میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، عەبدولحەمید گیول وەزیری دادی تورکیا دوای ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار دەستی لە کارکێشاوەتەوە کە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٧ کراوە بە وەزیر، لە ئێستاشدا بەکر بۆزداغ لە شوێنەکەی دەستبەکاربووە، ئەوەش سێھەمین جارە بۆزداغ ئەو پۆستە وەردەگرێت.
بە پێی زانیارییەکانی بەشێک لە سەرچاوەکانی تورکیاش دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری داد لە ژێر فشار و بە فەرمانی ئەردۆغان بووە.
عەبدولحەمید گیول لە ساڵی ١٩٧٧ لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواو کردووە، بۆ ماوەی سێ خول پەرلەمانتار بووە و لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٧ەوە پۆستی وەزیری دادی وەرگرتووە.
دادگای تورکیا لە ٢٢ھەمین دادگای سزا قورسەکانی ناوچەی چاغلایان لە ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٥ی شوباتی ٢٠١٥، سزای ساڵێک زیندانی سەپاند بەسەر "فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە".
"فیگەن یوکسەکداغ" لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە، بە بیانوی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستنی تیرۆر و دژایەتیکردنی یاسای خۆپیشاندان، لە ١١ی نیسانی ٢٠١٧ سکاڵای لە دژ تۆمارکرابوو و لەبەر ئەوەش دادگای تورکیا داوای سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەر "یوکسەداغ"دا پەسندکرد، پارێزەرانی یوکسەکداغیش ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە سزای زیندانیکردنەکەی.
لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، سزاکان بانک و کۆمپانیا حکومییەکانی ڕووسیا و ھاوردە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، تاوتوێکردنی ئەو سزایانە لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە واشنتۆن بە نیازە بەسەر مۆسکۆیدا بسەپێنێت.
لێپرسراوانی ئیدارەی بایدن ئاشکرایانکردووە، سزا پێشنیازکراوەکانی سەر مۆسکۆ لە چەند دەیەی ڕابردوودا وێنەیان نەبووە، کە بانکە گەورەکانی ڕووسیا و قەرزە سیادییەکان و ھاوردەی کۆمپانیا ئەلکترۆنییە گرنگەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانیان، کۆمەڵێک سزای قورسیان تاوتوێکردووە و ئامادەیە بۆ سەپاندن بەسەر مۆسکۆدا، ئەگەر ئۆکراین داگیر بکات.
دوای بانگەوازی شورای ھەماھەنگی یەکێتی مامۆستایانی ئێران، مامۆستایانی بەشێکی زۆر لە شارەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و ئێران نەچوونە ھۆڵەکانی خوێندن و خوێندنی ئۆنلاینیشیان راگرت، وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر کەمی موچەکانیان و جێبەجێ نەبونی ئەو داواکارییانەی لە چەند مانگی رابردوودا داوایان کردووە.
محەمەد حەبیبی وتەبێژی یەکێتی مامۆستایانی ئێران رایگەیاند، لانیکەم لە ٢٠٠ شار و قەزا و ناحیەی ئێران مانگرتن بەڕێوەچووە و بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوودا بەردەوام بێت.
دوای چەندین جار لە گردبوونەوەی مامۆستایان لە ساڵی ٢٠٢١، کانونی یەکەمی رابردوو پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای پلەبەندی مامۆستایانی پەسەند کرد، بەڵام مامۆستایان پێیانوایە پڕۆژەیاساکە کەموکوڕی تێدایە، چونکە بەپێی یەکێک لە بەندەکانی، جێبەجێکردنی پرۆژەیاساکە بەندە بە دابینکردنی بودجە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین دەکات بەشێوازی نۆرماندی، وەک ئاماژەیەک بۆ ھێرشی ھاوپەیمانان بۆ سەر فەڕەنسا لە جەنگی جیھانی دووەمدا لە دژی نازییەکانی ئەڵمانیا.
ھەرچەندە مۆسکۆ بەردەوام ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکە.
گریڤیس لە وتەیەکدا سەبارەت بە دۆسیەی سوریا ڕایگەیاند، تەواو دوودڵن لە گەمارۆدانی سەدان منداڵ لە گرتووخانەی غویران، بۆیە پێویستە سەرجەمیان بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام و کۆمەک بکرێن.
وتیشی، تەنانەت ئەگەر بشگوازرێنەوە، ھێشتا چارەنووسیان نادیارە و بەدوورنین لە مەترسی.
جەختیشیکردەوە، پێویستە ئەو منداڵانە دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێنەوە و ژیانیان بنیات بنرێتەوە.
