باڵیۆزی تورکیا لە خەرتووم لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی ئیسماعیل چۆبانئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا لە خەرتووم پایتەختی سودان، رایگەیاند، لە ھێرشەکەدا ھیچ دیپلۆماتکارێکیان زیانی بەرنەکەوتووە و ئەنقەرەش لێکۆڵینەوە لە بکەران و ھۆکاری ھێرشەکەش دەکات.
چاوشئۆغڵو وتیشی، بەھۆی تەقەکردن لە باڵیۆزەکەیان، بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەکەیان لە خەرتوومی پایتەختەوە بۆ شاری پۆرت سودان بگوازنەوە.


