ئۆکراین بە درۆن دوو بنکەی سەربازیی روسیای کردە ئامانج
ئایار
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کیێڤ لەناو خاکی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە و دوو بنکەی سەربازیی کردووەتە ئامانج، کە یەکێکیان تایبەتە بە فڕۆکەوانیی ستراتیژیی و بۆ ھێرشکردنە سەر ئۆکراین بەکارھێندراوە.
رۆژنامەکە راشیگەیاندووە، درۆنەکان لە خاکی ئۆکراینەوە فڕیوون و ئەو دوو بنکە سەربازییەیان کردووە ئامانج، کە ٣٠٠ میل لە سنوورەکانی ئۆکراینەوە دوورن.
ھاوکات رۆمان ستارۆڤویت حاکمی ناوچەی کۆرسکی روسیا رایگەیاند، بۆردومانەکان بوونەتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر و سوتانی تانکەرەکانی ھەڵگرتنی نەوت، بەڵام ھیچ قووربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.



