لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە مێردین شەش کەس گیانیان لەدەستدا
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شۆفێری پاسێک لەسەر رێگەیەکی خێرا لە شاری مێردین کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەھۆشیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ی تر برینداربوون، کە سەرجەم سەرنشینانی پاسەکە خوێندکاری زانکۆی مێردین و کارمەند و فەرمانبەری پارێزگاکانی تر بوون.
تیمی تەندروستی و ھێزی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و سێ کەس رەوانەی نەخۆشخانەی شاری میدیات کراون و دووانی تر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێردین.


