جیهانجیهان

لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر ئەنجامدانی رێورەسمی عەمرە زیاد دەکات، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەش بۆ بەشداریکردنی زۆرترین موسوڵمان بڕیاریدا تەنھا یەکجار رێگە بدات بە ئەنجامدانی عەمرە لە رەمەزاندا.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندووە، پەیوەستبوون بە ئەنجامدانی یەک عەمرە لە رەمەزاندا دەرفەت دەرەخسێنێت زۆرترین کەس رێورەسمەکە ئەنجامبدەن بە شێوەیەکی باش و دڵنیایی.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەرگرتنی رەزامەندی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ( نسک) و پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی عەمرە بە پێویست دەزانێت.

رونیشیکردووەتەوە، ھیچ تایبەتمەندییەک نیە بۆ گۆڕینی وادەی ئەنجامدانی عەمرە، بەڵام وادەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتواندرێت ھەڵبوەشێنرێتەوە بەر لە کاتی دەرچوونی رێگەپێدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی چوپ لە کەناراوەکانی ھەردوو ناوچەی دیکیلی و چەشمە رزگار کراون. 

بەپێی زانیارییەکان کۆچبەرەکان پێشتر  لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیر کراون و رەوانەوەی تورکیا کراونەتەوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاندووە، کەشتی لویز میشێل تایبەت بە رێکخراوەکە لەکاتی گەشتێکدا لەناو دەریای ناوەڕاست، لەدرەنگانی شەوی رابردوودا بەلەمێکی لە تەختە دروستکراوی دۆزیوەتەوە کە ١٩٠ کۆچبەری تێدا بووە و لەرەوشێکی مەترسیداردا بوون، بەڵام لە لایەن تیمەکانی کەشتییەکەوە رزگاکراون کە ژمارەیەکیان منداڵی خوار تەمەن ھەژدە ساڵن و دایکو باوکیشیان لەگەڵدا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر سەرجەم کۆچبەرەکان گوازراونەتەوە بۆ ناو کەشتی (جیۆ بارینتس) کە ئاڵای نەرویجی لەسەرە بۆئەوەی بیانگەیەنێتە شوێنێکی ئارام و دوور لە مەترسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەبارەی دۆسێیەکەی کە ئێستا لە دادگای شاری مانھاتنی سەر بەویلایەتی نیویۆرکە راگەیاند، ئەگەر تۆمەتی پێدانی پارە بە ژنە ئەکتەرێکی فیلمە پۆرنەکان لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لەبارەی پەیوەندییەکی نێوانیان لە ساڵی ٢٠٠٦ بدرێتە پاڵی و ھەوڵبدرێت ئەو تۆمەتە بەسەریدا ساغبکرێتەوە، قۆناغی کوشتن و لەناوبردن لە ئەمریکا دەستپێدەکات.

وتیشی، ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی ئەو تۆمەتەدا ھەیە بە تەواوی مێشکیان لەدەستداوە، چونکە ھەموو ئەمریکا دەزانێت کە ترەمپ ھیچ جۆرە تاوان و کارێکی نایاسایی نەکردووە و یەکێک بووە لە کاریگەرترین سەرۆکەکانی ئەمریکاش، بۆیە خستنەپاڵآ تۆمەتێکی لەو جۆرە کارەساتێکی گەورە لە ئەمریکا دروست دەکات و دەبێت ئەوانەش باجەکەی بدەن کە ئەو دۆسێ ساختەیەیان دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە میدیای وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، ١٧٠ تیم و ٤٦١ کەس لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کار بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی شەشی شووبات دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ھەزار و ٧٥٥ کەس لە رێگەی پەنجەمۆر و ٢٧٥ کەسی تریش لە رێگەی وێنەوە ناسنامەیان ئاشکراکراوە، بەڵام تەرمی ھەزار و ٢٩٧ کەسیان لەلایە، کە پەنجەمۆر و نموونەی (دی ئێن ئەی)یان لێوەرگیراوە، بەڵام ھێشتا نەتوانراوە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت.

شەش شووباتی ئەمساڵ دوو بوومەلەرزەی بەھێز تورکیایان ھەژاند و بەھۆیەوە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا بوولەمەرزەیەکی تر بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەرەشی لە باشوری خۆرھەڵاتی لە تورکیا ھەژاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ٤٥ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا رزگارکردووە، کە لەلایەن یۆنانەوە رەوانەی تورکیا کراونەتەوە، دوای رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان کۆچبەرەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچی ئیزمیرکران.

لەلایەکی ترەوە لەچوارچێوەی ھەڵمەتی رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی لە ناوچەی کۆجا عەلی لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا، ١١ کۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان کرانەوە، تائێستا تورکیا ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، ئەو دوو ھاوڵاییە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆزی جەژنی سەری ساڵی کوردی لە شاری مەریوان دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی رێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٤٠ ھاووڵاتی بە تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی حکومەت برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بە مەبەستی گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو وڵاتانی عەرەبی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە زیاتر لە ١٠ ساڵە راگیراوە، گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان سعودیە و سوریا بە ئامانجی گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان بەردەوامە و لەسەرەتاشدا کونسوڵخانەی یەکتر لە وڵاتەکانیان دەکەنەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سعودیە و سوریا لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە ریاز و دیمەشق گەیشتوونەتە رێککەوتن و تەنھا رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی ماوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیرالد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا ٩٠٣ رووداوی ئاگرکردنەوە و سوتاندنی شوێن تۆمارکراون و بەشێک لە خۆپیشاندانەکان گۆڕاون بۆ کاری توندوتیژی بەتایبەتی لە پاریس.

