جیهانجیهان

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، گروپی تیرۆریستی داعش پەلاماری ژمارەیەک ھاووڵاتی داوە کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی  بەرھەمی دومەڵان بوون لە دەشتەکانی سەخنە لە ریفی حمسی رۆژھەڵات و لە ئاکامدا ٥٣ کەس کوژراون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، تیرۆریستانی داعش لە ناوچەیەکی نزیکەوە راستەوخۆ دەستدرێژی گوللەیان لە مەدەنییەکان کردووە، ھاوکات چەند سەرچاوەیەکیش دەڵێن، ھەندێک لە مەدەنییەکان گوللە باران کراون.

میدیاکانی سوریا دووپاتیانکردووەتەوە، لەنێو کوژراوەکاندا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پاراستنی رێگە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ھەیە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکانیش ھەیە بەو پێیەی نەتوانراوە پەیوەندی  بە ھەندێک لەو کەسانەوە بکرێت کە لە ناوچەکەدا بوون و بێسەروشوێنبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ٣٩ ھەزار و ٦٧٢ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٨ ھەزار و ٦٨ کەس.

راشیگەیاندووە، ٢١٦ ھەزار و ٣٤٧ کەس لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە چۆڵکراون.

ئافاد ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگەوە، چوار ھەزار و ٧٣٤ پاشلەرزە ڕوویانداوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئافاد ئەوەشی خستووەڕوو، ٢٩ ھەزار و ٩٤٤ کارمەندی فریاگوزاری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا کاردەکەن، لەنێویاندا تیمە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەی تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریش کە لە وڵاتانی دیکەوە ھاتوون گەیشتووەتە ١١ ھەزار و ٤٨٨ تیم.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تورکیا کەمپینێک بەناوی تورکیا یەک دڵە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە راگەیەنرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە کەمپینەکە رایگەیاند، لەگەڵ ھەموو ئەو ھاوکاریانەی لە کەمپینەکەدا کۆدەکرێتەوە، ھەر بڕە پارەیەک کە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەوە دەخرێتە سەر ھەژمارەکانی ئافاد، بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بەکاردەھێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی کورتدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەموکوڕی و بەربەستەکانی یەکەم رۆژیان تێپەڕاندووە و بە ھەوڵ و کاری ٢٥٠ ھەزار کارمەند و تەواوی گەلەکەیان کارەکان خێرا کراوە.

 وتیشی، سەرەتا کاری گەڕان و رزگارکردن تەواو دەکەن، یەک کەس لەژێر داروپەردوودا ناھێڵن و لەگەڵئەوەشدا بە شێوەیەک بەڕێوەیدەبەین کە ھیچ کەسێک لە خزمەتگوزارییەکانی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون بێبەشنەبێت.

ئەردۆغان راشیگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە لەو شوێنانەی کە کارە سەرەتاییەکانی تێدا کۆتاییھاتووە بناغەی ٣٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دادەنێن و دەست بە درووستکردنی دەکەن، دوپاتیشیکردەوە، ئامانجیانە لەبری ھەر بینایەکی رووخاو، دەستبکەن بە درووستکردنی یەکەکان کە لە ماوەی یەکساڵدا خەڵک بتوانێت بە متمانەوە تیایدا بژین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روبرت گۆمیز وتەبیژی پۆلیسی تەکساس رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە مۆڵێک لە ئیل باسوی ولایەتی تەکساسی ئەمریکا کەسێک کوژراوە سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

راشیگەیاند، لەسەر ئەو رووداوە کەسێکیان دەستگیرکردووە، بەڵام گوماندەکەن کەسێکی دیکەشی لەگەڵدابووبێت، بۆیە گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردووە.

ئەو رووداوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە زانکۆیەکی ویلایەتی "میشیگن" لە ئەمریکا  سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و تەقەکەرەکەش خۆی کوشت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بریارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنتۆنی بلینکن سەردانی بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک بکات لە باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا، کە لەئێستادا بووەتە جێگای گەیاندنی ھاوکارییەکان بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا.

