جیهانجیهان

نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراین بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەنجامداوە و رێککەوتوون لەسەر رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا و ئۆکراین لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین.

نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراین راشیگەیاند، کۆبوونەوەکە رۆژی سێی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و تێیدا ھاوکارییە دارایی و سەربازییەکان بۆ ئۆکراین تاوتوێ دەکرێن.

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پڕچەککردنی ئۆکراین بە چەکی گونجاو و کۆمەککردنی بە بڕی ١٨ ملیار یۆرۆ تاوتوێکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا رەسمییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و دەوروبەری ئەنجامداوە، بەھۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و دووانی تر برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە، ھاوکات خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکەش وەستان و بۆ ماوەیەکی کاتیی لەکارکەوت.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردووەتەوە، بۆردوومانەکەی ئیسرائیل پێگەکانی حزبوڵای لوبنانی و گروپەکانی سەر بە ئێرانی لەناو فڕۆکەخانەکە و دەوروبەری کردۆتە ئامانج.

لە مانگی  حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ئەمە دووەمین جارە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لەکار دەکەوێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شۆفێری پاسێک لەسەر رێگەیەکی خێرا لە شاری مێردین کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەھۆشیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ی تر برینداربوون، کە سەرجەم سەرنشینانی پاسەکە خوێندکاری زانکۆی مێردین و کارمەند و فەرمانبەری پارێزگاکانی تر بوون. 

تیمی تەندروستی و ھێزی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و سێ کەس رەوانەی نەخۆشخانەی شاری میدیات کراون و دووانی تر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێردین.  




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یون سیوک یول سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدان بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئەتۆمی فراوان لە داھاتوویەکی نزیکدا کە ئامانجە سەرەکییەکەی ئامادەکارییە بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسی و ھەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.

وتیشی، لە ماوەی رابردوودا سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئاشکرا کۆریای باشووری بە دوژمنی وڵاتەکەی وەسفکردووە و ھەڕەشەی جددیشی کردووە، بۆیە کۆریای باشووریش مافی خۆیەتی پلانی تایبەتی ھەبێت بۆ پاراستنی خۆی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی رەزا عینایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێز لە ھەوڵی ھەموو وڵاتانە دەگرن کە ویستوویانە رێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە و ئێرانیش لەگەڵ ئەوەدایە رێککەوتنەکە کارابکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی بەرژوەندییەکانی ئێرانی تێدا پارێزراو بێت نەک مەرج و داواکاری بەسەردا بسەپێنرێت.

وتیشی، ئێران نیگەران نییە لە ھەڕەشەکانی ئیسرائیل و ھیچ گرنگییەکیشی پێنادات، بەڵام سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ھەموو کاتێکدا ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان و ئەو مەترسییانەی لەسەر وڵاتەکەیان دروست دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگر سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، بەپێی زانیاری و بەڵگەکان پێناچێت روسیا ھێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر ئۆکراین رابگرێت تا ئەو کاتەی سەرجەم ئامانجەکانی بەدی دەھێنێت، وتیشی، بە پێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان سوپای روسیا پلانی بۆ دەستپێکردنی ھێرشێکی نوێ و فراوان ھەیە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ئۆکراین.

سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ داواش لە وڵاتانی خۆرئاوا کرد خۆیان بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکی درێژخایەن لە ئۆکراین ئامادە بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لێپرسراوانی روسیا بەردەوام باس لەوە دەکەن کە ھیچ ئەگەرێک نییە بۆ راگرتنی شەڕ و گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢زیاتر لە ٤٥ ھەزار کۆچبەری نایاسایی بە ناشەرعی و بە بەلەمی قاچاغ گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.

ئاماژەی بەوەش کردوە،  ژمارەی کۆچبەران لە مانگی ئاب ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردوە رۆژانە ١٢٩٥ کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، گەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە کەناراوەکانی وڵاتەکەی بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ دوو ھێندە زیادی کردوە  کە لەو ساڵەدا ژمارەیان ٢٨ ھەزار کۆچبەر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی موحیبی سەرۆکی سەندیکای ئامێرەکانی پەیوەندی لە تاران رایگەیاند، ٨٠٠ ئامێری دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینەرنێت لە مانگی دەستکردی ستارلینک گەیشتوونەتە ئێران و لە داھاتوودا بەکارھێنانی ئامێرەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

لەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان سنوردار کرد و سانسۆریان خستە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەبەرامبەردا ئیلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەڵێنی دا لە رێگەی مانگی دەستکردی ستارلینک خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ناوخۆی ئێران دابین بکات، ھەفتەی رابردووش ماسک رایگەیاند، ١٠٠ ئامێری وەرگرتنی ئینتەرنێت لە گەیشتونەتە ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی بڵاویکردەوە، بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە  کێلگەی نەوتی (عومەر) لە ریفی دێرەزووری رۆژھەڵات لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ھێرشێکی مووشەکی فراوانی کراوەتە سەر .

بەوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دوای ھێرشەکە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا بیستراوەو دواتریش فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا گەڕانیان دەستپێکردووە.

ھەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا ھیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ھێرشەکە فراوانترین ھێرش بووە لە چەند مانگی رابردوودا لەبەرئەوە کەوتنەوەی قوربانی لەناو ھێزەکانی ئەمریکا بەدوور نازانن.

