جیهانجیهان

لێپرسراوانی روسیا ئاشکرایانکردوە، ھێڵێکی گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا راگیراوە و ھۆکارەکەشیان گەراندووەتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو ھێڵە کاری تێدا دەکرێت و لەمرۆوە تا ٢١ ی تەموز لەڕێی ئەو ھێڵەوە غازی ڕوسی بۆ ئەوروپا ڕەوانە ناکرێت. 

برۆنۆ لۆمیر وەزیری ئابوری فەرەنساش ڕایگەیاندووە ، پێویستە ئەوروپا ئامادەکاری بکات  بۆ ئەو کاتەی کە ڕوسیا بەیەکجاری ھەناردەی غاز ڕادەگرێت، چونکە ئەوە دیارترین بژاردەیە لەبەردەم مۆسکۆ بۆ فشار خستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و لافاو چەند شارێکی تورکیای گرتووەتەوە، بەڵام لە ئیستەنبوڵ بارانبارین و لافاو لە ھەموو شارەکانی تر بەھێزتر بووە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەی ئەسنیورت لە بەشە ئەوروپییەکەی ئیستەنبوڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی بارانبارین و لافاوەکەوە لە ناوچەی ئەسنیورت، ١٢٨ ماڵ و ١٢ شوێنی کارکردنی جیاواز و ٣ کارگەی گەورە زیانیان بەرکەوتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ کە لە مەدرید بەڕێوەچوو، ھیچ ئامۆژگارییەکی پێنەدراوە سەبارەت بە راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە باکوری سوریا و رەتیشیکردۆتەوە نیازی راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنانەیان ھەبێت کە لە داھاتوودا ئەنجامی دەدەن، وتیشی تورکیا توانای ھەیە بە سەرکەوتوویی ئۆپراسیۆنەکان ئەنجام بدات.

خلوسی ئاکار پێشتریش رایگەیاندبوو، تورکیا نایەوێت ململانێی لەگەڵ ئەمریکا ھەبێت کە لە سوریا پشتگیری ھەسەدە دەکات ، بەڵام سورە لەسەر ئەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکوری سوریا ئەنجام بدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نورەڵا مورادی وتەبێژی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران رایگەیاند، سبەینێ وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە لە تاران کۆدەبنەوە بە ئامانجی رووبەرووبوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین و پاراستنی ژینگە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا ئێران ھەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین خستووەتەگەڕ و بڕیارە لەم کۆنفڕانسەی تاراندا دەستپێشخەری و پلانی تایبەت بخرێتە بەرباس و رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

وتەبێژی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران راشیگەیاند، تائێستا ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی عێراق و ئەرمینیا و سوریا و قەتەر و ئازەربایجان و عوممان و ئیمارات و تورکیا یەکلایی بووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی ئەوروپا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین بە فەرمانێکی ڕەسمی، باڵیۆزانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا و چیک و نەرویژ و ھەنگاریا و ھندستان لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە و ڕاستەوخۆش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردون و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانەشەوە لەسەر داوای زیلینسکی دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرچەندە تائێستا سەرۆکی ئۆکراین ھۆکاری دەرکردن و دەستگیرکردنی ئەو پێنج باڵیۆزەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە پێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، تۆمەتبارکراون بە سیخوڕیکردن بۆ روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەریەکە لە (نەدیم زەھاوی) وەزیری پێشووی دارایی و (ساجد جاوید) وەزیری پێشووی دارایی و تەندروستی و (جێرمی ھانت) رکابەری بۆریس جۆنسن لە ساڵی ٢٠١٩ خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە و کۆی رکابەرەکان تائێستا گەیشتوونەتە ٨ کەس.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی زیاتر لە ٦٠ ئەندامی تیمی حکومەتەکەی، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند.

بەپێی رێساکانی ناو پارتی پارێزگارانیش ھەفتەی داھاتوو کاندیدەکان دەچنە کێبڕکێی یەکتر و ھەر کاندیدێک بتوانێت لە پرۆسەکانی دەنگدانی ناو پارتەکە تا کۆتایی بمێنێتەوە دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و لەناو پەرلەماندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران متمانەی پێدەدرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن وتارێکی بەناوی ( ھۆکاری سەردانەکەم بۆ سعودیە) لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ھەفتەی داھاتوو سەردانی خۆرھەڵاتی ناوەراست دەکات  بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی رۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، سەردانەکەش لەکاتێکی گرنگی ناوچەکەدایە و دەبێتە مایەی بەھێزکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

رونیشیکردووتەوە، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە لەشاری جەدەی سعودیە ئاماژەیەک دەبێت بۆ دروستبوونی خۆرھەڵاتی ناوەراستی سەقامگیر.

