جیهانجیهان

لێپرسراوانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی سەر بە دەریاوانی فەڕەنسا نزیکەی ٥٠ کۆچبەری لە بەلەمێکدا رزگارکرد، کە روبەڕووی ئاستەنگ بوونەوە و بەرەو بەندەری "کالیە" گواسترانەوە. 
لەھەڵمەتێکی تریشیدا، ٣١ کۆچبەری تر رزگارکران و بەرەو بەندەری "پولونی" گواسترانەوە.

ھاوکات ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ٤٥ کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەندەری "کالیە" کە داوای بەھاناوەچوونیان کردبوو، ٤٠ کۆچبەری تریش ھەر لە کەناڵی ئینگلیز لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە رزگارکران. 

بە پێی ئامارەکان، ئەمساڵ چوونی کۆچبەران لە باکوری فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا لەڕێی بەلەمی بچووکەوە ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ٤٠ ھەزار کۆچبەر. 

لەلایەکی ترەوە، لێپرسراوانی یۆنان رایاگەیاند، تەرمی کۆچبەرێک لە نزیک دوورگەی لیسبۆس دۆزراوەتەوە، کە منداڵێکی تەمەن دوو مانگە.

ئەو منداڵە لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێک گیانیلەدەستداوە، کە کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە و زۆرینەیان ئەفریقی بوون و ٣٢ کۆچبەر رزگارکراون. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دژی حکومەت ٤٦٩ ھاووڵاتی کوژراون کە ٦٣ کەسیان منداڵن و ٣٢ی تریشیان ژنن.

بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، تا ئێستا لە ٢٥ پارێزگا لەوانە (سیستان و بەلووچستان، ورمێ، سنە، تاران و مازەندەران) زۆرترین کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا ٣٩ کەس لەوانەی لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون بە تۆمەتی دژایەتی خودا مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و پێشتریش بە ھەمان تۆمەت دوو دەستگیرکراو لە سێدارەدران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەکرد، دەستەی ئەرکانی گشتی و دەزگای ھەواڵگری تورکیا و روسیا پەیوەندی بەردەوامیان ھەیە، سەبارەت بەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی تورکیا دەیەوێت لە رۆژئاوای کوردستان و باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، ئەنجامیبدات. 

ئەوەشی خستەڕوو، روسیا تێدەگات لە ویستی تورکیا بۆ پاراستنی سنورەکانی، بەڵام دەبێت پابەندی یەکپارچەی و سەقامگیری و سەروەری خاکی سوریا بێت. 

وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاند، ھێرشی زەمینی تورکیا ھەنگاوێکی پێشوەختەیە کە کاتی نییە و ئاڵۆزی زیاتری لێدەکەوێتەوە. 

ھاوکات "ئیلھام ئەحمەد" ھاوسەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رەتیکردەوە روسیا رەزامەندی دابێت لەسەر ھێرشی وشکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە، رەخنەشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی گرت سەبارەت بە کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکان ئەسڵان ئاغاچ، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ سەر بە ھەدەپە رایگەیاند، ١٤٤ کۆچبەر کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستانن لە شارۆچکەی مارماریسی سەر بە موغڵا دەستگیرکراون و لە ناوەندێکی ناردنەوەی کۆچبەران ھێڵدراونەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ١٤٤ کۆچبەرە ٦٠ کەسیان پیاون و ٤١ کەسیان ژن و ٤٣ کەسیشیان منداڵن و بەشێکیش لە منداڵەکان باری تەندروستیان تێکچووە.

ئاغاچ باسی لەوەش کردووە وەک پارتی دیموکراتی گەلان چاودێری رەوشی کۆچبەرەکان دەکەن بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆتایی ھەفتەیە لە تورکیا لە ئێستادا ناتوانن کۆچبەرەکان ببینن.

 پێشتر رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاندبوو، بەشێک لەو دەستگیرکراوانە چالاکی سیاسیی رۆژھەڵاتی کوردستانن و ترسیان ھەیە تورکیا رادەستی ئێرانیان بکاتەوە، بۆیە داوا لە رێکخراوە مرۆییەکان دەکەن رێگربن لە رادەستکردنەوەی ئەم پەنابەرانە بە ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی"ئەمنستی ئینتەرناسیۆنال"لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی شارەکانی ئێران دەستگیرکراون، لەوانەش ٢٦ کەس مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، تائێستا ١١ کەس سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپێنراوە و ١٥ کەسیش بە تۆمەتەکانی وەک "خراپەکاری لەسەر زەوی" و "یاخیبوونی چەکداری دژی دەوڵەت"  و "شەڕ لە دژی خودا" لە چاوەڕوانی سەپاندنی سزادان، پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان بەردەوامە.

