جیهانجیهان

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە چوونە ناو دادگا دەستبەسەر کرا و ناتوانێت بەبێ بریاری دادوەر دادگاکە جێبھێڵێت، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گەیشتنی ترەمپ بە دادگا لایەنگران و بەرھەڵستکارانی لە بەردەم دەروازەی دادگاکە کۆبوونەوە.

ھاوکات دەبێتە یەکەمین سەرۆک کە لە مێژووی ئەمریکادا ئەو تۆمەتەی ئاڕاستە کرابێت و رەتیشیدەکاتەوە ھیچ پێشێلکارییەکی کردبێت. 

 ترەمپ تۆمەتبارە بەوەی ١٣٠ ھەزار دۆلاری داوە بە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسیەکان بۆ ئەوەی لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦دا زانیاری لەسەر پەیوەندی گوماناویی لەگەڵ "ترەمپ" بڵاونەکاتەوە، دواتر ئەو خەرجییە گەڕێندراوەتەوە کە ئەوەش پێویستی بە ساختە کردن ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ رۆژی ھەینی لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کرا بە دانی بەرتیل بە ژنە ئەکتەرێکی فیلمە پۆڕنەکان لە ھەڵمەتی بانگەشەکانی ساڵی ٢٠١٦ ، بڕیارە رۆژی سێشەممە بچێتە بەردەم دادگا لە نیویۆرک و بەرەسمی تۆمەتەکانی رووبەڕوو بکرێتەوە. 

بە پێی راپرسییەکیش کە کۆمپانیای ( یو گۆڤ) ئەنجامی داوە، زۆرینەی کۆمارییەکان پشتیوانی لە کاندیدبوونی ترەمپ دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤.

بە پێی راپرسییەکە لە نێو کاندیدانی ھەڵبژاردنی بەرایی کۆمارییەکان ، ٥٢%ی لایەنگرانی کۆمارییەکان دەنگ لەبەرژەوەندی ترەمپ دەدەن، دواتریش رون دیسانتیس حاکمی فلۆریدا  دێت رێژەی پشتیوانی گەیشتۆتە ٢١%. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە نێوان تورکیا و سوریا و لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە دەبێت. بڕیاریشە کۆتایھێنان بە بوونی سەربازی تورکیا لە خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی سوریا تاوتوێ بکرێن. 

میخائیل بوگدانوڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ھیواخوازە رۆڵی روسیا لە نێوەندگیری سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا ئاسایی ببنەوە. 

ئەو کۆبوونەوەیە بە یەکەم کۆبوونەوەی رەسمی نێوان تورکیا و سوریا دادەنرێت لەسەر ئاستی وزاری، لە دوای سەرھەڵدانی جەنگی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی جیفری فیلیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەگەڵ کەمال کڵیچدارئۆغڵو کاندیدی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکاتیی تورکیا کۆبووەوە، لەئێستا بەدواوە دەرگاکانی بۆ بینینی باڵیۆزەکەی ئەمریکا داخراون، چونکە لەگەڵ نەیارەکانی کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند، کاری باڵیۆز و کونسوڵەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و لایەنە رەسمییەکانی حکومەتدایە نەک لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئەنقەرە ئەو زانیارییە نازانێت، پێویستە فێر بکرێت و بزانێت کاری رەسمی باڵیۆز لە وڵاتێکدا چییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ قۆناغی ئێستا بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیارەکەی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی نەوت لە جیھاندا و پێی وایە بڕیارێکی نالۆژیکییە، بەتایبەتیش لەکاتێکدا کە ئێستا ئابووری جیھانیی ناجێگیرە.

ئەو نیگەرانییەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە رێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە تاکۆتایی ئەمساڵ رۆژانە بەرھەمھێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ئاوەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا تەواوکراون کە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کۆریای باکوورە.

راشیگەیاندووە، لەو مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەدا کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، مووشەکی بالیستی تاقیکردەکرێتەوە و کەشتی جەنگی و فڕۆکەھەڵگری ئەمریکی و ژاپۆنی بەشداری تێدا دەکەن و چەندین جۆر چەکیش تاقی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، وەک سۆسیالیستێک کە ساڵانێکە لە پەرلەمان و شەقام و زیندانەکاندا خۆڕاگری کردووە، ئومێدەوارە ھێزە دیموکراسی خوازەکانی تورکیا بە بەھێزترین شێوە لە پەرلەمانی داھاتوو بونیان ھەبێت.

داواشی لە ھەموو پارتە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا دەکات پشتیوانی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بکەن، چونکە بەدەستھێنانی یەک کورسی زیاتر لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٤ـی ئایاردا ئایندەیان دیاری دەکات.

ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە پەیامێکیشی ئاڕاستەی ھێزە کوردییەکانی باکوری کوردستان کردووە و دەڵێت، بانگھێشتی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە بە ڕۆحی دیموکراسییەوە لە  پارتی چەپی سەوز_دا کۆببنەوە، ئومێدەواریشە کورد و سۆسیالیستەکان داواکارییەکەی بێ وەڵام نەھێڵنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەواود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تائێستا بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ تەواوی دەرگاکان دانەخراون و گفتوگۆ و دانوستانەکانیش بەردەوامن و وەک تورکیاش تائێستا بێھیوانەبوون، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بتوانێت ئاستەنگەکان تێپەڕێنێت بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕێگرییەکانی کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە ھەیە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، واشنتۆن بە گرنگی دەزانێت تورکیا ببێتە خاوەنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بۆ بەھێزکردنی توانا بەرگرییەکانی بە تایبەتی کە ئەنقەرە ئەندامێکی دیاری ناتۆیە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ناتوانن ئەو کارە بەبێ رەزامەندی کۆنگرێس بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگ راگەیاند، بڕیاری دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنووسە ئەمرکییەکە مایەی نیگەرانییە و گرنگە رێز لە ئازادی رۆژنامەوانی بگیرێت و ماکەکانی رۆژنامەنووسان بپارێزرێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ راشگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، باسی دەستبەسەرکردنی ئەو رۆژنامەوانە ئەمریکییەی پەیامنێری ۆڵ ستریت جۆرناڵ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات رۆژنامەس تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ھاووڵاتیەکی تری بەریتانی و دوو ھاووڵاتیی پۆڵەندی، لە مانگی ئاداری رابردوو لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراون.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو سێ ھاووڵاتییەی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ھاوکاریکردنیان و دەستپێڕاگەیشتنیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا دەچێتە دیمەشق و بەرەسمی بانگھێشتنامەی بەشداریکردن لە لوتکەی داھاتووی عەرەبی دەداتە بەشار ئەسەد.

سعودیە و سوریا رێککەوتوون لەسەر دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە چەند رۆژی رابردووشدا سعودیە دوای ١٠ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا کونسوڵخانەی لە دیمەشق کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە کردووەو خۆشحاڵی خۆی پیشانداوە بە ئاراستەی ئەرێنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و جەختی کردووتەوە لەسەر پێداگری وڵاتەکەی لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی دراوسێیەتی.

ھەروەھا ھەردوو وەزیر تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتوویان کردوو لەبەر رۆژشنایی رێککەوتنی سێ قۆلی  و بڕیاریانداوە لە رۆژانی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەجامبدەن.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی سعودیە جەختی کردۆتەوە لەسەر بەردەوامی دیداری بەرپرسانی ھەردوو وڵات و  ھەنگاوەکانی بە ئەرێنی و جێی رەزامەندی ناوبردووە .

لە رۆژی ١٠ی ئاداری ئەمساڵ ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری چین رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ریاز.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی ٢٠٠ گرامی لە نێو قاوەخانەی ستریت بار لە شاری سانبترسبۆرگی باکوری رۆژئاوای وڵات ڤلادلین تاتارسکی بلوگەری سەربازی کوژراوە و ١٩ کەسی تریش برینداربوون .

ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادلین تاتارسکی لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەوادارانی لەنێو قاوەخانەکە لەلایەن کەسێکەوە پەیکەرێکی پێشکەشکراوەو پێدەچێت بۆمبەکە لەناو پەیکەرەکەدا بووبێت و تەقیبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێتیری ئۆربۆی تەمەن ٥٣ ساڵ و وەزیری پێشوو، لە نێو چەپڵەرێزانی لایەنگرانیدا سەرکەوتنی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و بە سەرکەوتنێکی مەزن ناوی برد.
وتیشی، دەستبە دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکەن.

تەلەفزیۆنی رەسمی فینلەندا بڵاویکردەوە حزبەکەی پێتیری ئۆربۆی بە جیاوازییەکی زۆر کەم و بە بەدەستھێنانی ٤٨ کورسی پەرلەمان پێش پارتی فینلەندییەکان راستڕەوی توندڕەو کە دژی کۆچبەرانە پلەی دووەمی گرتووەو ٤٦ کورسی بەدەستھێناوە 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە رایگەیاندووە، لە ماوەی ١٠ رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و وەرگرتنی ڤیزای تایبەتەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.

وتیشی، حکومەتی سعودیە لەرێگەی دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری و ھۆکارەکانی گواستنەوە بۆ سەرجەم عومرەکاران دابین بکات و بۆئەوەی ھیچ کێشەیەکیان لە شوێنی مانەوە و کاتی گواستنەوەدا بۆ دروست نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلۆنێڵ ڤینتۆرا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەدوای ھێرشەکانی سوریا، کاتی بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی ھێرشبەری جۆری ( ئەی ١٠) لەناوچەکەدا خێرا کراوە و بڕیاریش دراوە گروپێک لە کەشتییە فڕۆکە ھەڵگرەکان بھێڵنەوە بۆ پاڵپشتی ھێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

وتەبێژی پنتاگۆن دووپاتیشیکردەوە، واشنتۆن ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی گروپێک لە حاڵەتە لەناکاوەکان  لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەر پێویست بکات.

وتیشی، ھێزی ھێرشبەری سەر کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ( جۆرج ئێچ دەبیلو بوش)ی لە دەریای ناوەراست کەلە لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئەوروپادایە دەمێنێتەوە و لەحاڵەتی بوونی پلان و کردەوەی لەناکاو پشتیوانی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...380381382383384...641