جیهانجیهان

بانکی سلیکۆن ڤالی، کە تایبەتە بە پێدانی قەرز بەو کارە بازرگانییانەی لە قۆناغی سەرەتادان ، لە ساڵی ١٩٨٣ وەک بانکی کالیفۆرنیا دەستیپێکردووە، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە خێرایی گەشەی کردووەو زیاتر لە ٨٥٠٠ کەسی لە جیھاندا بەگەڕخستوە و زۆربەی کارەکانی لە ئەمریکایە.

بانکەکە نزیکەی نیوەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا و چاودێری تەندروستی کە لەلایەن وەبەرھێنەرانی ئەمریکاوە کۆمەک دەکرێن لەخۆگرتووە، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی تێکڕای سود ھەفتەی رابردوو زۆرێک لە کۆمپانیاکان پارە دانراوەکانیان کشاندوە، ئەوەش بانکەکەی ناچار کرد مایەپوچبوونی خۆی رابگەیەنێت و بوو بە گەورەترین شکستی بانکی ئەمریکا لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ ەوە.

دوای مایەپوچبوونی بانکی سلیکۆن، وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر ھەندێک لە کۆمپانیا تازە گەشەکردووەکانی کەوتووە، بڕیاریدا رێگە بە کۆمپانیای تەکنەلۆژیای وڵاتەکەی بدات پارێزگاری لە نەختینەیان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای رەسمی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئێران و ئەمریکا  گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان و ئەگەر لە ئەمریکا رێکارەکان بە باشی بەڕێوەبچن لە ماوەیەکی کورتدا ئاڵوگۆڕی زیندانی لە نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.

لەبەرامبەردا کۆشکی سپی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بەناڕاست ناوبردوو وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش رایگەیاند، ھیچ رێککەوتنێک نەکراوەو ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەیڵێت راست نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 موراد کوروم، وەزیری ژینگەی تورکیا رایگەیاند، بەپێی دواین ئاماری تایبەت بە قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەشی مانگی رابردوو کە چەند شار و ناوچەیەکی تورکیای گرتەوە، جگە لە زیانە مادییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتووەتە ٤٨ ھەزار کەس.

وتیشی، دوای کۆتایی ھاتنی لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندنەکانیان، لە کۆی یەک ملیۆن و ٧٠٦ ھەزار خانوو و باڵەخانە کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوت، ٨٢١ ھەزار و ٣٠٢ خانوو و باڵەخانە بەتەواوی رووخاون.

پێشتریش لێپرسراوی بەرنامەی گەشەپێدان سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، زیانە ماددییەکانی تورکیا بەھۆی بومەلەرزەکەوە ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


 راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، وڵاتانی کۆمەکبەخش بەڵێنیانداوە کە ھاوکاریی باش پێشکەش بکەن.

لە لێدوانێکیشدا ئۆرسولا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ھاوکارییەکانیان ھەر لەسەرەتاوە بەھێز بوون و پێویستە گەلانی تورکیا و سوریاش بزانن کە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام لەگەڵیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پێشتر لەسەر دۆسیەیەکی تری کۆکردنەوەی پشتیوانی دارایی بۆ تیرۆریستانی داعش دادگایی کراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دەستگیرکراوەکان پەیوەندییان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعشدا ھەبووە و لە رێگەی ھەژماری بانکییەوە پارەیان بۆ ئەندامانی رێکخراوەکە لە سووریا ناردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان، لە ناوەندێکی کلتوری لە مەزار شەریف، تەقینەوەیەک روویداوە و بەھۆیەوە ٤ پاسەوان کوژران و ١٦ کەسیش بریندار بوون کە پێنجیان رۆژنامەوانن.

تەقینەوەکە لە کاتێکدابووە، کە لەو ناوەندە کلتورییەدا مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ رۆژنامەوانان رێکخرابوو.

دوا بەدوای ئەو تەقینەوەیەش لە ویلایەتی بەڵخ، تەقینەوەیەکی تر لە نزیک پۆلیسی ویلایەتەکە روویداوە.

بە پێی لێدوانی پۆلیس، پەلامارەکە دوای دوو رۆژ دێت لە ھێرشێکی تر، کە پارێزگای ھەرێمی بەڵخی لە باکوری ئەو وڵاتە تیادا کوژرا. و دوا بەدوای پەلامارەکەش داعش بەرپرسیارێتی راگەیاند.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران، لەزاری نوێنەرایەتی ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویانکردەوە، بابەتی کڕینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە رووسیا، یەکلایی بووەتەوە.