ئەو داوایەی یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، تا ئێستا چەندین جار دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاڤا داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە، ئەو زیندانیانەی داعش و منداڵەکانیان لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەربگیرێنەوە و چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە دەنگیانەوە نەھاتووە.
بینیت بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ستراتیژیەتی بەرگری ئەوان پشت نابەستێت بەوەی ڕێککەوتن دەبێت یان نا، بەڵکو خۆیان بەرگری لە خۆیان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوو، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنیش ببێت ئەوان پابەند نابن پێوەی و، پارێزگاری دەکەن لە ئازادی مامەڵەکردنی خۆیان لەگەڵ دۆسیەکەدا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیشیکردەوە، ئەوان دژی سوککردنی سزاکانی سەر ئێرانن، ئەوان و ئەمریکییەکان لەسەر ھەموو شتێک ڕێکنەکەوتوون و ھاو بۆچوون نین.
لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، بوونی ئێرانیان ناوێت لە ناوچەکەدا و نایەوێت ئێران بوونی ھەبێت لەسنورەکانی سوریا لەگەڵ وڵاتەکەیدا.
دیمتری بولیانسکی جێگری یەکەمی نێردەی ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نیگەرانن سەبارەت بە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا.
وتیشی، مۆسکۆ داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر رەوشی "حەسەکە" و ناوچەکە بە گشتی کردووە.
لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە پێکدادانەکان لە نێوان تیرۆریستانی داعش و ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری "حەسەکە" دەستیپێکرد، دوێنێش ھێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی گرتووخانەی "غوێران"یان لەژێر دەستی ئەو تیرۆریستانە راگەیاند و تیرۆریستانیش خۆیان رادەست کردوەتەوە.
رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە کردووە، ئەگەری گیرانی رێگەی گوندەکان و ھەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لە ئارادایە.
داواشی لە ھاوڵاتیانی ئێران کردووە، تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە خۆیان لە نزیکبوونەوە لە روبار و کەنار دەریاکان و چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکان بپارێزن و شۆفێرانیش لەکاتی ھاتوچۆکردن لە رێگەکان، زنجیر و کەلوپەلی ناوبەفریان پێبێت.
وەک کاردانەوەیەک بۆ قسەکانی لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە رایگەیاندبوو، دانوستانەکانی ڤیەننا لە بنبەستێکی مەترسیدار نزیک بووەتەوە و ئێرانیش بەرپرسیاری سەرەکی ئەو شکستەیە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە پووچ و بێ بنەمان و ھەوڵێکە بۆ تۆمەتبارکردنی تاران کە چەندین ساڵە بەریتانیا و وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سەرپۆش خستنەسەر پێشێلکارییەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارھێنانی ئەو دەستەواژە و ھەڕەشانە، بەرپرسیارێتی بەریتانیا و ھاوپەیانەکانی لە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی کەم ناکاتەوە و ھیچ جۆرە کەلێنێکیش لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک کە بەرژوەندی گەلەکەی دەستەبەر بکات، دروست ناکات.
بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی دادی تورکیا ١٢ دۆسیەی لە دژی ١٠ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردوە بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندی کە ١٠ دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاڕاستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوورکردووە.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان لەناو بەندیخانەکەدا دەستپێکردووە و ئاشکرابوو کە ٦٠ بۆ ٩٠ تیرۆریست خۆیان لە ژووری تاکەکەسیی حەشارداوە و ھێزەکانی ھەسەدە داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدرایەوە ھێزەکانیان بە گوێرەی پێویست ھەڵسوکەوت دەکەن.
ئاژانسەکانی ھەواڵی لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویان کردەوە، گەڕەکەکانی باشوری حەسەکە ھێور بووەتەوە، بەڵام جار بە جار دەنگی تەقە ئەو ھێورییە دەشێوێت.
ڕاشیانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان ھەسەدە و شانە چەکدارییەکانی داعش لە گەڕەکەکانی زھور و ڤێلاسورەکان ڕوویداوە.
ھاوکات ئەمڕۆ وەفدێکی سوید سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریای کرد و ژمارەیەک لە کەسوکاری تیرۆرستانی داعش ڕادەستی وەفدەکەی سوید کران.
بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاندووە ، ئەمریکا نیازی نیە ھێز رەوانەی ئۆکراین بکات بەڵام رەنگە بەمنزیکانە ٨ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لەناو ناتۆ بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بایدن راشیگەیاندووە ، ئەگەر روسیا ھەنگاو بەرەو داگیرکردنی ئۆکراین بنێت، ئەوا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکات .