جیهان

(بابار بالوش) وتەبێژی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاژانسی ھەواڵی "تاس" ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، ئەوان ئاگاداری بوونی سەربازانی پۆڵەندان لە سنوری بێلا ڕوس و چەندین پێشێلکاریان کردووە بەرامبەر پەنابەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتاوە داوایان کردووە بێ ھیچ ڕێگرییەک، نوێنەرەکانیان بتوانن بگەن بە کۆچبەران لەو ناوچەیە، لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پاسەوانی سنوری پۆڵەندا لەسەر خەتن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ساڵی داھاتوو ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، لەسەر بانگھێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات، راشیگەیاند، سەردانی رەئیسی بۆ مۆسکۆ لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری و وڵاتانی ناوچەکە و ھەماھەنگی لە رووی بازرگانی و ئابوورییەوە، لە میانی سەردانەکەشی چاوی بە ڤلادیمێر پوتن دەکەوێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "واشنتۆن" ھەڵوێستی خۆ نەگۆڕیوە سەبارەت بە "ئێران" و  ھێشتا زووە باسی بەرەو پێشچوون بکرێت لە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی.بەڵام "میخائیل ئۆلیانوڤ" نێردەی روسیا دەڵێت، بەشێوەیەکی باش باس لە ھەڵگرتنی سزاکان دەکرێت و لیژنەکان کارەکانیان بەرەو پێشچووە، لای خۆشییەوە "حسێن ئەمیر عەبدولھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، دانوستانەکان بە ئاڕاستەی راست دەڕۆن و ئەگەر لایەنەکانی تر نیەت پاکییان ھەبێت، ئەوا ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لە ئارادا دەبێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بینی گانتس" وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تویتەرەوە رایگەیاند، لەگەڵ "مەحمود عەباس" سەرۆکی فەلەستین کۆبۆتەوە و پرسە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانیان و گرنگی پتەوکردنی رێکارە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە پەلاماری تیرۆریستانیان تاوتوێ کردووە. 
ئەو کۆبوونەوەیەش ٤ مانگ دوای کۆبوونەوەیەکی تریان دێت کە لە شاری "رامەڵا"ی "فەڵەستین" بەڕێوەچوو، ھاوکات ئەوە یەکەمین جارە لە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵدا کە سەرۆکی فەلەستین سەردانی ئیسرائیل بکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەمڕۆ فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە ھەواڵی  نقوم بوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە  کەناراوەکانی ئیزمیر ئاگادارکرانەوە دواتر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامدا ٢٤ کۆچبەر رزگارکران کە دوای نقوم بوونی بەلەمەکەیان خۆیان گەیاندبووە وشکانی، ھەروەھا تیمەکان تەرمی دوو کۆچبەریشیان دۆزییەوە کە دوای نقوم بوونی بەلەمەکەیان بێسەروشوێن بوو بوون. فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(سیڤینیا شوڵتسە) وەزیری گەشەپێدان و ھاریکاری ئابووری ئەڵمانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ھەرچەندە پێشتر بەڵێنی بەخشینی ١٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنایان دابوو بە وڵاتە ھەژارەکان، بەڵام تا کۆتایی ساڵ دەتوانن تەنھا ٧٥ ملیۆن ژەم بنێرن.


وتیشی، پێشکەشکردنی کۆمەکەکان نابێت لەسەر حسابی گەلی ئەڵمانیا بێت و کاریگەریی ھەبێت لەسەر کوتانی ھاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.


حکومەتی ئەڵمانیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕەوانە کرد بۆ ئەو وڵاتانەی توانای دابینکردنی ڤاکسینەکەیان نییە بۆ ھاوڵاتییەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئیزمیر، دادگایکردنی "ئۆنور گەنجەر" بەڕێوەچوو کە لە ١٧ حوزەیرانی ئەمساڵ لە ناو بارەگایەکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"  لە شاری ئیزمیر، "دەنیز پۆیراز"ی کوشت کە کچی کارگوزارێکی باڵەخانەکە بووە و ئەو ڕۆژە لەبری دایکی باڵەخانەکەی پاککردووەتەوە.

بەر لە دادگایکردنەکە پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی ھەدەپە ڕایگەیاند، ڕاستە بکوژی "پۆیراز" دادگایی دەکرێت، بەڵام ئەو کەس و ھێزانەی لەپشت بکوژەکەوەن ھێشتا ئاشکرا نەکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە. وتیشی، ئەو فیشەکەی بە "پۆیراز"ەوە نراوە ھەمان فیشەکە بە دیموکراسییەت و ئاشتییەوە نراوە.

لە کاتی چوونە دەرەوەی لە ھۆڵی دادگا، بکوژەکە دەستی بە قسە و پێکەنین کرد، ئەمەش کاردانەوەی پارێزەران و کەسوکارەکەی "پۆیراز"ی لێکەوتەوە و گژی لە نێوانیاندا دروستبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا نەک تەنھا قەیرانی ئابوری، بەڵکو لە ھەموو ڕوویەکەوە لە قەیراندایە، بۆ چارسەرکردنی ئەو قەیرانانەش، تورکیا پێویستی بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ھەیە بۆ ئەوەی حوکمڕانییەکی نوێ پێکبھێنرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە دیالۆگ دەتوانرێت چارەسەرەکان بدۆزرێنەوە، ئەگەر دیموکراتی لە ھەموو جێگایەک نییە، ئەرکی ئۆپۆزسیۆنە ڕێگەکانی دیموکراسی بدۆزێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "سانا"ی سوری بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسڕائیل لە قوڵایی دەریای ناوەڕاستەوە مووشەکی ئاڕاستەی بەندەری بازرگانی شاری "لازقیە" کردووە و بەھۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانی کۆنتەینەرەکان کەوتووەتەوە و زیانی ماددی گەورەی بە چەندین بینا و نەخۆشخانە و دوکان و شوێنی گەشتیاری گەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش میدیاكانی سوریا كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرەیان ڕاگەیاند كە بەهۆی بۆردوومانەكەوە كەوتبووەوە.