سەرۆکی ئەمریکا، سعودیەی بە ھاوبەشێکی ستراتیژی ٨٠ ساڵەی وڵاتەکەی ناوبرد و وەک خۆی وتی، دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە جەدەوە گەشت بۆ ئیسرائیل دەکات.

سەبارەت بە عێراقیش بایدن رایگەیاند، ئەرکی شەڕکردنی ھێزەکانیان لەناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کۆتاییھاتووە و تەنھا ئەرکی مەشق و راھێنانیان ھەیە، وتیشی، ژمارەی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق کەمیانکردوە و ئێستا عێراق بۆتە سەکۆیەکی دیبلۆماسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی سەرژمێری لە سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ژمارەی حاجییان ٨٩٩ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی ٧٨٠ ھەزاریان کە دەکاتە ٨٧٪ی حاجیان لە دەرەوەی سعودیەوە بوون و زیاتر لە ١١٩ ھەزاریشیان لەناوخۆی سعودیەوە بوون، ٥٤%یشیان لە رەگەزی نێر بوون. 

دەستەی گشتی سەرژمێری لە سعودیە راشیگەیاند، ٢١٪ حاجییان لە وڵاتانی عەرەبییەوە بوون و ٥٤٪یان لە وڵاتانی ئاسیا و ١٣٪شیان حاجیانی وڵاتانی ئەفریقا و ١٢٪یان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیاوە بوون.

لە بەرەبەیانی دوێنێشەوە حاجیانی جیھان روویان لە کێوی عەرەفە کرد کە گەورەترین پایەی بەجێھێنانی حەجە و دواتر روویان لە موزەدەلیفە کرد پاشان بەرەو  مونا بە مەبەستی تەواوکردنی ئەرکەکانی حەج و قوربانییکردن و بەرێوەبردنی جەژنی قوربان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری  سریلانکا رایگەیاند، سەرۆکی وڵات لە ماڵەکەی لە کۆلۆمبۆی پایتەخت رایکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکرد. 

سەرچاوەکانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردووەتەوە، سەرۆک بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستراوەتەوە و لەکاتی ھەڵاتنیشیدا سەربازان تەقەیان بە ھەوادا کردووە بۆ ئەوەی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و بیانترسێنن، لە دوای ھەڵاتنی سەرۆکیش سەرۆک وەزیرانی سریلانکا داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی حکومەی کردووە. 

ناڕەزایی ھاووڵاتیانی سریلانکا بەھۆی خراپی رەوشی ئابوری وڵاتەکەیانەوەیە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەش مانگی رابردوو رایگەیاندبوو کە ئابوری وڵاتەکە داڕماوە و سریلانکا وەک دەوڵەتێکی مایەپووچ دانوستان لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو دەکات. 

لە مانگی نیسانی رابردووشدا سریلانکا دانەوەی قەرزە بیانییەکانی ھەڵپەسارد بەھۆی نەمانی پارەی بیانییەوە، کۆی گشتی قەرزی دەرەکی سەر سریلانکاش ٥١ ملیار دۆلارە و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ دەبێت ٢٨ ملیار دۆلار بداتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتریش ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی راگەیاندبوو، بەنیازە ئامێری پێشکەوتوو بەکاربھێنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠%، بەڵام لە وێستگەکانی تر پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندۆتە رێژەی ٦٠%، پێویستیشی بەوەیە رێژەکە بگەیەنێتە ٩٠% بۆ ئەوەی بتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لێپرسراوانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا لە گفتوگۆدان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە چارەنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، پێشبینیش دەکرێت ئەو پێشھاتە دانوستانەکان ئاڵۆزتر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن بڵاویکردەوە، ڕوداوەکە لە شاری نارای خۆرئاوای ئەو وڵاتە بووە و لە کاتی ھێرشەکەدا دەنگی تەقە بیستراوە و لە شوێنی ڕوداوەکەش کەسێکی گومانلێکراو دەستگیر کراوە.

