جیهان

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران سێ موشەکیان ئاڕاستەی بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور کردووە کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانییە لە سەر خاکی سوریا.


بە پێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە یەکێک لە موشەکەکان لە نزیک ھەلیکۆپتەرەکانی ھاوپەیمانی کەوتووەتە خوارەوە و دوو موشەکەکی تریش لە شوێنێکی بەتاڵ کەتوونەتە خوارەوە و موشەکبارانەکەش ھیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە. ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی ھێرشەکانی داوەتەوە.


چەند سەعاتێک بەر لە موشەکبارانەکەش، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بنکەی "گرین ڤیڵج" کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە ناوچەی دێرەزوور لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، بە مووشەک کراوەتە ئامانج، بەم جۆرەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دوو جار ھێزەکانی ھاوپەیمانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند چالاکوان و پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، داوا دەکەن فشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئایسەل توغڵوک جێگری پێشووی ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئازاد بکات کە ئێستا لە زینداندایە و بەھۆی نەخۆشییەوە ژیانی لە مەترسیدایە.


ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.


بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕووسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی و نەھێشتنی کێبڕکێی چەک لە جیھاندا، "گۆتێرێس"یش پێشوازی لەو ڕاگەیەندراوە کردووە و داوای کردووە وڵاتان پابەند بن بە ڕێککەوتنە دوو لایەن و ھەمەلایەنەکان سەبارەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی و بڵاونەکردنەوەی.


"گۆتێرێس" جەختیشی کردەوە لەوەی، تاکە ڕێگە بۆ نەھێشتنی سەرجەم مەترسییەکانی ئەتۆمی، لەناوبردنی چەکی ئەتۆمییە، ئامادەییشی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بە زووترین کات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨ ھەزار و ٣٩٥ کۆچبەری نایاسایی لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بە کەناڵی ئینگلیزدا کۆچیان کردووە و تەنھا لە مانگی تشرینی دوەمدا ٦ ھەزار و ٩٠٠ کۆچبەر بەو کەناڵەدا گەیشتوونەتە بەریتانیا و لەو ژمارەیە ھەزار و ١٨٥یان لە یەک ڕۆژدا گەیشتوون، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی گەیشتنی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.


گەیشتنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، گرژی خستووەتە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و بەریتانیا فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بەوەی ھەوڵی پێویست نادات بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران سەرباری ئەو بودجەیەش کە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، لە کاتی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیراندا، بەھۆی تەقەکردنی چەکدارەکانەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.
لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشدا، جۆفینیل مۆیز سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تیرۆر کرا و ھاوسەرەکەشی بریندارکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەسەن نەسروڵا" لە ساڵیادی کوشتنی "قاسم سولەیمانی" و "ئەبی مەھدی موھەندیس" ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆی داعشی دروست کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بەرپرسیارە لە تەواوی ئەو تاوانانەی لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ئەنجامدراون.


وتیشی، چارەنووسی ھێزەکانی ئەو وڵاتە تەنھا کشانەوەیە لەو ناوچەیە، سعودیەشی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی و پشتگیری کردنی تیرۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەیەک پاس رەوانەی کەمپی ھۆڵ لە باشوری خۆرھەڵاتی "حەسەکە" دەکرێن، بۆ گواستنەوەی ١٠٠ خێزانی عێراقی بۆ کەمپی "جەدعە" لە شاری موسڵ، گواستنەوەی ئەو خێزانانەش بە رێککەوتنە لە نێوان ئیدارەی کەمپی "ھۆڵ" و نوێنەرانی حکومەتی عێراق. 
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە، کەمپی "ھۆڵ" چەندین خێزانی ئەندامانی تیرۆریستانی داعش لە خۆ دەگرێت و زۆرینەیان عێراقی و بیانین، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش داوا لە وڵاتان دەکەن وەریانبگرنەوە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاكشەنەر لە ویلایەتی "مێرسین"ەوە رایگەیاند، بە ھاوکاری ھەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگەنە دەسەڵات و سەرۆکی ١٣یەمینی تورکیا لە ھاوپەیمانی "گەل"ی ئۆپۆزسیۆن دەبێت، "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بە دزینی نان و ژیانی چین و توێژەکانی وڵاتەکە و وتی گەورەترین کێشە مانەوەی خودی "ئەردۆغان"ە.

"ئاکشەنەر" باسی لەوەش کرد، حکومەتی ئێستا چینی دەوڵەمەند و ھەژاری دروست کردووە، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەوڵەمەندە و پارتەکانی تر ھەژارن، بۆیە پێکەوە رژێمەکەی "ئەردۆغان" لەناو دەبەن و پێویستە بەزووترین کات ھەڵبژاردن رێکبخرێت. 
ھاوکات، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، خزمەت بە ھەموو گەلی تورکیا دەکەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ کاتی دامەزراندنی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمەڵەی (کامناندۆ فرونتیراس)ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بەناوی (مافی ژیان) دەربارەی کۆچی پەنابەران بەرەو ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوو لە ٤٪ی ئەو کەسانە لە دەریادا خنکاون، کە وەک پەنابەر ڕویان لەسنورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە کردووە و ویستوویانە لەوێوە بگەنە ئەوروپا.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، لەناو قوربانییەکاندا ٦٢٨ ژن و ٢٠٥ منداڵیان تیان بووە و لە ٢١ وڵاتی جیاجیاوە ڕوویان لەو وڵاتە کردووە، کە بەزۆری کۆچبەری وڵاتەکانی مۆریتانیا و سەنگال و نەیجەر و مەغریب و جەزائیر بوون.
ئەو ڕێکخراوە ڕوونیکردووەتەوە، ساڵی ٢٠٢١ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی قوربانییەکان زیادیکردووە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانە شەوی ڕابردوو پەنایان بۆ ئەو سەکۆ نەوتییەی ئەوان بردووە، کە دەکەوێتە ١٢٠ کلیۆمەتری کەنارە ئاوییەکانی تونسەوە.
ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە پەنابەرەکان سەرکەوتوونەتە سەر سەکۆکە، دەسەڵاتدارانی تونسیان لە کێشەکە ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانیش خۆراک و کۆمەکی فریاگوزاری وەک ئاو و خۆراک و جلوبەرگیان گەیاندووەتە سەکۆکەو، پەنابەرەکانیان گواستووەتەوە بۆ کەنارە ئاوییەکان بۆ جێگەیەکی ئارام.
کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە ١١٥ ھەزار کۆچبەر توانیویانە خۆیان بگەیەنە ئەوروپا، بە تایبەت بۆ وڵاتەکانی ئیتالیا و یۆنان و ئیسپانیا و قوبرس و ماڵتا.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حسێنی یاریدەدەری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان رایگەیاندوە، ئەو کارە ترسنۆکانەیەی ئەمریکا ئەنجامیدا تیرۆر بوو، بۆیە لە خوێنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران خۆش نابن و سازش لەسەر تۆڵەسەندنەوەی ناکەن.


