جیهانجیهان

وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی سریلانکا ڕایگەیاند، سەرۆکی ھەڵھاتووی وڵات دوای گەیشتنی بە وڵاتی سەنگاپورە بە ئیمەیڵ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان ناردووە. وتیشی، نامەکە ئاڕاستەی داواکاری گشتی کراوە بۆ بڕیاردان لەسەر لایەنە یاساییەکەی بەر لە قبوڵکردنی.

ھاوکات سەرۆکی پەرلەمانی سریلانکا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵات ھەڵدەبژێردرێت.

سەرچاوەیەکیش لە پارتی گەلی دەسەڵاتدار ئاشکرایکردووە، سەرۆک وەزیرانی ئێستای وڵات تاکە بژاردەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وڵات.

 گوتابایا ڕاجاباکسا سەرۆکی سریلانکا لە ژێر فشاری خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان کە ماوەی چەند مانگێکە لە دژی نەبوونی خواردن و دەرمان و گرانی سوتەمەنی بەردەوامە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ھەڵھات و ڕۆژی چوارشەممەش گەیشتە دوورگەکانی ماڵدیڤ، ئەمڕۆش ڕووی لە وڵاتی سەنگاپورە کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی پەرلەمانی سریلانکا رایگەیاند، سەرۆکی ھەڵھاتوو، (رانیل ویکرم سینگ)ی سەرۆک وەزیرانی لە شوێنی خۆی داناوەو دەسەڵاتەکانی رادەستکردووە.

سەرۆک وەزیرانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە باری نائاسایی راگەیاند و بەڵێنی دا لەکاتی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ دەسەڵات بەجێ بھێڵێت.

بەرەبەیانی ئەمرۆ ھێزی ئاسمانی سریلانکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی دەستور و لەسەر داوای حکومەت، ( گوتابایا راجاباکسا)ی سەرۆک و ھاوسەرەکەی و دوو بەرپرسی ئەمنی گەیەنراونەتە دوورگەکانی ماڵدیڤ.

رۆژی شەممەی رابردوو سەرۆکی سریلانکا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا کۆشکی سەرۆکایەتی جێھێشت و خۆی گەیاندە دامەزراوەیەکی ھێزی دەریایی وڵاتەکەی ، چەند جارێکیش ھەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە دوبەی بەڵام ھەوڵەکانی شکستیان ھێنا.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، سەرەڕایی بوونی گەندەڵی و ستەم و نادادی، بە پێی ڕاپرسییەکان چاوەڕواندەکرێت ئاکپارتی لە ھەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تەنیا ٣٠% دەنگەکان بەدەستبھێنێت، دوای ئەوەش ئەو حزبە پەرتدەبێت و شتێک بە ناوی ئاکپارتی نامێنێت.

دەمیرتاش ڕاشیگەیاندووە، لە سەرۆکانی گشتی ئاکپارتییەوە تا وەزیرەکان و سەرۆکی لقی شارەکان ئەوانەشی لە گەندەڵییەوە تێوە نەگلان، بەرگەیان نەگرت و ئاکپارتییان بەجێھێشت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا یەکەم سەردانی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست لەدوای دەستبەکاربوونی ئەنجامدەدات و ئەمرۆ دەگاتە تەلئەبیب و لەگەڵ یائیر لابید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بایدن و لابید راگەیەنراوێکی ھاوبەش بەناوی( راگەیاندنی قودس) ئیمزا دەکەن، کە پەیامێکی یەکگرتووی ھەردوو وڵاتە لەدژی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

بایدن دوای ئیسرائیل سەردانی کەناری خۆرئاوا دەکات و لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین کۆدەبێتەوە بە ئامانجی سەرلەنوێ کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەنێوان رامەڵا و تەلئەبیب کە لە سەردەمی ئیدارەکەی ترامپ بەتەواوی داخرابوون.

رۆژی ھەینیش بایدن سەردانی سعودیە دەکات و لە شاری جەدە لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی وزە کە لە دوای جەنگی ئۆکراینەوە بەرۆکی جیھانی گرتووە.

جیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەولەویەتی سەردانەکەی بایدن بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست جێگیرکردنی ئاگربەستی یەمەن و گرێدانەوەی ئیسرائیل بە ناوچەکە و بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٤٤٠ کۆچبەری نایاسایی لەسەر ١٥ بەلەم توانیویانە لە کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە، بەوەش ئەمساڵ زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٧٠٠ کۆچبەر لەڕێی ئەو کەناڵەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

کەناڵی ئینگلیز بە یەکێک لە مەترسیدارترین و قەرەباڵغترین رێگە ئاوییەکان دادەنرێت، لە ساڵی رابردووشدا ٢٨ ھەزار و ٥٢٦ کەس لەڕێی بەلەمی بچووکەوە ئەو کەناڵەیان تێپەڕاندووە. 

حکومەتی بەریتانیاش لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو، ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دێنە وڵاتەکەوە ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن، بەڵام بەھۆی فشارەکانەوە ھێشتا ھیچ کاروانێکی کۆچبەران لە بەریتانیاوە ڕەوانەی ڕواندا نەکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تەنھا چەند ھەفتەیەکی کەم ماوە بەر لەوەی دەرگاکان لەبەردەم دەرفەتی زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دابخرێت و ئێرانیشی تۆمەتبارکردوە بەوەی کە پاشگەزبووەتەوە لە ھەندێک ھەڵوێست کە پێشتر لە دانوستانەکانی دەوحە رێککەوتنی لەسەر کراوە و بەردەوامە لە بەرەو پێشبردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ھۆشداریشیداوە لەوەی کە ئەگەر ئێران بەم شێوازەی ئێستا  بەردەوام بێت، ئەوا دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆم . 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، وەفدی سەربازی ڕوسیا و ئۆکراین و تورکیا و ژمارەیەک لە نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکەش گەیشتنە بە چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەیاندنی دانەوێڵە لە رێی دەریای ڕەشەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی ڕاگرتنی گەیاندنی دانەوێڵە لە رێی دەریای ڕەشەوە، کە بەھۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینەوە ڕاگیراوە ، نرخی خۆراک لە جیھاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدا ناوە کە چەند جارێک دەستیان ھەبووە لە ھەڵگیرساندنی کودەتا لەچەند وڵاتێک، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان ئاشکرا بکات، ئەمەش کاردانەوەی چین و روسیای لێکەوتەوە.

ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو زانیارییە ئاژاوەگێڕی و کارە نەشیاوەکانی ئەمریکا دەسەلمێنێت و پێویستە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبھێنرێت و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو دانپێدانانە بکرێت.

وانگ وینبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش رایگەیاند، ئەوە بەشێکە لە سیاسەتە ھەڵە و شکستخواردووەکانی ئەمریکا و دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.

جەختیشیکردەوە، لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا کە لە پۆستێکی ھەستیاردا بووە بە ئاشکرا ئەو زانیارییەی ئاشکرا کردووە ئەگەر وڵاتانی جیھانیش راستگۆ بکەن نابێت بێدەنگ بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنەکە لە لێدوانێکدا کە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە ھۆشداریداوە، بەھۆی ئەوەی ھاوڵاتیان لە وڵاتەکانیان ھەست بە ئاسایش و ئارامی ناکەن، ئەگەری ئەوەی ھەیە شەپۆلی کۆچ لەو وڵاتانەوە دەستپێبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و کەلوپەلە خۆراکییەکان، بووەتە ھۆی دروسبوونی نائارامی لە ھەندێک وڵاتی جیھان، ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت شەپۆلێک لە تیرۆر و توندوتیژی بەدوای خۆیدا بھێنێت.

کۆمسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئەوروپا جەختیشیکردووەتەوە، ناتوانرێت پەی بە مەترسییەکانی ئەو دیاردەیە ببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە، پلان بۆ ئەو مەترسییە دابنێن و بەھەندی وەربگرن، لەگەڵ دۆستەکانیشیان لە گفتوگۆدان بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەترسییە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی دەستیانکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکەن، حکومەتی ئێران بە نیازە لە ماوەیەکی کورتدا، بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دابین بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی زانیارییەکان ئێران دەیەوێت ڕاھێنان بە ھێزە ڕووسییەکان بکات، لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی ئەو جۆرە فڕۆکانە، بڕیاریش بووە یەکەم خولی ڕاھێنانیش لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بەڕێوەبچێت.

سۆلیڤان ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا نازانن بەشێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی ئێران گەیشتووەتە دەستی سوپای ڕووسیا یاخود نا.

باسی لەوەشکرد، پێشتر حوسییەکانی یەمەن بەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، کە بۆمبڕێژکرابوون، ھێرشیان دەکردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلێگ کۆتێنکۆ، کۆمیسیاری بێسەروشوێنانی ئۆکراین ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت ھەزار و ٢٠٠ سەربازیی ئۆکراینی وەک بێسەروشوێن ناویان تۆمارکراوە و بەشێکیان بەدیل کەوتوونەتە دەستی سوپای ڕووسیا و گواستراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند، لەناو بێسەروشوێنەکاندا ژمارەیەک سەربازی یەکەی ئازۆڤ ھەن، کە سەر بە پاسەوانانی نیشتمانیین و دوای بەجێھێشتنی کارگەی پیشەسازیی ئازۆڤێستاڵ پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکارەکانیان پچڕاوە.

سەرەتای مانگی ڕابردوو، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەش ھەزار و ٤٨٩ سەربازیی ئۆکراینی بەدیل کەوتوونەتە دەستی ھێزەکانی ڕووسیا، کە نزیکەی دوو ھەزار کەسیان لە کارگەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ لە شاری ماریۆپۆل خۆیان ڕادەستکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ڕەسمیی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ھەفتەی داھاتوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی پوتن و ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەبن.

محەمەد ڕەزاپور ئیبراھیمی، سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ڕووسیا، ھۆکارێکی سەرەکیین بۆ گرنگیپێدانی ڕووسیا بە ھەماھەنگیی ئابووریی لەگەڵ ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری پۆلیانسکی نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەبارەت بە گواستنەوەی کۆمەکی مرۆیی بۆ ناوخۆیی سوریا.

نوێنەری ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی بەیانی، پڕۆژە بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکە پەسەند بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، پڕۆژە بڕیارەکە وەک ناوەڕۆک پەسەندکراوە و ھەندێک ھەمواری ئاسایی تێدا کراوە، سەرەتا بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە، دواتریش بە بڕیارێکی نوێ شەش مانگی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێ پرسکردن بە حکومەتی سوریا پڕۆژە بڕیارەکەی درێژکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بۆردومانەکە بووەتە ھۆی کوژرانی ماھیر ئەلعەگال سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا، کە بە یەکێک لە سەرکردە ھەرە دیارەکانی ڕێکخراوەکە دادەنرا.

پنتاگۆن ئاشکرای کردووە، ئەلعەگال بەماتۆڕسکیلێکەوە لە ناوچەی جەندەریس لە باکوری خۆرئاوای شاری حەڵەب لە سوریا کراوەتە ئامانج و یەکێکیش لە ھاوکارە نزیکەکانیشی بە سەختی بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی چاودێریکردنی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، ئەو سەرکردەیەی داعش بە ناسنامە و ناوێکی ساختەوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی  گروپی جەیش ئەلشەرقیەی نزیک لە تورکیا لە دەوروبەری شاری عفرین ھاتووچۆی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داھاتوو، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا سەردانی تاران دەکات و چاوی بە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەوێت، وتیشی، پوتن لە تاران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و ئێران کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدات.

میدیای رەسمیی حکوومەتی ئێرانیش لەبارەی سەردانەکەی پوتن رایگەیاند، فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی روسیا و ئێران، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی پوتن و لێپرسراوانی باڵای ئێران دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، دوایین پێشھاتەکانی سوریا تاوتوێ کراوە و رەئیسی ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە سوریا رەتکردووەتەوە، دوپاتیشیکردووەتەوە کە تاران بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردن و پشتگیرکردنی میحوەری بەرگری لە سوریا و ئامانجیەتی ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتە بەدیبێت.

ئیبراھیم رەئیسی راشیگەیاندووە، سوریا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی باش و پێویستە ھەردوولا جددی بن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، سەردانەکەی ئەسەدیشی بۆ تاران بە سەرکەوتوو ناوبردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...419420421422423...589