لە دوای کۆتایھاتنی جەنگی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی ١٩٨٨، ئێران چەند جارێک داوای کڕینی فڕۆکەی جەنگیی لە وڵاتانی جیھان کردووە، و بەپێی میدیای ئێران لەئێستادا رووسیا بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئە و مەبەستە گرێبەستێک لە نێوان ھەردوولا ئەنجامدراوە، بەپێی گرێبەستەش ئێران ٢٤ فڕۆکەی جۆری سوخۆی ٣٥ لە روسیا دەکڕێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٠٧ وە نەتەوەیەکگرتووەکان گەمارۆی چەکی خستە سەر ئێران، بەڵام دوای ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ سزاکان ھەڵگیران ئێران کەوتە ھەوڵدان بۆ کڕێنی فڕۆکەی جەنگیی لە رووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە کەناراوەکانی چەشمە و دیکیلی ٦٠ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن یۆنانەوە گەڕێنراونەتەوە دەستگیرکراون، ٢٨ کەسیش لەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە رزگارکراون، ھەروەھا ٣٢ کۆچبەریش لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی رزگارکراون و کۆچبەرە نایاساییەکانیش رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا دە کۆچبەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ئایدین رزگارکران، یەکێک لە کۆچبەرەکان منداڵە.

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان راشیگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین، تەرمی پێنچ کۆچبەریان لە کۆی ٢١ کۆچبەر دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت بێسەروشوێنبوون دوای ئەوەی ئاوەکە دزەی کردوەتە ناو بەلەمەکەیانەوە.

ھاوکات فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا دەڵێت، لە رۆژی ٨ی ئەم مانگە  لەناوچەی دیدیم سەر بەشاری ئایدن، ٤٤ کۆچبەر دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی چین بە دەنگی دوو ھەزار و ٩٥٢ ئەندام و بەبێ بونی ھیچ دەنگێکی نەخێر، بۆ ویلایەتی سێیەم کە ماوەکەی پێنج ساڵە، متمانەی بەخشییەوە بە شی جین پینگی تەمەن ٦٩ ساڵ.

دەنگدانەکەی پەرلەمانی چین بێوێنەیە لە مێژوی چەند دەیەی رابردوودا، چونکە  لەو ماوەیەدا ھیچ سەرۆکێک لە دوو خول زیاتر لە دەسەڵاتدا نەماوەتەوە، بەڵام لە دواین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کە مانگی تشرینی یەکەمی رابردو بەڕێوەچوو، دووبارە شی جین پینگ وەک سەرۆکی حزب و فەرماندەی گشتی سوپای چین لە پۆستەکەیدا مایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢شەوە ھەردوو پۆستەکە بەڕێوەدەبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا ئێف بی ئای لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داواکاری حکومەتی عێراق چەند ساڵێکە لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی پارچە شوێنەوارێکی دزراوی ئەو وڵاتە، کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو ھەزار و ٧٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، پێدەچێت لەکاتی ئازادکردنی عێراقدا لە مۆزەخانەی بەغداد دزرابێت و گەیەندراوەتە ئەمریکا.

راشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، پارچە شوێنەوارەکەیان لە مۆزەخانەی زانکۆی ئیمۆری لە ویلایەتی ئەتڵانتا دۆزیووەتەوە، کە ئەو زانکۆیەش لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەو پارچە شوێنەوارەی کڕیووە و دواتر لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە لە واشنتۆن، ئەو پارچە شوێنەوارەیان رادەستی بەغداد کردووەتەوە.

لەساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١یشدا ئەمریکا ٧٠٠ پارچە شوێنەواری بۆ ١٤ وڵات گەڕاندووەتەوە لەوانە میسر، عێراق، یۆنان، ئیتاڵیا، ھندستان، پاکستان و کەمبۆدیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ٣٩ دامەزراوە کە لە ھۆنگ کۆنگ و ئیمارات کاردەکەن سزایان بەسەردا سەپێندراوە، بەھۆی ئەوەی ھاوکاری ئێرانیان کردووە لەخۆدزینەوە لە سزاکان و ئاسانکارییان بۆ کردووە بۆ گەیشتن بە سیستمی دارایی جیھانی. 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەو دامەزراوانە ساڵانە دەیان ملیار دۆلاریان لە بەرژەوەندی ئێران کۆدەکردەوە، راشیگەیاند، تاران تۆڕی ئاڵۆزی دروستکردووە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا و بەردەوامیدان بە بازرگانی. 

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتۆن پابەندە بە سزادان و پەکخستنی ئەو تۆڕە داراییە بیانییانەی ھاوکاری پێشکەشی ئێران دەکەن و ئێرانیش بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاریاندەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو پەنابەرە کوردە ناوی رێباز محەمەد-ە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە پارکێکدا لە ساوسامپتۆن بە چەقۆ ھێرشدەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی، کە بەر لە ھێرشەکە لەگەڵیدا وەستاوە و قسە دەکەن. 

دواتر ئەو پەنابەرە کوردە دەستگیرکراوە و بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە، پارێزەرکەشی وتویەتی، رێباز بە بەلەم ھاتووەتە بەریتانیا و دواتر ویستویەتی دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، چونکە ھیچ کارێک و پارەی نەبووە و بۆ ئەوەش دەبوو تاوانێک ئەنجام بدات، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە. 

