بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوو مامۆستای ئاینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی جەعفەر پەروینی و عەلی رەحیمی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار بانگھێشتکراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مامۆستا عەلی ڕەحیمی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی کۆنەخانێی پیرانشار دوای لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە ئازادکراوە، بەڵام مامۆستا جەعفەر پەروینی، یەکێک لە مامۆستایانی خوێندنگای زانستە ئاینییەکانی سەلاحەدین ئەیوبی پیرانشار دەستبەسەرکراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
ئەو دوو مامۆستایە پێشتر پشتیوانیان لە مافی ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان کردووە، ئیدانەی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کردووە، ھەر بەوھۆیەشەوە بانگھێشتکراون.
لە میانی خۆپیشاندانەکانی پێنج مانگی رابردووی ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ١٠ مامۆستای ئاینیی دەستبەسەرکراون کە تائێستاش بەشێکیان ئازاد نەکراون.
فەرمانگەی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا( ئافاد) رایگەیاند، ٩٠ بومەلەرزە کە بەھێزترینیان ٥.٨ پلە بوە بە پێوەری رێختەر لە دوای دوو بومەلەرزە بەھێزەکەی شەوی رابردووی ناوچەکانی سامانداغ و دەفنە لە پارێزگای ھاتای تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەوە ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٩٤ کەسیش بریندار بوون. ٦ ھەزار خێمەش رەوانە ناوچە کارەساتبارەکان کراون.
لای خۆیەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە سوریا بەو ھۆیەوە ٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون، لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەڵەب و دیمەشقیش زۆرینەی خەڵک شەوی رابردوویان لەسەر شەقامەکان بەسەر برد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی شارەوانی دیاربەکر، لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا، بەردەوامن لە دیاریکردنی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکان.
لەو میانەیەشدا ئەو بینایانە دیاریکراون کە بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ھەڕەشەن بۆ سەر و ماڵی ھاووڵاتییان.
لە یەکەم قۆناغیشدا، بڕیاری رووخاندن بۆ ٣٥ بینا لە ناوەندی پارێزگاکە و لە شارۆچکەکانی سوور، یەنیشەھیر و باغلار دەرکرا و دەستکرا بە رووخاندنی سێ بینا لە شارۆچکەی باغلار.
وەزارەتی بەرگری بێلارووس لە راگەیانراوێکدا ئاشکرای کردوە، رەوانەکردنی ھێزەکانیان بۆ سنورەکان بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەرەشەیەکە کە سوپای ئۆکراین بەھۆی مەشقە سەرازییەکان لە نزیک وێستکەی چیر نۆبڵ ئەتۆمی دروستی دەکات.
لێپرسراواێکی باڵای سەربازی بێلارووس رایگەیاندووە، کۆکردنەوەی ھێزی زۆر لە سنورەکانمان، ئەگەری پێکدادانی سەربازی دروست دەکات، لەبەرئەوە ھەموو رێوشوێنەکانیان توندوتۆڵ کردوە.
رۆژی دوو شەممەش ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلارووس رایگەیاند، ھەر ھەوڵێکی دوژمنکارانە بە خێرایی وەڵام دەدەنەوە و ھیچ ھەڕەشەیەکیش قبوڵ ناکەن.
میدیاکانی حکومەتی کۆریای باکور بڵاویانکردەوە، تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و مووشەکەکان دوو ئامانجیان لە مەودای ٣٩٥ کیلۆمەتری و ٣٣٧ کیلۆمەتری بەباشی پێکاوە.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆنیش ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بە ھاوکاری ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری وردن لەسەر تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکانە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە کۆریای باکور رایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیی کیشوەربڕی لە جۆری (ھواسۆنگ ١٥) تاقیکردووەتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکیا و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو ھاوتا تورکەکەی رایگەیاند، واشنتۆن و ئەنقەرە ھەماھەنگی سەربازی و ئابووریان ھەیە و ئەو ھەماھەنگیانەش بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرژەوەندی ئیدارەی بایدندایە پەرە بە پیشەسازی فڕۆکەی ئێف ١٦ بدات و جۆری نوێی ئەو فڕۆکەیەش رادەستی تورکیا بکات.
