سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە چوونە ناو دادگا دەستبەسەر کرا و ناتوانێت بەبێ بریاری دادوەر دادگاکە جێبھێڵێت، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گەیشتنی ترەمپ بە دادگا لایەنگران و بەرھەڵستکارانی لە بەردەم دەروازەی دادگاکە کۆبوونەوە.

ھاوکات دەبێتە یەکەمین سەرۆک کە لە مێژووی ئەمریکادا ئەو تۆمەتەی ئاڕاستە کرابێت و رەتیشیدەکاتەوە ھیچ پێشێلکارییەکی کردبێت. 

 ترەمپ تۆمەتبارە بەوەی ١٣٠ ھەزار دۆلاری داوە بە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسیەکان بۆ ئەوەی لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦دا زانیاری لەسەر پەیوەندی گوماناویی لەگەڵ "ترەمپ" بڵاونەکاتەوە، دواتر ئەو خەرجییە گەڕێندراوەتەوە کە ئەوەش پێویستی بە ساختە کردن ھەبووە.