ئەو بۆردوومانە مووشەکییەی ئیسڕائیل، دووەمین بۆردوومانە کە لە ماوەی مانگێکدا بکرێتە سەر سوریا و ناوەندێکی زیندوو بکاتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی، کۆبوونەوەکە لە ١٠ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و ئەمریکا زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی، کۆبوونەوەکەش لە چوارچێوەی دانوستانی ئەمنی ستراتیژیدایە کە "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا و "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا لە لوتکەکەی نێوانیان لە "ژنێڤ" بڕیاریان لێوەدا. 


بڕیاریشە لە ڕۆژی ١٢ی ھەمان مانگدا، کۆبوونەوەیەکی تر لە نێوان ڕووسیا و ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" ئەنجام بدرێت و ١٣ی مانگیش کۆبوونەوەی سێیەم لە نێوان ڕووسیا و ڕێکخراوی ئاسایش و ھەماھەنگی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە لیژنەکان دۆسیەکانی پەیوەست بە سزا داراییەکانی سەر "تاران" تاوتوێ بکەن.

"عەلی باقری" گەورە دانوستانکاری ئێرانیش وتی، ئەم خولەی ئێستا تاوتوێی ھەڵگرتنی سزاکان و پێدانی گرەنتی بە "تاران" دەکات، وتیشی سەرەتای ئەم خولە دڵخۆشکەرە و چاوەڕێی ئەنجامن.

"ئینرکی مورا" ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، ھەموو لایەنەکان ویستیان ھەیە بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و گەیشتن بە چارەسەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کۆمەڵەی نیشتیمانیی حاکمی ویلایەتەکان ڕایگەیاند، پلانیان ھەیە لە مانگی داھاتووەوە بە خێرایی ٥٠٠ ملیۆن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.


ھەموو پشتیوانیەکی بۆ سەرجەم ولایەتیەکانیش دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە کەناراوەکانی سەر بە پارێزگای (ئایدن) لە باشوری خۆرئاوای تورکیا ، ٣٢ کۆچبەر  کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و ڕەوانەی  سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابونەوە رزگارکران .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆچبەرەکان کە کەسانی بیانی بوون ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئایدن کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بە سەرۆکایەتی (پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجار)ھاوسەرۆکانی گشتی ھەدەپە سەردانی پارتی گەلی کوماری (جەھەپە)یان کرد و لەگەل (کەمال کلیچدارئۆغلو) سەرۆکی جەھەپە کۆبونەوە.

لە کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەروین بۆڵدان، رايگەیاند، ھەدەپە پێشنیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئاراستەی (کەمال کلیچدار ئۆغلو) کردووە و چاوەڕیێ وەڵامی ئەوانن. (پەروین بۆلدان) جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا پێویستی بە فەرمانڕەواییەکی نوێ ھەیە و ئەوەش بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، تیمی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەنا نیەتپاکی خۆیان سەلماندووە لە خولەکانی پێشودا، بەڵام دەبێت لایەنی بەرامبەریش نیەتپاکی بسەلمێنێت سەبارەت بە ھەڵگرتنی سزاکان، لێپرسراوانی ئێرانیش ھیوادارن  لەم خولەی دانوستانەکاندا، فەڕەنسا رۆڵی باش ببینێت لە گەیشتن بە رێکەوتن.


ئنریکی مورا رێکخەری یەکێتی ئەوروپاش جەختی کردوەتەوە لە گرنگی خێراکردنی دانوستانەکان و بەرەو پێشبردنی.


خولی حەوتەمی دانوستانەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر راگیرا، دوای ئەوەی عەلی باقری سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران گەڕایەوە تاران بۆ گفتوگۆکردن، گەورە دیبلۆماتکارانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیاش راگرتنی دانوستانەکەیان بە نەرێنی وەسفکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
محەمەد ھاشمی سەرپەرشتیاری ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ٣٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ١٥ حاڵەتیان لە تاران، پێنج حاڵەت لە مەشھەد، پێنج حاڵەت لە ھۆرموزگان، دوو حاڵەت لە بوشەھر، دوو حاڵەت لە شیراز و لە ھەریەک لە شارەکانی ورمێ و ئەسفەھان و بابول و کەرەج و ئەراکیش، حاڵەتێک تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٨ کەسیش لە پارێزگاکانی یەزد و بوشەھر و ھۆرموزگان و گوڵستان رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە گومانیان لێدەکرێت توشی ئۆمیکرۆن بووبن.
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانیش رایگەیاند، ھیواخوازن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان پێویستییان بە گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ نەبێت، بەڵام ئەگەر ئۆمیکرۆن بەو شێوەیەی ئێستا پەرەبسەنێت، ناچار دەبن رێکارەکان توند بکەنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...428429430431432...524