وتیشی پۆلیس پارێزگاری لە زیاتر لە ملیۆنێک کەس کردووە کە لەسەرتاسەری فەرەنسا بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، داواکاری خۆپیشاندەرانی رەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوونی حکومەت لە سیستەمی نوێی خانەنشینی کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ھەفتەی رابردوو پەسەندیکرد.

لە یاسای نوێی خانەنشینی فەرەنسادا، تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ بەرزکراوەتەوە، ئەوەش شەپۆلێکی فراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەندیکاکان و فەرمانبەرانی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا ھێناوە و بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی رەتدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی سنووری پارێزگای حەمای سوریا، حەوت ھاووڵاتیی مەدەنی و ھەشت چەکداری گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سوریا، لەکاتی گەڕان بۆ کۆکردنەوەی دوومەڵان، کەوتنە بۆسەیەکی داعشەوە و سەرجەمیان کوژران، ھەروھا ٤٠ کەسیش تریش کە بەھەمان شێوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دوومەڵان بوون، لەلایەن داعشەوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ئامارەکانی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ناوەڕاستی مانگی شووباتی ئەمساڵ، ٦٨ کەس لەکاتی کۆکردنەوەی دوومەڵان لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی شاری حەمس، کەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە کوژراون، ژمارەیەکی تریش بەھۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماتێلدا بوگنەر، سەرۆکی نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراین، ئاماری پێشلێکارییەکانی مافی مرۆڤی لە جەنگی روسیا و ئۆکراین خستەڕوو و رایگەیاند، ٢٥ سەربازی بەدیلگیراوی روسیا لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە لەسێدارەدراون، لە بەرامبەریشدا ١٥ سەربازی ئۆکراینی لەلایەن ھێزە سەربازییەکانی روسیاوە لەسێدارەدراون.

وتیشی، لە ٢٤ی شوباتی ساڵی رابردووەوە، ٦٢١ حاڵەتی رفاندنی ھاووڵاتیانی مەدەنیی ئۆکراینیان لەلایەن ھێزە سەربازییەکانی روسیاوە تۆمارکردووە، کە بەشێکی زۆریان رووبەڕووی ئەشکەنجەدان و توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی رەنج و ئازادی، کە پێکھاتوون لە شەش لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کە بڕیارە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، پڕۆتۆکۆلی ھاوپەیمانێتیەکەیان رادەستی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.

دواتر پڕۆتۆکۆلەکە لەلایەن ئەحمەد یەنەت، سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ئیمزاکرا، بەوەش ھاوپەیمانێتیەکە دەتوانێت بەشداری کێبڕکێی بەدەستھێنانی کورسی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ٨٦ دەنگی نەخێر بەرامبەر نۆ دەنگی بەڵێ، بڕیاریدا دەسەڵاتی ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر ئەو گروپانەی بە تیرۆریستیان دەزانێت، لە دەسەڵاتی پنتاگۆندا بھێڵێتەوە. 

ئەو ھەوڵەش لەلایەن سیناتۆر راند پۆل-ەوە بوو، کە ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتەی دەدا، کە زیاتر لە ٢٢ ساڵە لەلای پنتاگۆنە. 

بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەبڕیار بدات، کە تایبەتن بە بەکارھێنانی ھێز لە عێراق و لە پنتاگۆن وەربگیرێتەوە، کە تایبەتن بە بەکارھێنانی ھێز لە عێراق.

ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە، یاسایەکی نوێ دەربکات بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی، کە لە ئاست خواستی ئەمریکا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە رایگەیاند، باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری کە ئەرکی پاراستنی دەستووری پێسپێردراوە، ئامرازێکە بۆ پێشێلکردنی دەستور، ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە.  وتیشی بەھۆی بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکاندا لە ڕێگەی پارتی چەپی سەوزەوە، ھەندێک ئاستەنگ دروستدەبن، بەڵام ئەوانە رێگری کاتین و لە ماوەیەکی کەمدا تێدەپەڕێندرێن، دەنگدەرانیان لە دۆخەکە تێدەگەن و خۆیانی لەگەڵ دەگونجێنن و پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن.

دەمیرتاش راشیگەیاند، ئاکەپە و ئەردۆغان پەڕەیەکی داخراوی ڕەشن لە دیدی کوردەکاندا و ھەرگیز ئەو تاوانانەی دژ بە کورد ئەنجامیانداوە، لەبێر ناکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنڕاڵ پاتریک، رایدەر وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ھێزێکی سەربەخۆیە و سوپای ئەمریکا ھاوکاری بووە لە شەڕی دژی داعش، بەڵام ئەمریکا و ھاوپەیمانان ھیچ پەیوەندییەکانیان بەو دوو ھێلیکۆپتەرەوە نەبووە کە لە عێراق کەوتنەخوارەوە، ھەروەھا ئاگاداری ئەوەش نەبوون کە بۆ چ ئەرکێک جوڵەیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، ئەوان لە جێگەی ھەسەدە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەنەوە کە ئەو ھێزە بۆ چ مەبەستێک چووە بۆ عێراق، بۆیە ئەوان ناچنە ناو وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لایەنی دیکە ئەنجامیدەدەن.

پێشتر مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاندبوو، ئەو نۆ شەڕڤانەی ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە لە سنوری دھۆک ھەلیکۆپتەرەکەنیان کەوتەنەخوارەوە، لە رێگەدابوون بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی ھاوبەشی دژی داعش.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...372373374375376...630