راشیگەیاندوە، بەردەوام دەبن لە تۆڵەسەندنەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە تەواوی ناوچەکە جێدەھێڵێت. 


ئەو لێپرسراوەی ئێران دوپاتیشیکردوەتەوە، دەبێت ئەمریکا بزانێت بە کوشتنی سولەیمانی کۆتایی بە رێبازەکەی نەھاتووە و کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.


لە رۆژی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا، قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە بۆردومانێکی ئەمریکادا کوژران و ئەمڕۆش لە ئێران و چەند شارێکی عێراق و ھەرێمی کوردستان رێوڕەسم بۆ ساڵیادیان رێکدەخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھرام دارایی سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران رایگەیاند، لەئێستادا ھیچ جۆرە ڤاکسینێک لە دەرەوەی وڵات ھاوردە ناکەن و تەنھا پشتیان بە بەرھەمی ناوخۆ بەستووە. 


ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە حکومەتەکەی ئیبراھیم رەئیسیدا قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ڤاکسین رادەگەیەندرێت، لەکاتێکدا پێشتر رەئیسی خێراکردنی کوتان و ھاوردەکردنی ڤاکسینی بە گرنگترین دەستکەوت لە ١٠٠ رۆژی یەکەم سەرۆکایەتییەکەیدا لەقەڵەم دابوو.


پشتبەستنی ئێران بە بەرھەمی ناوخۆ لەکاتێکدایە تا ئێستا ڤاکسینەکانی دروستکراوی ئێران لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە پەسەند نەکراون و زیاتر لە ١٤٧ ملیۆن دۆز ڤاکسینیش، لە جۆرەکانی ئەسترازینیکا و سینۆفارم و سپۆتنیک و بەھاراتی ھیندستان ھەناردەی ئێران کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، پشتگیری ئەمریکای بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، ئەگەر روسیا ئۆکراین داگیر بکات، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان ھەڵوێستی توند و یەکلاکەرەوەیان دەبێت. 


دوپاتیشیکردەوە، پشتگیری ھەموو رێگەیەکی دیبلۆماسی دەکەن بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین.


بڕیاریشە رۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە دانوستانی نێوان ئەمریکا و روسیا لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو ھەڕەشانەی روسیا لەسەر ئۆکراین دروستیکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تیرۆریستانی داعش لە بۆسەیەکدا کاروانێکی سوپای سوریایان لە نێوان دەشتاییەکانی حمس و دێرەزور لە خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ سەرباز کوژران و ١٥ی تریش برینداربوون. 


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەو بۆسەیەدا داعش چەکی رەشاشی بەکارھێناوە.


ئەوە لەکاتێکدایە سوپای سوریا دەستیکردوە بە ناردنی کاروانی سەربازیی بۆ دەشتاییەکانی حمس و کاروانەکەش پێکدێت لە سەدان سەرباز و  ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ئێرانی گرتووەتەوە و لە پارێزگاکانی شیراز و بەندەر عەباس و سیستان و بەلوچستان لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە ناو ماڵەکان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەھۆی لافاوەکە تا ئێستا چوارکەس لە پارێزگای شیرازگیانیان لەدەستداوە و١١ کەسیش بریندارن. 

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، لێپرسراوانی ئێران ھۆشدارییانداوە لە ئەگەری دروستبوونەوەی لافاو لەماوەی ٢٤ سەعاتی داھاتوودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ٩٨ کۆچبەری عێراقی، دوای وەرگرتنی ھەزار یۆرۆ، بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بە فڕۆکە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق، کە ئەوە یەکەمین کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقییە لە لیتوانیاوە بۆ عێراق، دوای گیرخواردنیان بۆ چەندین مانگ لەو وڵاتە.
راشیگەیاند، بە پێی خەمڵاندنەکانیان تێچووی مانەوەی یەک کۆچبەر لە لیتوانیا، دەگاتە ١١ ھەزار یۆرۆ لە ساڵێکدا، ھەربۆیە پێیان باشترە بلیتی گەڕانەوە بۆ ئەو کۆچبەرانە دابین بکەن، کە خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، یان گەشتێکیان بۆ رێکبخەن.
وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا راشیگەیاند، تائێستا ٥٣٧ کۆچبەری بیانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و ھێشتا ٣ ھەزار و ١٦٦ کۆچبەر، لە پێنج ناوەندی تۆمارکردنی بیانییەکاندا لە لیتوانیا دەژین.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...426427428429430...524