گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردنی بۆسنەو ھەرسک نەکرێت و یاسایەکی نوێ دادەڕێژرێت کە رێگەخۆش بکات نوێنەری کرواتییەکان پۆستی حکومی وەربگرن.

سەرۆکی کرواتیا وتیشی، ھەڵوێستەکەی دژایەتی سوید و فینلەندا نیە بەڵکو لە پێناو کرواتیادایە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی وڵاتەکەی بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ راگەیاند بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە داڵدەی تیرۆریستیانیان داوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بریارە لەو سەردانەدا بایدن پێنج دۆسیەی گرنگ تاوتوێ بکات ، کە گرنگترینیان زیادکردنی سزاکانی سەر روسیاو گۆرانکارییەکانی ناوچەکانی دەوروبەری زەریای ھێمن و ھندی و نزیکترکردنەوەی ھاوپەیمانەکان و بە ئەندامبونی سیئۆلە لە دیالۆگی ستراتیژی ئەمنی ( کواد) کە ھاوپەیمانێتییەکی نارەسمیە لە نێوان ئەمریکا و ژاپۆن و ئوستراڵیا و ھندستان .

سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریا و ژاپۆن یەکەم سەردانیەتی بۆ ئاسیا لەو کاتەی پۆستەکەی وەرگرتوە و بریاریشە لەگەڵ سەرۆکی ھەڵبژێرداوی کۆریای باشور و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆببێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی دوای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێشکەشکردنی گوژمەیەکی تری ھاوکاری بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار  بە وڵاتەکەی رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین واتای پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی خۆرئاوایە دژی ھەر قەیران و جەنگێکی تری روسیا.

وتیشی، ھێزەکانی ئۆکراین لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خارکیڤ، بەڵام ھێزەکانی روسیا فشارەکانیان لەسەر دۆنباس چڕکردۆتەوە و بەبێ زیادەڕەوی بووە بە دۆزەخ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، دوای چەند رۆژێک لە چاوەروانی  ، ئەمرۆ حکومەتەکەی بۆرن رادەگەیەندرێت و رۆژی دوو شەممەش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەدەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ، ئیلیزابێس بۆرنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد  ، ئیلیزابێس بۆرن لە ساڵی ١٩٦١ لە باوکێکی روسی و دایکێکی فەرەنسی لە دایکبوە  ، یەکەم ژنە کە دوای ٣٠ ساڵ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وەربگرێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، رەئیسی لە سەردانەکەیدا بۆ ورمێ لەگەڵ ئەنجومەنی ئیداری ئەو پارێزگایە دەبێتەوەو لە کێشە و کەموکوڕییەکان دەکۆڵێتەوە، دواتریش ژمارەیەک پڕۆژەی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و پیشەسازی و وەبەرھێنان و کەرتی تەندروستی بەسەر دەکاتەوە و بودجە دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی راگیراون.

رەئیسی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بەنداوی پیرانشاری بەسەرکردەوە و نەخۆشخانەیەکیشی لەو شارە کردەوە، دواتر سەردانی پێترۆکیمیایی مەھابادی کرد و جەختی لە گرنگی گەشەپێدانی ئابووری و پیشەسازی مەھاباد کردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...437438439440441...589