ئەو دادوەرەشی سزاکەی بەسەردا سەپاندووە وتویەتی، دەکرا ئەو خوێندکارەی پەلاماردراوە گیانی لەدەستبدایە،  وتیشی، ئەو ھاووڵاتییە بیانیانەی دێنە وڵاتەکەوە و تاوان بەرامبەر ھاووڵاتیانی بەریتانی ئەنجام دەدەن سزای یاساییان بەسەرا جێبەجێدەکرێت و لە زووترین دەرفەتدا دیپۆرت دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان رایگەیاند، مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ ئیمزا کرد و پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردن بەپێی دەستور بووە و خواستی گەل بووە.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، چەندین لایەن ھەن دەیانەوێت بومەلەرزەکە بقۆزنەوە بۆ بابەتی سیاسی، بەڵام ئەوە کاریگەری نابێت لەسەر پلانەکانیان، ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی تەواویان کردووە بۆ ئەو ناوچانەی بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە تاوەکو ھەڵبژاردنیان تێدا بکرێت و ئاسەواری وێرانکاری بومەلەرزەکە ھەڵگیراوەتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خانوو بنیات دەنێنەوە، ھەڵبژاردنیش ھیچ رێگرییەک بۆ پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە دروست ناکات.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا، سەختترین ھەڵبژاردن دەبێت بۆ ئەردۆغان لە ماوەی ٢٠ ساڵی دەسەڵاتیدا. تا ئێستاش کاندیدە دیارەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانە وەک کاندیدی ئاکپارتی و مەھەپە لەگەڵ کەمال کلچدار ئۆغلۆ کاندیدی ھاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆنە، ئەگەری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە کاندیدی نەبێت بۆ ئەو پۆستە، ئەوا دەنگی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوبەشی سعودیە و ئێران، لە دوای سەردانەکەی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چین لە مانگی شوباتی رابردوو و دەستپێکردنی ھەوڵەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعودیە، عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دانووستان و وتوێژەکانی لەگەڵ موساعید بن محەمەد راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سعودیە چڕکردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانیان و لە ماوەی نێوان ٦ تا ١٠ی ئەم مانگە چەند جارێک کۆبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران و سعودیە لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکی شی جین بینگ سەرۆکی چین رێککەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و لە ماوەی دوو مانگیشدا باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانیان لە تاران و ریاز و شارەکانی دیکەی ھەردوو وڵاتە بکەنەوە و لەچەند رۆژی رابردووشدا وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات کۆدەبنەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.

ئەو رێککەوتنە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا ئێران و سعودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بە نێوندگیری عێراق پێنج خولی دانوستانەکانیان لە بەغداد ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید حسێنی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی عێراق - ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی راگەیاندووە، عێراق پارەی کارەبا و غاز لە ھەژمارێکی بانکی بەناوی کۆمپانیای نیشتیمانی غاز و دابەشکردنی کارەبا دادەنێت، ئێرانیش لەو ھەژمارە بانکییەوە قەرزەکانی وەردەگرێتەوە، ئەوەش مانای وانییە ئێران راستەوخۆ دەتوانێت ئەو پارەیە رابکێشێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی دەخرێتەسەر ئەو ھەژمارە بانکییەوە لەژێر چاودێری ئەمریکادایە و تەنھا لەرێگەی ھاوردەکردنی کاڵاوە دەکرێت وەربگیرێتەوە، پێشووتریش بە بەھای ملیارێک دۆلار کەلوپەل بەو رێگەیە ھاوردەی ئێران کراوە، ھەروەھا ئێران بە ھەمان رێگە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکمانستاندا دەکات.

ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی عێراق - ئێران دەشڵێت، لەدوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئەمریکا، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی سەر عێراق وەربگرێتەوە، کە لەئێستادا لە بانکەکانی عێراقدان و تاران نەیدەتوانی وەریانبگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین ئەمیرعەبدوڵاھەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو ھاوتا تورکییەکەی کۆبووەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چاوشئۆغلو رایگەیاند، ئێران خواستی خۆی پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سوریا و تورکیاش پێشوازی لێکردووە.

راشیگەیاند، لایەنی روسی پێشنیازی کۆبوونەوەی ئامادەکاری کردووە، بۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەنێوان تورکیا و سوریا بە بەشداری ئێران و روسیا، جەختیشیکردەوە، ئەستانە تاکە رێگەیەک کە لەئێستادا کاردەکات لە بابەتی قەیرانی سوریا.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە ، وڵاتەکەی پێشوازی لە نزیکبوونەوەی تورکیا و سوریا دەکات و لەچەند رۆژی داھاتووشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێران دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...355356357358359...609