بلینکن راشیگەیاند، ئەمریکا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لەسەر سنورەکانی لە باشوری وڵاتەکە بە رەسمی دەناسێنێت و بەڵێنیدا بە ھاوکاری و لەنزیکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانە بکەن.
ھاوکات مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەوبڕوایە دایە، ھاوکاریکردنی ھەر گروپێک دژی گروپێکی تر ھەڵەیەکی کوشندەیە، داواشی لە ئەمریکا کرد پابەندی رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٩ بێت.
چاوشئۆغلۆ بە جەختکردنەوە لەسەر لابردنی گەمارۆکانی سەر پیشەسازی بەرگرییانەی تورکیا رایگەیاند، پەیوەندی بازرگانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەردوامە و ھەوڵ بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو پەیوەندیانە دەدەن.
بەپێی دوایین ئاماری بومەلەرزەکە، ٤٠ ھەزار و ٦٤٢ کەس لە باکوری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٨ ھەزارکەسیش برینداربوون. ھەروەھا ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا بۆ نزیکەی ٦ ھەزار کەس بەرزبۆتەوە کە ٤ ھەزار و ٤٠٠ کەسیان لە ناوچە کوردنشینەکانن.
تا ئێستا چارەنوسی ھەزاران کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا نادیارە، بەڵام یونس سێزەر سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن لە زۆربەی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە، و پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆش پرۆسەی گەڕان و ڕزگارکردن لە سەرانسەری باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی بێت.
شەوی رابردووش ئافاد رایگەیاند، سەعات ١٠:٣١ خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەری روویدا، بەڵام زیانەکانی ئاشکرا نەکرد.
سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دواین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەشی مانگی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ٣٩ ھەزارو ٦٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ١٠٨ کەسیش برینداربوون.
وتیشی، نزیکەی ٨٢ ھەزار بیناو باڵەخانە بەھۆی بومەلەرزەکەوە ھەرەسیانھێناوە، یاخود زیانیان بەرکەوتووە.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە سوریا بۆ نزیکەی ٦ ھەزار کەس بەرزبۆتەوە کە ٤ ھەزارو ٤٠٠ کەسیان لە باکوری رۆژئاوای سوریان.
چەند خۆبەخشێکیش کەلەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن کاردەکەن ئاماژەیان بەوەداوە، دوای ١٢ رۆژ لە بومەلەرزەکە ھێشتا چارەنوسی ھەزاران کەس لە ناوچە کارەساتبارەکانی تورکیا و سوریا نادیارەو بەمنزیکانەش کۆتایی ھاتنی پرۆسەی رزگارکردن رادەگەیەنرێت.
لەلایەکی تریشەوە رۆژی ھەینی تەرمی ١٥٩٠ سوری کەبەھۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە رەوانەی سوریا کرانەوە تاکو لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە بەخاک بسپێردرێن.
فەرماندەی پۆلیسی کەرتی تیت براد لانس رایگەیاند، لە شارۆچکەی ئەرکابوتلا کە دەکەوێتە باکوری ویلایەتی مسیسبی کەسێک بە چەکەوە ھەڵیکوتاوەتە سەر مارکێتێک و پیاوێکی کوشتوەو دواتریش چۆتە ماڵێکی نزیک و ژنێکی کوشتوە.
وتیشی، دواتر بکوژەکە رووی کردۆتە ماڵێک کە پێ دەچێت تێدا نیشتەجێبووبێت ، لەوێش دوو کەسی تری کوشتوە.
فەرماندەکەی پۆلیس راشیگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس ، بکوژەکە لە ماڵێکدا دەستگیرکراوەو دواتریش تەرمی دوو کەسی تر دۆزراونەتەوە کە یەکێکیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووەو ئەویتریشیان لەسەر شەقامێک کەوتووە.
لەکاردانەوەیەکیشدا جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بەکارھێنانی چەکی لە وڵاتەکەی بە پەتا ناوبرد و داوای لە کۆنگرێس کرد لە ئێستاوە رێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بگرێتەبەر.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی وڵاتەکەی و ھەسەدەکرد لە رۆژھەڵاتی سوریا و رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا سەرکردەیەکی داعش کوژراوە کە سەرپەرشتی گروپێکی تیرۆریسی کردوە لە رۆژھەڵاتی سوریا، وتیشی، لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا تەقینەوەیەک روویداوەو چوار سەربازی ئەمریکا برینداربوون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی تایبەت بە رزگارکردنی ئەو کەسانەی بەھۆی بومەلەرزەکەوە کوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکانەوە، لەشاری ئەنتاکیا سەر بەپارێزگای ھاتای کە دەکەوێتە باشووری تورکیا، دوای ٢٩٦ سەعات کە دەکاتە نزیکەی ١٣ رۆژ ٣ کەس بە زیندوویی رزگاکراون کە یەکێکیان منداڵە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ پۆلیسی بولگاریا بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە سۆفیای پایتەخت، بارھەڵگرێکی جێھێڵراویان پشکنیوە، کە تەرمی ١٨ کۆچبەری لە نێودا بوە کە دوانیان منداڵ بوون.
وەزارەتی ناوخۆی بولگاریاش لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، بارھەڵگرەکە کاری گواستنەوەی داری کردوە و کۆچبەری نایاسایی لە نێودا شاردوەتەوە، وەزیری تەندروستی بولگاریاش رایگەیاندوە، ٣٤ کۆچبەر کە ٥یان منداڵبوون لە بەر خراپی تەندروستییان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ھاوکات پۆلیس بەشوێن سێ شۆفێردا دەگەڕێت کە لە دۆسیەکە تێوەگلاون.
کەمپینەکە ٢١٣ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و ٥٦٢ رادیۆ لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا، راستەوخۆ کەمپینەکەیان گواستەوە و ئەوەش کاریگەریی گەورەی ھەبوو لە بەشداریکردنی خەڵکی ئەو وڵاتە لەو کەمپەینەدا.
بەر لە راگەیاندنی ئەو کەمپینە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و زۆرینەی وڵاتانی جیھان کەمپین راگەیەنرا، لە سەرەتای رووداوەکەدا، دەزگای میدیایی کوردسات کەمپەینی ھاوخەمتانینی راگەیاند و لە ماوەی پێنج رۆژدا کۆمەکەکانی کۆکردەوە رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکانی کرد.
ئەحمەد عیسا سەرۆکی لیژنەی دەرمانخانەکان لە تەندروتی عەفرین رایگەیاند، تائێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا لە عەفرین و دەوروبەری ١٣٨ کەس بەھۆی بومەلەرزەکەو گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیش برینداربوون.
سەرۆکی لیژنەی دەرمانخانەکان لە تەندروتی عەفرین راشیگەیاندووە، لە جەندریسیش نزیکەی ھەزار و ١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە دوو ھەزار کەسیش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری توانیوویانە لە شاری غازی عەنتابی ناوەندی پارێزگای ھاتای، دوای ٢٦١ سەعات مانەوە لە ژێر داروپەردووەکاندا محەمەد عەلی تەمەن ٢٦ ساڵ و مستەفا ئۆجی تەمەن ٣٤ ساڵ بە زیندووی رزگار بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمی فریاگوزاری بە خێرایی ئەو دوو کەس رزگاربووەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھاوکات بە یەک سەعات بەر لە رزگارکردنی ئەو دوو گەنجە، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش لە پارێزگای ھاتای دوای رزگار کراوە.
لەدوای بوومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە گەڕان بە دوای بیًسەروشوێنبووەکاندا بەردەوامە و رۆژانە لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە ھاووڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگاردەکرێن و تائێستا پڕۆسەکەش بەردەوامە.