ئەم سەردانەی بلینکین بە یەکەم سەردانی دادەنرێت بۆ تورکیا  لە دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بڕیاریشە لەسەردانەنەکەیدا  لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک ئەمرۆ گەیشتە ئەڵمانیان و بریارە رۆژی ھەینی و شەممە بەشداری کۆنگرەی میوشن بۆ ئاسایش لەو وڵاتەدا بکات.

لە دوای بومەلەرزەکەوە، ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی رەوانەی تورکیا کردەوە و بڕی ٨٥ ملیۆن دۆلاریشی وەک بەشی یەکەمی ھاوکاریەکان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سادق خەلەف ھاوسەرۆکی ئیدارەی گشتی سوتەمەنییەکان و ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، دوای حەوت رۆژ لە چاوەڕوانی، گروپەکانی سەر بە تورکیا رەزامەندییان نەدا ھاوکارییەکانیان لە دەروازەی ئوم جلود تێپەڕ ببێت و بگاتە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە لە عەفرین و جندرێس، لەبەرئەوە ناچاربوون ھاوکارییەکەیان کە پێکھاتبوو لە ٣٠ تانکەر سوتەمەنی بکشێننەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەعقوب ئۆغلو نوێنەری پارتی گەلی کۆماری لە دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، دەستەی ھەڵبژاردنەکان پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنی نەخستۆتە بەرنامەی کارەکانی و حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدانیش ھیچ داواکاری و پێشنیازێکی پێشکەشنەکردووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بەھۆی بومەلەرزەکەوە.

وتیشی، ئەردۆغان لە وتارەکانیدا داوای مۆڵەتی یەک ساڵ دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کارەساتبارەکانی بومەلەرزەکە، ئەوەش گوزارشتە لە خواستی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، بەڵام لە یاساکاندا ھیچ بڕگەیەک نیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بەھۆی کارەساتە سروشتییەکانەوەو ئەردۆغانیش دەسەڵاتی دواخستنی پرۆسەکەی نیە.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڕیارە ١٤ی ئایاری داھاتوو ئەنجامبدرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی ھاتای روویداوە گوڕەکەی ٥.٢ بووە بە پێوەری رێختەر و لە قولڕیی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە.

 لە سوریا و لوبنان ھەست بە بومەلەرزەکە کراوە، میدیای سوریا بڵاویکردووەتەوە کە لە دیمەشق و حەلەب و لازقیە و چەند پارێزگایەکی تری سوریا ھەست بە بومەلەرزەکە کراوە. 

ھاوکات میدیای لوبنانیش بلڕاویکردووەتەوە کە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە ھەست بە بومەلەرزە کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کە چاودێری پێگەیەکی سەرەکی نەوتی دەکرد لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا خراوەتە خوارەوە. 
 تائێستاش لێپرسراوانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە نەداوە. 

ئەمریکا و ئێران لە سوریا ئۆپراسیۆن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان ئەنجام دەدەن، ئەمریکا پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و ئێرانیش ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بری ٣٩٧ ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو پێنج ملیۆن ھاووڵاتییە سوریەی کە بەھۆی  بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

گۆتێرێس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو بڕە پارە پێویستییەکانی ئەو کەسانە تەنھا بۆ ماوەی سێ مانگ  پڕدەکاتەوە.

ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختیکردووەتەوە لەوەی دەبێت بەشار ئەسەد پابەندی بەڵێنەکانی بێت لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی سنوری لەگەڵ تورکیا بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە بەردەوامی ھەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردوو، دادگای شۆڕشی ئەھەواز لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان سزا لەسێدارەدانی بەسەر شەش زیندانیی سیاسی عەرەب لە زیندانی شیبان سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ھەر لەو زیندانە شەش کەسی تر سزای ٥ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە زیندانی شاری ئیلامی رۆژھەڵاتی کوردستایش، ئارین کوخایی بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر پشتگوێخستنی دۆسیەی، لێوەکانی دورییەوە و مانی لە خواردن گرت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھێراناش بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە تا سێشەممە ٨ کەس لە زیندانەکانی ورمێ و کەرەج و گورگان و قەزوین بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارھێنانی ماددی ھۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ رۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تورکیا کۆ دەبێتەوە.

ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، لە ئەنقەرە ھەوڵًدەدات پشتیوانی بۆ پەسەندکردنی ئەندامبوونی سوید و فنلەندا بەدەست بێھێنت، لەگەڵ ئەوەی تورکیا و ھەنگاریا بە بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە نارازین بەڵام سەرۆکی ناتۆ رایگەیاندوە، تۆپەکە لە گۆڕەپانی تورکیادایە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت.

ھەوڵەکانی ستۆڵتنبێرگ لە کاتێکدایە، کە تورکیا پێشنیازی کردوە، داواکاریی فنلەندا بەبێ سوید پەسەند بکرێت، بەڵام ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە ھەردوو وڵاتی دراوسێ پێکەوە ئەندامێتییان پەسەند بکرێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیکۆلا ستۆرجن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆک وەزیران و و سەرۆکی پارتی نەتەوەی سکۆتلەندی کە گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

راشیگەیاند، لە دڵ و مێشکیدا دەزانێت کە ئەمە کاتە راستەکەیە و دەبێت چیتر لەو پۆستەدا بەردەوام نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 فڕۆکەخانەی میونخ ھەینی داھاتوو ھەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی ڕاگەیاند بەھۆی مانگرتنی کارمەندانی زەمینی و ئەمنی، لەکاتێکدا شارەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.

 ھاوکات سەندیکای کرێکارانی کەرتی خزمەتگوزاری (ڤێردی)، داوای لە کرێکارانی حەوت فرۆکەخانەی ئەو وڵاتە کرد بۆ ماوەی ٢٤ سەعات مانگرتن راگەیەنن.
بەرێوەبەری فرۆکەخانەی فرانکفۆرتیش رایگەیاندوە، ئەو پێشھاتە زیانێکی گەورە بە گەشتی ئاسمانی دەگەیەنێت.

لە ھەریەک لە بەلژیکا و فەرەنساش کرێکارانی کەرتی ئاسمانی مانگرتیان راگەیاندوە و کرێکارانی فەرەنسا دژی ھەموارکردنەوەی سیستمی خانەنشینی ھاتوونەتە دەنگ.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مارتن گریفیس" رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا کۆبووەوە و رایگەیاند، "ئەسەد" رەزامەندیداوە نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێی دوو دەروازەی سنوریی دیکەوە لە تورکیاوە بۆ ماوەی سێ مانگ ھاوکاریی بگەیەنێت، جەختیشیکردووەتەوە لە گرنگی گەیاندنی ھاوکارییەکان بەشێوەیەکی خێرا و بەپەلە بۆ تەواوی ناوچەکانی وڵاتەکە بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەکانی تریشەوە. 

پێشتریش، "ئەسەد" لەگەڵ "تیدرۆس ئەدھانۆم" بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی گەیاندنی ھاوکارییە پزیشکییەکان بۆ سوریا. 

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانیش جەختیکردبووەوە لەوەی، لەچەند رۆژی داھاتوودا کاروانێکی تری ھاوکاری رەوانەی باکوری سوریا دەکەن.

کردنەوەی ئەو دوو دەروازەیە لەدوای ئەوە دێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دابوو لە خراپی رەوشی مرۆیی باکور و رۆژئاوای سوریا و رایگەیاندبوو دانیشتوانی ئەو ناوچانەی بومەلەرزە زیانی پێگەیاندوون لە دۆخێکی مرۆیی خراپدان و ئەگەر بە زووترین کات تەواوی دەروازە سنورییەکان نەکرێنەوە، ناتوانرێت ھاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان دەستبەربکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پیاوێکی رەشپێست بە دەمامکەوە لەناو زانکۆیەکی شاری "لانسینگ" لە ویلایەتی "میشیگن" تەقەی کردووە، تائێستاش لانیکەم سێ کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینەکانیان سەختە و مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە. 

ھەر بەھۆی رووداوەکەوە دەوام لە زانکۆکە بۆ ماوەی ٤٨ سەعات راگیراوە و داوا لە خوێندکاران کراوە بۆ ھیچ مەبەستێک نەچنە زانکۆکەوە. 

تائێستاش ھێزەکانی پۆلیس ھیچ روونکردنەوەکەیان سەبارەت بە تەقەکەرەکە و پاڵنەری پشت ئەو رووداوەوە رانەگەیاندووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...382383384385386...630