لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلسی ھەنگاریا بڵاویکردەوە، ھێزێکی پۆلیس لە خاڵێکی پشکینین ویستوویەتی بارھەڵگرێک ڕابگرێت، بەڵام بە خێرایی بە خاڵی پیشکنینەکەدا تێپەڕیووە بەرەو نەمسا و ناچار بوون بۆ ڕاگرتنی تەقەی لێبکەن.
پۆلیسی ھەنگاریا ڕوونیکردەوە، بارھەڵگرەکە تابلۆی ھەنگاریای ھەڵگرتووە و لە سنوری نەمسا لەلایەن پۆلسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر بارھەڵگرەکەدا گیراوە و دەرکەوتووە ٣٠ کۆچبەری لەگەڵ خۆی ھەڵگرتووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ھەنگاریا لە کۆتا ھەفتەی ساڵی ٢٠٢١دا، نزیکەی ٢٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ کۆچبەر ھەفتانە لە سنوری باشوری ئەو وڵاتەوە لەگەڵ سڕبیا و ڕۆمانیا پەڕیونەتەوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
دوای بڕیارەکەی بایدنیش، ئەگەر ئەنجومەنی پیران پەسەندی بکات، مایکڵ کورێلا سەرپەرشتی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەکات لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە جێگەی ژەنەڕاڵ (کێنێس ماکێنزی).
فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان و یەمەن.
ژەنەڕاڵ کورێلا دەرچووی ئەکادیمیای سەربازیی (ویست پۆینت)ە و، پێشتر بەشداری جەنگەکانی کۆسۆڤۆ و عێراقی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥شدا لە ھێرشێکدا لە شاری موسڵ بە سەختی بریندار بووە.
پێشتریش فەرماندەی فیرقەی بە ناوبانگی ٨٢ی ھێزی پەڕەشووتی ئەمریکا بووە، ئەو فیرقەیە لە جەنگی دووەمی جیھانیدا بەشدار بووە لە کۆنترۆڵکردنی کەنارەکانی نۆرماندی.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی بڵاوبوونەوەی غازی سروشتی لە کافتریایەکی شاری چونگینگ لە باشوری خۆرئاوای چین، تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەھۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠ی تریش برینداربوون، ئەوە جگە لەوەی کافتریاکە بە تەواوی داڕماوە و ڕووداوەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
لە وتەیەکدا لە ئاھەنگی ھاوپەیمانیی ١٦ کۆمپانیای تایبەت بە بواری فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەی ئەردۆغان ڕایگەیاند، یەکەم فڕۆکەی جەنگی دروستکراوی ناوخۆی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥ دەچێتە بواری خزمەتەوە.
سەرۆکی تورکیا ئاشکرایکرد، نزیکەی ٢ ھەزار و ٣٠٠ ئەندازیار بەشدارن لە پڕۆژەی دروستکردنی ئەو فڕۆکە جەنگییەی وڵاتەکەی.
پێشتر تورکیا بەشدار بووە لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ی ئەمریکی و بڕیاربووە ١٠٠ فڕۆکەی لەو جۆرە بکرێت، بەڵام بەھۆی کڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ گرێبەستی فرۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی لەگەڵ تورکیا ھەڵوەشاندەوە و ھەموو پڕۆگرامەکانی تایبەت بە فێرکردنی پسپۆڕە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر بەکارھێنان و چاککردنەوەی ئەو جۆرە فڕۆکەیە ڕاگرت.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ناتۆ نیگەرانی واشنتنی لە ڕووداوەکانی کازاخستان و دەستوەردانی ڕووسیا لەو وڵاتە دەربڕی و ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە حکومەت و لێپرسراوانی کازاخستان توانای کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکانیان ھەیە، بەڵام دیار نییە بۆچی ھەستیان بەوە کرد پێویستیان بە دەستوەردانی ھێزی دەرەکی ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مێژوو پیشانیداوە، ھەرکات ڕووسیا چووەتە ھەر شوێنێک، دەرکردنی زۆر ئەستەم بووە.
ھەفتەی ڕابردوو، بەھۆی گرانبوونی نرخی غاز و سوتەمەنی لە کازاخستان خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٣٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٤ ھەزار کەسیش دەستگیرکران، دواتر حکومەتی کازاخستان داوای لە ڕووسیا کرد، بۆ ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە، ھێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات.
حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند پێدەچێت منداڵەکە یەکێک بێت لەو کۆچبەرانەی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەک کۆچبەریان نادیارە.
وتیشی، تەرمی ئەو منداڵە پێنجەم تەرمە لە دوای دۆزینەوەی تەرمی دوو ژن و کچێکی ١٢ ساڵ و گەنجێکی ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ھەمان دوورگەی یۆنان دۆزرانەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەری توێکاری و ناسینەوەیان بۆ دەکرێت.
وتیشی، تیرۆریستان بە ناوی خۆپیشاندانەوە بەردەوامن لە لەناوبردنی موڵکی گشتی و چەک بەرامبەر ھاوڵاتیان بەکاردەھێنن، ئەنجامدانی ھەر دانوستانێکیشی لەگەڵ خۆپیشاندەران رەتکردەوە.
بەھۆی خۆپیشاندانەکانی کازاخستانەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیلەکارکێشایەوە و تا ئێستاش ٢٦ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە سێ ھەزاریش دەستگیرکراون.
لێپرسراوانی تەندروستی لە فەڕەنسا رایانگەیاندووە، ئەو جۆرە نوێیە بۆ یەکەمینجار لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری "مارسیلیا" لە باشوری فەرەنسا دۆزراوەتەوە، توشبووەکەش کەسێک بووە کە لە "کامیرۆن"ەوە گەڕاوەتەوە.
ئەو جۆرە کۆرۆنایە ھێشتا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە نەبوەتە جێی ترس و نیگەرانی.
ھاوکات ئۆلیڤیە ڤیران وەزیری تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاندووە، سەرباری دۆزینەوەی ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە، بەڵام بڵاوترین جۆری کۆرۆنا لە ئێستادا لە وڵاتەکە "ئۆمیکرۆن"ە و بە خێرایی تەشەنە دەکات.