باسیان لەوەشکردوە، دوای ھێرشەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری چوونەتە ناو بنکە سەربازییەکە و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش سەرجەم رێگاکانی چوون بۆ بنکەکەیان داخستوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە باڵیۆزخانەی ئێران رێکیخستبوو رایگەیاند، ئەو ھەڵەیەی ئەمریکا کردی بە کوشتنی سلێمانی و موھەندیس، تاوانێکە بەرامبەر عێراقییەکان کە ھەرگیز لێخۆشبوونی نییە.

وتیشی، قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس دوو فەرماندەی سەربازیی زۆر دیاری شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بوون و رۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە رزگارکردنەوەی سەرجەم ئەو شار و ناوچانەی لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە لە عێراق داگیرکرابوون، پێویست گەورەترین خەڵات بکرێن نەک بەو شێوە دڕندانەیە بکوژرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وەتەنی سوری لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و عیماد عەلی وەزیری بەرگری سوریا لە مۆسکۆ بە چاودێری سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا کۆبوونەتەوە و لێپرسراوانی ھەواڵگری ھەردوولاش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە زیاتر دانیشتنێکی تایبەت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان بووە و نزیکبوونەوەی تەواویش لەنێوان ھەردوولادا ھەبووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا رێککەوتنێکی چەند خاڵییان ئیمزا کردووە کە دیارترینیان رەزامەندی تورکیایە بۆ کشاندنەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە خاکی سوریا، لەگەڵ کاراکردنەوەی سەرجەم رێککەوتنەکانی پێشوویان بەتایبەتی کردنەوەی رێگەی ئێم فۆڕ.

بەپێی رۆژنامەکە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکھێنراوە بۆئەوەی چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا غولام رەشید فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر ھەڕەشەکردن لە کردنە ئامانجی بەرژوەندییەکانی ئێران لەناوچەکە بە پشتیوان و پاڵپشتی سەرەکیی ئەمریکا.

وتیشی بەڵام پێویستە ئیسرائیل پەند لە ھەڵەی ئەو وڵاتانە وەربگرێت کە نەیاری ئێران بوون، چونکە وەڵامی تاران بۆ نەیارەکانی ھەمیشە زۆر ورد و وێرانکەر بووە.

فەرماندەی باڵاکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر وڵاتێک پشتیوانی ئیسرائیل بکات بۆ ھەڕەشەکردن لە ئارامی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەھەمان شێوەی ئیسرائیل تەماشای دەکەن و لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی روسیا رایگەیاند، ھەنگاوەکانی ئەوروپا لە دژی روسیا و سەپاندنی چەندین جۆری سزا، ھیچ رێگەیەکی نەھێشتووەتەوە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان و پابەندبوون بەو رێککەوتنانەی لەنێوانیاندا ھەیە، بۆیە بڕیارێکی رەسمییان دەرکردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرێبەست و رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە ئامادەکراوە بۆئەوەی ئاراستەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکرێت بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی دۆما دەکرێت کە پەرلەمانی روسیایە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جەیمز کلێڤەرلی) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای مەرگی ژینا ئەمینی سزایان بەسەر ٤٧ لێپرسراوی باڵای ئێراندا سەپاندووە و ئەو وڵاتەشیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرد، ھەروەک بەردەوامن لە سەپاندی سزا و گەمارۆ بە سەر سوپای پاسداراندا.

 دەشڵێت، پێویستە بە کردار رووبەڕووی ئێران ببنەوە و سزاکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی تاران بەرپرسیارێتی سەرکوتی خوپیشاندانەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەستۆ دەگرێت و وەڵامێکی گونجاوی لەوبارەیەوە دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو سوپای روسیا بە ١٦ درۆنی دروستکراوی ئێران کیێڤی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئۆکراینی بە ئامانج گرتووە، بەڵام ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

 (ڤیتالی کلیچکۆ) سەرۆکی شارەوانی کیێڤ رایگەیاند، بەرگری ئاسمانیی کیێڤ حەوت لە درۆنەکانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە و ھێرشەکە جگە لە زیانی ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکراین، یەکێک لە درۆنەکان بەر بینایەکی حکومی کیێڤ کەوتووە و بەھۆیەوە ئاگر لە بیناکە کەوتووەتەوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دیدارەکەی دوێنێی نێوان سەرۆکانی چین و روسیا خستەروو رایگەیاند، نزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە مایەی نیگەرانی وڵاتەکەیەتی، لە رابردووشدا داوایان لە چین کردووە بێلایەن بێت. بەڵام رەفتارەکانی بە روونی دەریدەخەن گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا دەدات.

جەختیشی کردەوە، واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی چین دەکات. 

ھەروەھا ئەلکسەندەر جابوڤ توێژەر لە پەیوەندییەکانی روسیاو چین لە وتارێکدا لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیویەتی، چین لاوازی روسیا دەقۆزێتەوە بەڵام پوتن پێی وایە ھاوبەشییەکە ئەگەر لە دوورمەوداشدا زیانی پێی بگەیەنێت ناچارە وەک باجێک سەیری بکات کە پێویستە بیدات لە پێناو بەردەوامبوونی لە جەنگی ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...410411412413414...641