جیهانجیهان

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە سەری ساڵ و جەژنی کریسمسدا ئامادەبوو نەخۆشخانە و باخچە و کڵێساکان لە ئۆکراین بۆردومان بکات، کەچی ئێستا بە راگەیاندنی ئاگربەست دەیەوێت دەرچەی ھەناسەدان بدۆزێتەوە.

ھاوکات ئانالینا بێربووک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەگەر پوتن ئاشتیی بویستایە، سەربازەکانی دەناردەوە ماڵەوە و شەڕەکە کۆتایی دەھات، بەڵام دەیەوێت دوای وەستانێکی کورت بەردەوام بێت لە شەڕکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی شالی ئیبدۆی فەرەنسی لە چەند رۆژی رابردوودا دەیان وێنەی کاریکاتێری بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاندوە، وێنەکان  پشتیوانییە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ناوەراستی مانگی ئەیلولی رابردوو دەستیان پێکردووە .

لەکاردانەوەیەکیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم چالاکییەکانی سەنتەری توێژینەوەی فەرەنسی لە تاران راگرت و باڵیۆزی فەرەنساشی بانگھێشت کردو یاداشتێکی ناڕەزایی رادەستکرد.

لەبەرامبەردا کاسرین کولونا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی ئێران گرنگی بە رووداوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی بدات بەر لەوەی رەخنە لە پاریس بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر "عەبدولحەمید بورکان خاتوونی"دا سەپاندووە، کە ھاووڵاتییەکی عێراقییە و بە نایاسایی لە تورکیا دەژی، سزاکە دوو کوڕی خاتوونی و کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی دارایی لە شاری مێرسینی تورکیا دەگرنەوە، کە ساڵی ٢٠٢١ ئاسانکارییان کردووە بۆ ناردنی ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ داعش.

سزاکەی ئەمریکا دوو کۆمپانیا و کەسێکیتر بە ناوی "لوئەی جاسم جبوری" دەگرێتەوە، کە لە تورکیا دەژی و لە رێگەی کۆمپانیای "شام ئێکسپرێس" بەشداربووە لە گواستنەوەی پارەی داعش لە نێوان تورکیا و عێراق و سوریا.

سزاکانی ئەمریکا خۆیان دەبیننەوە لە بلۆککردن و رێگری لە مامەڵەکردن بە سامانی ئەو کەس و کۆمپانیایانە، ھەروەھا حکومەتی تورکیاش سامانی ئەو کەس و کۆمپانیایانە بلۆک دەکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی وت، پشتیوانی ئەو وڵاتانە ناکەن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا ئاساییدەکەنەوە یاخود ھەوڵ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەدەن، چونکە ئەمریکا پێیوایە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دیکتاتۆرە. 

نید پرایس وتیشی، داوا لە وڵاتان دەکەن بە وردی پێداچوونەوە بە لیستی مافی مرۆڤ بکەن لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردووی قەیرانی سوریا، چونکە تائێستا تاوانی گەورە بەرامبەر گەلی سوریا دەکرێت و رێگری دەکرێت لە گەیاندنی ھاوکاری بۆیان، بە تایبەت لەو ناوچانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقدایە.

ھاوکات ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ھێشتا زووە باس لە کۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بکرێت، وتیشی، رەنگە ئەو کۆبوونەوەیە دوای پێنج بۆ شەش مانگی تر بکرێت و رەنگە ھەر نەشکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردووەتەوە، لەنێو پەرلەمانی ئەڵمانیا داواکارییەکان بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی زیادیکردووە. ھاوکات ژمارەیەک چالاکوان و سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەش داوایان بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بەرزکردووەتەوە کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەپێی رۆژنامەی تێلیگراف، حکومەتی بەریتانیاش کاردەکات بۆ پۆڵێنکردنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوی تیرۆریستی، ئەو ھەنگاوەش لەلایەن وەزیری ئاسایش و وەزیری ناوخۆی بەریتانیاوە پشتیوانی دەکرێت. 

ئەوە لە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا، سوپای پاسداران حەوت کەسی دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان بە بەریتانیاوە ھەبووە و گوایا دەستیان ھەبووە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە و سوێندخواردنی ئەندامانی نوێ کە لە ھەڵبژاردنی نیوەیی ویلایەتەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنابوو کۆبووەوە و کیڤن مکارسی سەرکردەی کۆمارییەکان لە سێ خولی دەنگدان نەیتوانی زۆرینە بەدەستبھێنێت و شوێنی نانسی پیلوسی سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنەکە بگرێتەوە.