ئاژانسەکە لە زاری تیمێکی فریاگوزاری لە شوێنی ڕوداوەکەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن بە بێھۆشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی ناجێگیربووە و خوێنی لەبەر ڕۆیشتووە، کاتێک لە شوێنی تەقەکردنەکە ھەڵیانگرتووەتەوە.

لەسەر ڕوداوەکە دەسەڵاتدارانی ژاپۆن لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکردووە و ڕوداوەکەش بۆ شەقامی ژاپۆنی مایەی شۆکە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نییە پاڵنەری ڕوداوەکە چییە.

شینزۆ ئابی دووجار پۆستی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی وەرگرتووە، بەڵام ھەردوو جارەکە بەھۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا کار دەکات بۆ گۆشەگیرکردنی روسیا لە گۆرەپانی نێودەوڵەتیدا ھەروەھا لێدوانەکەی بلینکن کە ئاماژەی بەوەدابوو تا ئەو کاتەی مۆسکۆ بەردەوام بێت لە ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین گفتوگۆ ھیچ سوودێکی نییە ئەوەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا نیازی لێکنزیکبونەوەی نیە .

لێدوانەکەی لاڤرۆڤ لە دوای ئەوەوە دێت کە بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی ٢٠ ئامادەنەبوون لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆببنەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆر ئێزدی روویان تێکردووە و رێوشوێنی یاسایی لە دژی تیرۆریستانی داعشی گرتووەتەبەر، مانگی تشرینی دووەمی رابردووش دادگای ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵگوژی لە دژی ئێزدییەکان، تیرۆریستێکی عێراقی دادگایی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمساڵ لەبەرئەوەی وەستان لە کێوی عەرەفە کەوتە ڕۆژی ھەینییەوە، پێی دەوترێت "حەجی گەورە"، حاجیان لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆوە بە مەبەستی نزا و پاڕانەوە و بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوویان لە کێوی عەرەفە کرد و تاوەکو ئێوارە مانەوە و دواتریش سەردانی موزدەلیفەیان کرد و سبەینێش کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، حاجیان لە مینا ئەرکەکانی تریان جێبەجێ دەکەن کە ڕەجمکردنی شەیتان و قوربانیکردنە، دواتر حاجیان سەردانی کەعبەی پیرۆز دەکەن و بە دەوریدا دەسوڕێنەوە و تەواف دەکەن.

ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە فەریزەی حەجیان بەجێھێنا، لە ھەرێمی کوردستانیشەوە نزیکەی ٢ ھەزار و ٤٠٠ کەس بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج ڕوویان لە سعودیە کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی ڕەسمی گەیشتە شاری سنە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سنە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سنە لە ئەولەویەتی کارەکانی کابینەکەی دایە.

ڕەئیسی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای پارێزگای سنە کۆبووەوە و لە کوتایی سەردانەکەی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ١٨٢ پڕۆژە بو پاریزگای سنە پەسەند کراوە کە ٤٩ پڕۆژە لە بواری ژێرخان و ١٠ پڕۆژە لە بواری کەرتی تەندروستی و لە بواری ئاو و کشتوکاڵیش، ١٨ پڕۆژە لەخۆدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆریس جۆنسن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شانازی بەوەوە دەکات کە توانیویەتی سەرکردایەتی حکومەتی بەریتانیا بکات. 

وتیشی، ھەوڵیداوە ھاوڕیکانی بە مانەوە لە حکومەتدا رازیبکات، بەڵام نەیتوانی و شکستیھێنا.

بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوەشدا، بە بڕیارە قورسەکان بەریتانیا بەرەوپێشەوە دەبەن.

ئەمڕۆ ١٣ وەزیری تری بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە کابینەکەی بۆریس جۆنسن راگەیاند، کە نەدیم زەھاوی وەزیری دارایی و ھێلین وایتلی وەزیری گەنجینە و براندۆن لویس وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئیرلەندای باکور و دامنیان ھندز وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەمن و سنورەکان و وەزیرانی پەروەردە و خانەنشین بوون، تا ئێستاش ٦٠ وەزیر و یاریدەدەری وەزیر لە حکومەتەکی جۆنسن کشاونەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...420421422423424...589