کۆمیتەی پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان (CPJ) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ٦٧ رۆژنامەنووس و پەیامنێر لە سەرتاسەری جیھان کوژراون و ئەوەش بەرزترین ئاماری کوژرانی رۆژنامەنووسانە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە نیوەی ئەو ئامارە کە دەکاتە ٣٥ رۆژنامەنووس لە وڵاتانی ئۆکراین و مەکسیک و ھایتی کوژراون.
سی پی جی راشیگەیاندووە، لە کۆی ئەو ٦٧ رۆژنامەنووسە، کوژرانی ٤١ کەسیان پەیوەندی راستەخۆی بە ئەرک و پیشەکەیان ھەبووە و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری کوژرانی ئەو ٢٦ رۆژنامەنووسەی دیکە بەردەوامە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات تانکی (ئێم وەن ئابرامز) رەوانەی ئۆکراین بکات و لە قۆناغی یەکەمیشدا ٣٠ تانک دەداتە کێیڤ.
ئاماژە بەوەشکراوە،ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیووە تانکی (لیۆپارد ٢) بدەنە ئۆکراین و راشیگەیاندووە، دژایەتی ئەوە ناکەن کە پۆڵەندا ئەو جۆرە تانکە بداتە ئۆکراین.
پێشتر حکومەتی پۆڵەندا رایگەیاندبوو، وەک ھاوکاری سەربازیی، بەنیازن تانکی (لیۆپارد)ی دروستکراوی ئەڵمانیا رادەستی ئۆکراین بکەن، بۆ ئەوەش پێویستان بە رەزامەندی ئەڵمانیا ھەیە.
ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا ناڕەزایی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەو بڕیارەی واشنتۆن و بەرلین دەربڕی و رایگەیاند، پێدانی تانک و کەلوپەلی سەربازی بە ئۆکراین، پاڵنەر و ھاندانێکی ئاشکرای ئەو وڵاتەیە دژ بە روسیا.
پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە داوایکردووە پرسی تاوتوێکردنی داخستنی پارتەکەیان لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە بۆ دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دوابخرێت، کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچن. بڕیاریشە سبەینێ دادگای دەستوری تورکیا لەسەر ئەو پرسە دانیشتنێک ئەنجام بدات.
لە ٥ی ئەم مانگە دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ ھەدەپە رابگرێت، بڕیاردان لەسەر داخستنی ھەدەپەش پێویستی بە دەنگی ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی دادگایە لە کۆی ١٥ ئەندام، بۆ ئەوەی کارکردنیان قەدەغە بکرێت.
پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە و لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایە و لە دوایین ھەڵبژاردندا ١١.٧%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە، تائێستاش پێنج کۆنگرەی بەستووە.
رۆبەرت جینریک وەزیری کۆچی بەریتانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا دانیبەوەدانا، ٢٠٠ مێردمنداڵی کۆچبەر کەلە ١٨ مانگی رابردوودا گەیشتوونەتە بەریتانیا دیارنەماون.
وتیشی، ١٣ لەو منداڵانە تەمەنیان لە خوار ١٦ ساڵە و یەکێکیان کچە و زۆرینەشیان ئەلبانین.
رۆژنامەی (ئۆبزێرڤەر)ی بەریتانیش ئاشکرایکردووە، پەنابەرانی مێردمنداڵ لەلایەن گروپەکانی تاوانکاری لە دەرەوەی ئەو ھۆتێلەی تێیدا نیشتەجێن لە شاری برایتۆن لە باشوری ئینگلتەرا رفێنراون.
ھەروەھا وەزیری کۆچی بەریتانیا رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ەوە ٤٤٠ ونبوو لەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە تۆمارکراوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەو ھۆتێلانەی ئارەزوومەندانە لێی نیشتەجێبوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی شانەیەکی داعش لە شارۆچکەی شەھیل لە ڕۆژھەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامدراوە، شانەیەکی داعش کراوەتە ئامانج، کە ھاوکاریی مەیدانی و لۆجستی بۆ شانەکانی تری داعش دابین کردووە.
کامپی ھۆل یەکێکە لە گەورەترین کامپەکان، کە خێزان و ئەندامانی داعشی تێدایە و دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستان و نزیکەی ٧٠ ھەزار ھاووڵاتی سوری و ھەڵگرانی رەگەزنامەی جۆراوجۆری وڵاتانی جیھانی تێدایە، لەنێویاندا زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین.
ھێزەکانی پۆلیسی کالیفۆرنیا رایانگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکە لە رێگەی خێرای ٩٢ و دەوروبەری شاری ھاف مون بای لە باشوری سان فرانسیسکۆ روویانداوە، بەھۆیەوە ٤ کەس بە کوژراوی لەنێو کێڵگەیەک دۆزراونەتەوە و سێ کەسی تریش بەدووریەکی کەم لە ناوچەکە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە، کەسێکی تریش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و برینەکەی سەختە.
بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و لەئێستادا ھیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەشدا رووداوێکی دیکەی تەقەکردن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا روویدا، کە پیاوێکی ئاسیایی تەمەن ٧٢ ساڵ تەقەی لە ھۆڵێکی سەماکردن کرد و بەھۆیەوە ١١ کەس کوژران.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان، رۆژی ١٤ی مانگی ئایاری ئەمساڵ، گونجاوترین کاتە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا.
وتیشی، دەسەڵاتەکانیان بۆ پێشخستنی وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن بۆ ١٤ی ئایار بەکاردەھێنن.