رێکخراوەکە جەختی لەوەشکردوەتەوە، ١٠ خۆپیشاندەر ئەشکەنجە دراون و دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگیراوە و دانپێدانانەکانیان بڵاوکراوەتەوە، داواش لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەکات رێگری لە دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بکات و پێوەرە دادوەرییە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕێگریکردن لە دەرکردنی سزا جێبەجێ بکرێت، ھاوکات داواش دەکات رێگە بە لێکۆڵەرە سەربەخۆکانی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی دەرەوە بدرێت ئامادەی پرۆسەی دادگایی کردنی دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکان ببن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ئێران، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی چالاکوانان و ناڕازییانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، ھێزە ئەمنیەکان "تەرانە عەلی دۆستی" ئەکتەری سەرەکی درامای شەھرەزاد دەستگیرکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ھێزەئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵەکەیی و کەلوپەلی تایبەتییان پشکنیوە و دواتر دەستگیریان کردووە.

ھاوکات"تەرانە عەلی دۆستی"ماوەیەک لەمەوبەر بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران وێنەیەکی خۆی بەبێ سەرپۆشی زۆرەملێ بە پۆستەری “ژن، ژیان، ئازادی” بڵاوکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی شاری لیون بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە  باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە لە حەوت نھۆم پێکھاتووە، ئاگر کەوتووەتەوە، نزیکەی ١٧٠ کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

راشیانگەیاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە رووداوەکە ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و لەنێویاندا پێنج منداڵ ھەیە، تا ئێستاش ھۆکاری ئاگرکەوتنەوە نەزانراوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"توبیاس بیلستروم" لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی سوید سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق وتی، ھەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی بەرگری لە ئەمنییەتی وڵاتەکەی بکات بە تورکیاشەوە. وتیشی دەبێت بەرگریکردنەکە بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، گرفتی ئەمنی  مەترسیدار ھەیە لە جیھاندا و دواکەوتنی بە ئەندامبوونی سوید لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" خراپ دەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەھۆی پەلامار و بۆردوومانەکانی روسیا لە ئۆکراین، سەپاندنی نۆیەمین زنجیرە سزا بەسەر روسیا پەسەندکراوە. 

کۆماری چیک کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات رایگەیاند، بەمنزیکانە وردەکارییەکانی سزاکان دەخەنەڕوو.

ھەفتەی رابردووش، کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری قەدەغەکردنی گەشت و بلۆککردنی سامانی نزیکەی ٢٠٠ لێپرسراو و سەربازی روسی کرد.

"ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا زیانی بە ئابوری وڵاتەکەی نەگەیاندووە و پارەی تەواویان ھەیە بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان. 

سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش، باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن رایگەیاند، سزا نوێیەکانی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ ئەو رقەی لەبەرامبەر روسیا ھەیەتی، چونکە سزاکانی ئەمجارە کۆمپانیایەکی بەکرێگرتنی ماتۆڕسکیلی گرتووەتەوە کە ھیچ پەیوەندییەکی بە پێشھاتەکان و شەڕی ئۆکراینەوە نییە. وتیشی، روسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە سەرجەم بوارەکان سەرباری فشارە دەرەکییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رۆژ لە دوای رۆژ سوپای ئۆکراین لە پێشڕەویدایەو تائێستا روبەڕێکی فراوانی ناوچە داگیرکراوەکانیان رزگارکردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا سوپای روسیا بۆ شاردنەوەی پاشەکشە و شکستەکانیان، شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان و فەرمانگەو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆردومان دەکەن.

وتیشی، شەش مانگی داھاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا و لەئێستاشدا ھیچ ئەگەرێک نییە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا، داواشی لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کردووە لە شەش مانگی داھاتوودا ھاوکارییە سەربازیی و مرۆییەکانیان بۆ ئۆکراین زیاتر بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ جێگری ناوەندی روسیی بۆ ئاشتەوایی لە سوریا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ھێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، تەنھا لە ناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەگە) و تائێستاش لەسەرجەم ھێرشەکانیاندا تەنھا ھەوڵ دەدەن بارەگاکانی ئەو ھێزە بکەنە ئامانج.

