وتیشی ھیچ کەسێک لە ژێرداروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا جێناھێڵن و دوای ئەو قۆناغەش ناوچەکان پاک دەکەنەوە و دەیان ھەزار یەکەی تری نیشتەجێبوون دروست دەکەنەوە، راشیگەیاند تەنیا یەک ساڵیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی باڵەخانەکان.

ئەردۆغان دڵنیاییدا کە ھیچ کەسێک لە زیانلێکەوتوان بە تەنیا جێناھێڵن و دەیان ملیار لیرەیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردوە.

لە بارەی ھەوڵی تیمەکانیش سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ١٦٠ ھەزار کارمەند سەرگەرمی گەرانن بە دوای گیرخواردوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە رزگارکراون.

ھەروەک راشیگەیاند حکومەتەکەی توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ زەرەروزیانەکان ھەیە. وتیشی تیمەکانیان بەبێ نوستن بەردەوام کاردەکەن بۆ رزگارکردنی گیرخواردوان، سوپاسی ئەو وڵاتانەشی کرد کە ھاوکارییان پێشکەشی تورکیا کردوە.

سەرۆکی تورکیا وتیشی چەندین ھۆتێل و باڵەخانەی گشتی و شوێنی مانەوەی کاتی بۆ لێقەوماوان ئامادە کراوە، وتیشی یەکاکانی مانەوەی خوێندکاران و زانکۆکانی ئامادە تەرخان دەکرێن بۆ زیانلێکەوتوان و پرۆسەی خوێندن بە ئۆنلاین بەرێوەدەبرێت.