کۆمارییەکان لە ھەڵبژاردنی نیوەیی بوونە خاوەنی ٢٢٢ ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیان بە دەنگی ٢١٨ ئەندامبوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەھۆی دژایەتیکردنی  مکارسی لەلایەن گروپێکی نزیک لە دۆناڵد ترامپ، شکستیانھێنا لە یەکلاکردنەوەی پۆستەکە لە خولی یەکەمدا، ئەوەش جاری یەکەمە لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رووبدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ٢٠ خوێندنگە لە شاری پاریس چۆڵکراون، دوای ئەوەی لە رێگەی نامەوە ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەریان بە بۆمب و تەقەمەنی کراوە.

بەپێی ئاژانسە فەڕەنسییەکە، نامەکان لە رۆژانی دوو و سێ ئەم مانگە لە رێگەی ھەژماری یەکێک لە خوێندکارەکان لە پێگەیەکی ئەلیکرۆنییەوە نێردراون کە مامۆستا و خوێندکارەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەستگیرکردنی خاوەن ھەژمارەکە، دەرکەوتووە ئەو پێگەیە ھاککراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەو زانیاریانەی رێکخراوی قازانج نەویستی "گەن ڤایەلنس ئەرشیڤ" بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، ١٣١ کەس بەھۆی رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا کوژراون و ٣١٣ کەسیش برینداربوون، لەنێویشیاندا دوو منداڵ و ١١ ھەرزەکار کوژراون و ٣٤ ھەرزەکار و سێ منداڵیش برینداربوون. 

بەپێی ئەو رێکخراوە، بەشێک لە رووداوەکان بە مەبەست بوون و بەشێکیشیان بێ مەبەست بوون. 

لە ئەمریکا رووداوەکانی تەقەکردن بوونەتە جێی نیگەرانی، بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠٢١، ٦٣٩ رووداوی تەقەی بە کۆمەڵ و لە ساڵی ٢٠٢٠، ٦١١ رووداو و لە ساڵی ٢٠١٩ش ٤١٧ رووداو تۆمارکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی دەستەی ئەرکانی ئۆکراین، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، روسیا ٧ بۆردومانی مووشەکی و ١٨ بۆردومانی ئاسمانی و ٨٥ ھێرشی بە سیستمی مووشەکی بۆ سەر ژێرخانی شارەکانی ئۆکراین ئەنجامداوە. 

راشیگەیاند، بۆردومانەکان شارەکانی کراماتورسک و ناوچەکانی دۆنێتسک و زاپۆرۆژیا و خیرسۆنی گرتووەتەوە و قوربانی مەدەنیشی لێکەوتووەتەوە. 

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سەربازانی روسی لە بۆردومانێکی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی ماکیڤکا لە دۆنێتسک بۆ ٨٩ سەرباز بەرزبووەتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی کەنەدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٣٧ ھەزار کەس مافی مانەوەی ھەمیشەییان وەرگرتووە، کە ئەو ژمارەیە زۆرترینە کە لە ماوەی ساڵێکدا ئەو مافەیان پێبدرێت. 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەنەداش بڵاویکردەوە، حکومەت ئامانجی بوو پێشوازی لە ٤٣١ ھەزار و ٦٤٥ کۆچبەر بکات و و ئامانجەکەشی بەدیھێناوە. 

پێشتریش شون فریزەر وەزیری کۆچی کەنەدا رایگەیاندبوو، ساڵانە تا ساڵی ٢٠٢٥ پێویستیان بە ٥٠٠ ھەزار کۆچبەر ھەیە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکە لە تەمەنی خانەنشینی نزیک بوونەتەوە، بەشێوەیەک لە کۆی حەوت کەس، کەسێک تەمەنی لەنێوا ٥٥ بۆ ٦٤ ساڵدایە. ھەروەھا کۆمپانیا کەنەدییەکان روبەڕووی گەورەترین قەیرانی کرێکار و دەستی کار بوونەتەوە.   


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی نیشتمانی پارتی کۆماری لە تویتەر خشتەی رۆژەکانی پشووی جۆ بایدنی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ جۆ بایدن ماوەی ١٤٦ رۆژ کە دەکاتە ٤٠%ی ساڵەکە مۆڵەت بووە.