وتیشی، ماوەی چەندین ساڵە گەڕانی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی روسیا و تورکیا لە چەند ناوچەکی سوریا بەردەوامە، بەڵام چەند ھەفتەیەکە سوپای تورکیا بە بیانووی نالەباری کەشوھەوا رێگری لە گەڕانە ھاوبەشەکانیان دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر جیھان زیادی کردوە، ئیدانەی رەوانەکردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنیشی کرد بۆ تیرۆریستانی داعش و قاعیدە و گروپەکانی تر.  

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی قوڵیشی دەربڕی لە سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان، کە پشت بە بازرگانی نایاسایی و رفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی ھۆشبەر و چەکەوە دەبەستن، داواشی لە ١٩٣ وڵاتەکەی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کاری لەپێشینەیان ڕوبەڕوبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆریستان بێت.

جەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیای نوێ ، لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیان زیاتر بوە و دەبێت رێگری لێ بکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس موسەوی بریکاری یاسایی ئەو خۆپیشاندەرە بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ سەر  ماھان سەدرات بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئەمنییەتی وڵاتەکە، ھەڵپەسێردرا. 

ماھان یەکێکە لەو ١١ کەسەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و چەندین تۆمەتیان بەھۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خراوەتەپاڵ. 

ئاژانسی ھەواڵی ئێرناش رایگەیاند، ماھان لە دانیشتنێکی دادگاییکردنەکەیدا کە لە سێی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، رەتیکردەوە چەقۆی پێبوبێت لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا، بەڵام دانی بەوەداناوە کە ئاگری لە ماتۆڕسکیلێک بەرداوە. 

تا ئێستاش، ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو خۆپیشاندەردا جێبەجێ کردووە، کە ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رێکارەکان بۆ سنوردانانە بۆ زۆری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەریتانیا لەرێی دەریای ئینگلیزەوە. وتیشی، سەدان کارمەندی تر تەرخان دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی کۆچبەران، کە بە زیاتر لە ١٤٣ ھەزار داواکاری ھەڵپەسێردراو دەخەمڵێندرێن. 

وتیشی، دوورخستنەوەی کۆچبەرانی ئەلبانیا خێراتر دەکرێت، کە لەمساڵدا زیاتر لە ١٠ ھەزار ئەلبانی لەڕێی ئەو کەناڵەوە خۆیان گەیاندووتە بەریتانیا. 

بە وتەی سوناک،  ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی ھەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت و رادەگیرێن، یاخود دۆسیەکەیان رەوانەی وڵاتێکی پارێزراو دەکرێت. 

بڕیارەکانی سوناک لە دوای نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران بوو لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا، کە بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە لە بەرامبەر پێدانی زانیاری سەبارەت بە ئیبراھیم ئەلبەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن مسری، کە سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە و ئەمریکا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پۆڵینی کردووە.

راشیگەیاند، ئەبو ئەیمەن میسری ئەندامێکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و سەرکردایەتی کاروباری ئەمنی رێکخراوەکەی کردووە و رێنمایی سەربازی و ئەمنیشی داوەتە تیرۆریستانی قاعیدە. 

ئەبو ئەیمەن میسری یەکێکە لەو سەرکردانەی قاعیدەش کە لە دەرکەوتن دوور بووە و بە باوکی رۆحی دەزگای ھەواڵگیری رێکخراوەکەش دادەنرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران لەوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەوڵەکانی دوژمن بۆ بێبەشکردنی وڵاتەکەی لە توانا ئەتۆمییەکانی شکستیان ھێناوەو جگەلە جەنگی دەروونی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە ھیچ شتێکی تری لەدەست نایەت.

جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای فرۆکە بێفرۆکەوان و مووشەکانی و توانا سەربازییەکانیان لە لایەن دوژمنەوە قبوڵنەکراوە. سەلامی داوایکرد، بۆ پاراستنی شۆڕش و بەھێزکردنی رێگاکانی دزەکردنی دوژمن بۆ ناو وڵات دابخرێن.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...417418419420421...641