سەرۆکی ئەمریکا: بەھۆی توندوتیژییەکانەوە سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنین
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
"بایدن" وتیشی، ئەمریکا بە نیگەرانیەکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو راپۆرتانەی لەبارەی بەردەوامی توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران لە ئێران بڵاودەبنەوە، لەناویاندا توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکاران و ژنان.
نزیکەی ٢٠ رۆژە بەھۆی گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی خۆپیشاندانی فراوان لە سەدان شاری رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە و بەھۆی دروستبوونی گرژییەوە دەیان خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە.


