بەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دوو سەرباز کوژران
لاڤە
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
میدیا رەسمییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و دەوروبەری ئەنجامداوە، بەھۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و دووانی تر برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە، ھاوکات خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکەش وەستان و بۆ ماوەیەکی کاتیی لەکارکەوت.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردووەتەوە، بۆردوومانەکەی ئیسرائیل پێگەکانی حزبوڵای لوبنانی و گروپەکانی سەر بە ئێرانی لەناو فڕۆکەخانەکە و دەوروبەری کردۆتە ئامانج.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ئەمە دووەمین جارە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە لەکار دەکەوێت.