پوتن: ھەر وڵاتێک ھێرشمان بکاتەسەر بەچەکی ئەتۆمی لەسەر زەوی دەیسڕینەوە
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ھاوشێوەی ئەمریکا نایەوێت خۆی بەو چەک و کەسەرەتە سەربازییانەوە دەربخات کە ھەیەتی، چونکە چەکی زۆر پێشکەوتووتریان ھەیە بەراورد بە ئەمریکا، بەڵام ھیچ کاتێک ھاوشێوەی واشنتۆن نەیانکردوەتە ھۆکارێک بۆ ترساندنی وڵاتانی تر و خۆدەرخستن، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە روسیا توانای وەڵامدانەوەی نەیار و دوژمنەکانی نییە.
وتیشی، بێدەنگبوونیان لەبەرامبەر ھەندێک وڵات تەنھا لەبەر ئاسایش و ئارامییە نەک نەبوونی توانای وەڵامدانەوە، بەڵام ھەر وڵاتێک راستەوخۆ بیەوێت ھێرش بکاتە سەر روسیا، بەچەکی ئەتۆمی لەسەر نەخشەی گۆی زەوی دەیسڕنەوە.