ھەرچەندە بڕیاروایە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، بەڵام چەند جارێک سەرۆک کۆماری تورکیا و ھاوپەیمانەکانی باسیان لە پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردن کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ١٥ ژن و ٣٢ منداڵیان لە کەمپەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان وەرگرتووەتەوە، کە منداڵەکان رادەستی تیمی تایبەتکراون و چاودێری پزیشکی و کۆمەڵایەتییان پێشکەشدەکرێت، گەورەکانیش رادەستی دەسەڵاتی دادوەری تایبەت دەکرێن.
ھاوکات وەفدێکی دیبلۆماسی لە حکومەتی فەڕەنسا سەردانی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان لە شاری "قامیشلۆ" کرد و رایانگەیاند، رەوشی رۆژئاوای کوردستان جێی نیگەرانییە و لە ناوچەکە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ھەڵمەتەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان کۆتایی دێت.
ئاژانسی ھەواڵیی تەسنیمی ئێرانی، لە زاری ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، بەمنزیکانە وڵاتەکەی پاکێجێکی سزا بەسەر "پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ" لە رۆژئاوا دەسەپێنێت.
ناسر کەنعانی وتیشی، ئیدانەی ھەنگاوەکەی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا دەکەن کە ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی ئێرانییان خستووەتە لیستی سزاکانیان.
رۆژی دووشەممە ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا، سزای نوێیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند.
ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرزی ئەمریکی لە زاری وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای "راینمیتاڵ"ی ئەڵمانی کە تایبەتە بە پیشەسازییە بەرگرییەکان بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان ئامادەیە لە مانگی نیسان تاکو مانگی ئایاری ئەمساڵ، ٢٩ تانک لە جۆری "لیۆپارد ٢ ئەی ٤" رەوانەی ئۆکراین بکات، ھەروەھا ئامادەیە تاکو کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داھاتوو، ٢٢ تانکی تر لە ھەمان جۆر رادەستی کیێڤ بکات.
کۆمپانیاکە راشیگەیاند، ئامادەن ٨٨ تانکی تر لە جۆری "لیۆپارد یەکی پێشکەوتوو" رەوانەی ئۆکراین بکات.
ئەڵمانیا کەوتووەتە ژێر فشاری ئەندامانی ناتۆ بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەر ناردنی تانکی سەربازی لیۆپارد بۆ کیێڤ، بەڵام تائێستا ئۆلاڤ شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.
ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھەریەکە لە جێگری وەزیری بەرگری و یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرۆکایەتی و جێگری داواکاری گشتیی ئۆکراین دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
راشیگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانەی ئۆکراین پەیوەندی بە دۆسێیەکی گەندەڵییەوە ھەیە، کە پێداویستی و خواردەمەنییان بە نرخێکی خەیاڵی بۆ سوپای وڵاتەکەیان کڕیووە.
لەلایەکی ترەوە، دێنیس شمیگال سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین رایگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، فەرمانیکردووە بە دوورخستنەوەی وەزیری گەشەپێدانی شار و ھەرێمەکان لە پۆستەکەی.
لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئۆکراین، دۆسێی گەندەڵی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی وڵاتەکەیان ئاشکراکرد.
"سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە پەیامێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە تورکیا داوا لە ھەموو سەرکردەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات، لەبەرچاوگرتنی رەوشەکە بڕیاربدەن بە یەک لیستی پەرلەمانیی بچنە ناو ھەڵبژاردنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ماوەی سێ ساڵە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ھاوپەیمانییەکی دیموکراسییان ھەبێت، بەڵام ھەموان بە ئۆپۆزسیۆنەوە ھەوڵییاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، لە کۆتایدا گەل ھاوپەیمانی دیموکراسییان بە ھەژاری پێکھێنا، بەڵام بەداخەوە لایەنەکان نەیانتوانی لە پێکھێنانی ئەو ھاوپەیمانێتیەدابن.
دەمیرتاش جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێستا چوار مانگی ماوە بۆ ھەڵبژاردن، بۆ کاندیدی ھاوبەش، ئەگە ھەمووان لەو ماوەیەدا بە وزەوە کار بکەن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کۆچبەرانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ناچار کراون، بەرەو تورکیا بگەڕێنەوە. ھەروەک سێ کۆچبەریشیان دەستگیر کردوە، کە ھەوڵیانداوە بگەنە یۆنان.
لە لایەکی ترەوە ئەندامێکی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا ١٣٠ کۆچبەر لە چەند ناوچەیەکی تورکیا دەستگیرکراون کە ھەوڵیانداوە بەرەو یۆنان بپەڕنەوە.
عەلی رەزا عینایەتی بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای رەسمی راگەیاندوە، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەندێک لە وڵاتانی کەنداو، ھەڵوێستی ئێرانیان لەبارەی شەڕی ئۆکراین رونکردووەتەوە کە لەسەرەتاوە تائێستاش لە دژی ئەو شەڕە بوون و پشتیوانی ھیچ لایەنێکیشیان نەکردووە و بێلایەن بوون.
وتیشی، ئێران ھەمیشە لەگەڵ بژاردەی شەڕدا نەبووە و پێی وابووە ھیچ کاتێک شەڕ کێشە و قەیرانەکانی چارەسەر نەکردووە و ئامادەشن لەگەڵ ئۆکراین گفتوگۆ بکەن بۆئەوەی لە نزیکەی ئاگاداری ھەڵوێستی ئێران بن، کە ھیوادارە کێشە و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ روسیا بە زوترین کات چارەسەر بکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھەریەک لە"سەلاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و عوسمان کاڤالای بازرگان"کە تا ئێستا لە زینداندان ئازاد بکرێن
"سەلاحەدین دەمیرتاش" لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ەوە دەستگیرکراوە، ھەروەھا عوسمان کاڤالا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی بەشداربونی لە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری زیندانیکردنی ھەتاھەتایەی بۆ دەرچوو.