پوتن: ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان بۆ ڤاگنەر خەرجکردووە
گۆران
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ڤلادیمر پوتن سەرۆکی رووسیا لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی رایگەیاندووە، ئەو پارەیە وەک موچە و پاداشت دراوە بە چەکدارانی ڤاگنەر.
راگەیاندنی ئەو پشتیوانییەی پوتن لە ڤاگنەر لە کاتێکدایە کە پێشتر رەتیان دەکردەوە ھێزێکی لەو شێوەیەیان ھەبێت و بە گروپێکی بەکرێگیراوی نھێنی ناوزەد دەکرا، کە لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ دەکات.
بەڵام لە دوای ھێرشەکانی سەرئۆکراینەوە ئەو ھێزە بە روونی دەرکەوت، کە وەک باڵێکی سەربازی رووسیا ھێرشەکانی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکرد.