لە تەقینەوەیەکدا لە روسیا بلوگەرێکی بەناوبانگی سەربازیی کوژرا
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٣
وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی ٢٠٠ گرامی لە نێو قاوەخانەی ستریت بار لە شاری سانبترسبۆرگی باکوری رۆژئاوای وڵات ڤلادلین تاتارسکی بلوگەری سەربازی کوژراوە و ١٩ کەسی تریش برینداربوون .
ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادلین تاتارسکی لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەوادارانی لەنێو قاوەخانەکە لەلایەن کەسێکەوە پەیکەرێکی پێشکەشکراوەو پێدەچێت بۆمبەکە لەناو پەیکەرەکەدا بووبێت و تەقیبێتەوە.