ھەروەھا تۆڕی ( سی ئێن ئێن)ی ئەمریکیش لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، بایدن یەک لەسەر چواری کاتی کارکردنی لە ماڵەوە بەسەربردووە.

رونیشیکردووەتەوە، بایدن لە ماوەی ٢١ مانگی ویلایەتەکەی ٥٥ جار سەردانی ماڵەکەی لە ویلایەتی دیلاوێر کردووە کە تێکڕا ١٧٤ رۆژ بووە، ھەروەھا ١٩ سەردانی بۆ ھاوینەھەواری کامپ دێڤدی سەرۆکایەتی ئەنجامداوە و ٦٤ رۆژ ماوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە نزیکەی چوار مانگە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و رەوشی وڵاتەکە دەستیپێکردووە، عەلی خامنەئی لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ژنی لایەنگری حکومەت رایگەیاند، ھەرچەندە حیجاب یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام و پێویستە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەو پێویستییە نابێت ببێتەھۆی ئەوەی کە ئەگەر کەسێک بەتەواوەتی رەچاوی نەکرد بە بێدین و دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبار بکرێت.

ئەگەرچی ژینا ئەمینی کچە کوردەکەی سەقز بە تۆمەتی رەچاونەکردنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی تارانەوە دەستگیرکرا و بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، دروشمی (ژن-ژیان-ئازادی) دروشمی سەرەکییە، بەڵام خامنەئی لە وتارەکەیدا ھیچ ئاماژەیەکی بەو دروشمە و رووداوی کوشتنەکەی ژینا نەکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ھەموو ئۆپراسیۆنەکانی ھێزی زەمینی وڵاتەکەی لە ناو خاکی سوریا و عێراق تەنھا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی سنورەکانە نەک پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و سوریا، چونکە تورکیا رێز لە سنور و خاک و سەروەری ھەموو وڵاتان دەگرێت لە پێش ھەمووشیانەوە عێراق و سوریا.

وتیشی، ھێزەکانی تورکیا و روسیا دەتوانن گەڕانە ھاوبەشەکانیان لە باکوری سوریا دەستپێبکەنەوە کە ماوەیەکە راگیراوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتێکدا روسیا رەخنەی لە تورکیا گرتووە کە ئاستەنگ بۆ گەڕانە ھاوبەشەکانیان لە ناو خاکی سوریا دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکەپە رایگەیاند، کاتی بونیادنانی پردی پەیوەندی و دیالۆگی سیاسییە لەنێوان تورکیا و سوریا و ئەنقەرە رازییە بەو ئاستەی تاکو ئێستا لە گفتوگۆکانیان پێی گەیشتوون.
وتیشی، ھەنگاوی دواتریان لە بەرنامەی کارەکانیان، رێکخستنی دیداری نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریایە.

کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو وەزیرانی بەرگری و سەرۆکانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ دوای ١١ ساڵ کۆبوونەوە و بڕیاروایە ناوەڕاستی ئەم مانگەش وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات کۆببنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی بەریتانیا سوپای پاسدارانی ئێران دەخاتە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" و بڕیارەکەش لە چەند ھەفتەی داھاتوودا رادەگەیەندرێت و وەزیرانی ئاسایش و ناوخۆی بەریتانیاش پشتیووانی بڕیارەکە دەکەن.

رۆژنامەکە راشیگەیاندووە، ئەو ھەنگاوەی لەندەن دوای ئەوە دێت کە ئێران حەوت ھاووڵاتی دەستگیرکردووە کە ھەڵگری رەگەزنامەی بەریتانیان و ھەفتەی رابردوو بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باقری گەورە دانوستانکاری ئەتۆمی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکان بەردەوامن و ھیچ پچڕانێک لە دانوستانەکان نییە، وتیشی، ئێران لە دانوستانەکاندا سوورە لەسەر ھەڵوێستەکانی کە لابردنی گەمارۆکانە، چونکە گەیشتن بە رێککەوتن پێویستی بە لابردنی سەرجەم گەمارۆکانە و دانوستانەکانیشیان لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبن.

رۆژی دووشەممە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی نامە لەنێوان وڵاتەکەی و ئەوروپا بەردەوامە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ تەواوکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکان دووپاتکردەووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...409410411412413...641