کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کاریگەری نزمەپەستۆیەک روو لە ناوچەکە دەکات و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لەسەرەتادا کاریگەری نزمەپەستۆیەک لەسەر ناوچە سنورییەکان بە نمەبارانی پچڕپچڕ دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆدا نمەبارانەکە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرانبەردا، ئاسمانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک بە بەردەوامی نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:26 پلەی سیلیزی
گەرمیان:32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی