دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا: کاریگەری بومەلەرزەکە یەکسانە بە ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی
هادی
١١ی شوباتی ٢٠٢٣
دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو وزەیەی بەھۆی بوومەلەرزەکەوە بە گوڕی ٧.٧ پلە دەرچووە، یەکسانە بە ٥٠٠ بۆمبی ئەتۆمی.
راشیگەیاندووە، ھێشتا پاشە بومەلەرزە بەردەوامە و توندییان لە نێوان ٤ بۆ ٥ پلەدایە، دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، زیاتر لە دوو ھەزار بوومەلەرزەی تر تۆمارکراوە، ھەزار و ٣٠٠ تیم لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی زیانەکان جێگیرکراون، داوا لە ھاووڵاتییانیش دەکات نەڕۆنە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
دەستەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا جەختی لەوەشکردوەتەوە، بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٧.٧ پلە ٦٥ چرکەی خایاندوە، بوومەلەرزەی دووەمیش ٤٥ چرکەی خایاند، بە ھەردوو بومەلەرزەکە خولەکێک و ٥٠ چرکەی خایاندوە.



