لێپرسراوانی تەندروستی لە فەڕەنسا رایانگەیاندووە، ئەو جۆرە نوێیە بۆ یەکەمینجار لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری "مارسیلیا" لە باشوری فەرەنسا دۆزراوەتەوە، توشبووەکەش کەسێک بووە کە لە "کامیرۆن"ەوە گەڕاوەتەوە.
ئەو جۆرە کۆرۆنایە ھێشتا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە نەبوەتە جێی ترس و نیگەرانی.
ھاوکات ئۆلیڤیە ڤیران وەزیری تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاندووە، سەرباری دۆزینەوەی ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە، بەڵام بڵاوترین جۆری کۆرۆنا لە ئێستادا لە وڵاتەکە "ئۆمیکرۆن"ە و بە خێرایی تەشەنە دەکات.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان ھەڕەشە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد و وتی، تورکیا بەجێناھێڵێت و ئۆپۆزسیۆن دەردەکات، ھۆشداریشدا لە رێکخستنی ھەر خۆپیشاندان و چالاکییەکی ناڕەزایی.
ئەردۆغان وتیشی، تورکیا روبەڕووی ئاستەنگ نەبوەتەوە، بەڵکو چەند رووداوێکی وەک ناجێگیری بەھای لیرە و بەرزبوونەوەی نرخ ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا دەکەنە یەکێک لە گەورەترین ١٠ ئابوری جیھان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، ئاماری لەشکرکێشی و ھێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤٧ ھێرشی زەمینی و ھەوڵی لەشکرکێشی و ٨٩ ھێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھەبوون، ٥٨ گوند و سێ شارۆچکە ڕووبەڕووی بۆردومانی ڕاستەوخۆی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ٨٩ مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و ١٣٤ کەسی تریش بریندار بوون، زیاتر لە ٧٠٠ مەدەنییش لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانێ ڕفێندراون.
ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا و پاشماوەکانی داعش، ١٤٨ ئەندام و سەرکردەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لە دەستداوە.
دوای ئەوەی عومەر گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" بڕیاری دادگای تورکیای بۆ ئازادنەکردنی ئایسەل توغلوک بە ستەم ناوبرد و داوای کرد ئازاد بکرێت، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.
ھەروەھا لە ناوچەی شرناخ قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١٤ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیەنرا، لە ١١ ناوچەی جۆلەمێرگیش قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ڕاگەیەنرا.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران سێ موشەکیان ئاڕاستەی بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور کردووە کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانییە لە سەر خاکی سوریا.
بە پێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە یەکێک لە موشەکەکان لە نزیک ھەلیکۆپتەرەکانی ھاوپەیمانی کەوتووەتە خوارەوە و دوو موشەکەکی تریش لە شوێنێکی بەتاڵ کەتوونەتە خوارەوە و موشەکبارانەکەش ھیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە. ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی ھێرشەکانی داوەتەوە.
چەند سەعاتێک بەر لە موشەکبارانەکەش، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بنکەی "گرین ڤیڵج" کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە ناوچەی دێرەزوور لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، بە مووشەک کراوەتە ئامانج، بەم جۆرەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دوو جار ھێزەکانی ھاوپەیمانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانج.
چەند چالاکوان و پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، داوا دەکەن فشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئایسەل توغڵوک جێگری پێشووی ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئازاد بکات کە ئێستا لە زینداندایە و بەھۆی نەخۆشییەوە ژیانی لە مەترسیدایە.
ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.
ڕووسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی و نەھێشتنی کێبڕکێی چەک لە جیھاندا، "گۆتێرێس"یش پێشوازی لەو ڕاگەیەندراوە کردووە و داوای کردووە وڵاتان پابەند بن بە ڕێککەوتنە دوو لایەن و ھەمەلایەنەکان سەبارەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی و بڵاونەکردنەوەی.
"گۆتێرێس" جەختیشی کردەوە لەوەی، تاکە ڕێگە بۆ نەھێشتنی سەرجەم مەترسییەکانی ئەتۆمی، لەناوبردنی چەکی ئەتۆمییە، ئامادەییشی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بە زووترین کات.
ئاژانسی ھەواڵی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨ ھەزار و ٣٩٥ کۆچبەری نایاسایی لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بە کەناڵی ئینگلیزدا کۆچیان کردووە و تەنھا لە مانگی تشرینی دوەمدا ٦ ھەزار و ٩٠٠ کۆچبەر بەو کەناڵەدا گەیشتوونەتە بەریتانیا و لەو ژمارەیە ھەزار و ١٨٥یان لە یەک ڕۆژدا گەیشتوون، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی گەیشتنی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.
گەیشتنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، گرژی خستووەتە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و بەریتانیا فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بەوەی ھەوڵی پێویست نادات بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران سەرباری ئەو بودجەیەش کە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.
سەرچاوەکانی ھەواڵی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، لە کاتی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیراندا، بەھۆی تەقەکردنی چەکدارەکانەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.
لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشدا، جۆفینیل مۆیز سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تیرۆر کرا و ھاوسەرەکەشی بریندارکرا.
"حەسەن نەسروڵا" لە ساڵیادی کوشتنی "قاسم سولەیمانی" و "ئەبی مەھدی موھەندیس" ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆی داعشی دروست کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بەرپرسیارە لە تەواوی ئەو تاوانانەی لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ئەنجامدراون.
وتیشی، چارەنووسی ھێزەکانی ئەو وڵاتە تەنھا کشانەوەیە لەو ناوچەیە، سعودیەشی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی و پشتگیری کردنی تیرۆر.
ئاكشەنەر لە ویلایەتی "مێرسین"ەوە رایگەیاند، بە ھاوکاری ھەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگەنە دەسەڵات و سەرۆکی ١٣یەمینی تورکیا لە ھاوپەیمانی "گەل"ی ئۆپۆزسیۆن دەبێت، "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بە دزینی نان و ژیانی چین و توێژەکانی وڵاتەکە و وتی گەورەترین کێشە مانەوەی خودی "ئەردۆغان"ە.
"ئاکشەنەر" باسی لەوەش کرد، حکومەتی ئێستا چینی دەوڵەمەند و ھەژاری دروست کردووە، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەوڵەمەندە و پارتەکانی تر ھەژارن، بۆیە پێکەوە رژێمەکەی "ئەردۆغان" لەناو دەبەن و پێویستە بەزووترین کات ھەڵبژاردن رێکبخرێت.
ھاوکات، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، خزمەت بە ھەموو گەلی تورکیا دەکەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ کاتی دامەزراندنی.