لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی لافاوەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی باشوری ئەفریقای گرتەوە، ٤٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤١ ھەزار کەسیش برینداربوون، ھەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێسەروشوێن بەردەوامە.
ئەو لافاوەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی باشوری ئەفریقای گرتەوە، بەھێزترین بووە لە ماوەی ٦٩ ساڵی رابردوودا و بەھۆیەوە چەندین پرد روخان و بەشێکی زۆری ناوچەکان لە یەکتر دابڕاون و زیان بە زیاتر لە ٢٥٠ خوێندنگە و ھەزاران خانوو کەوتووە، زیانەکانیش بە سەدان ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێن.
لە رێوڕەسمی بەرزراگراتنی رۆژی سوپا، سوپای ئێران دوو جۆر موشەکی نوێی بەناوەکانی فەتح ٣٦٠ و لەبەیک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەناوی کەمان ٢٢ نمایش کرد، دوو جۆر سیستمی بەرگری دروستکراوی ئێرانیش نمایشکران و بە مەبەستی بەکارھێنان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کران.
بە پێی میدیای ئێران ئەو کەلوپەلە سەربازییانە لە پێشکەوتوترین چەکەکانی ئێرانن و بەپێی نوێترین تەکنەلۆژیای ناوخۆی ئەو وڵاتە دروستکراون.
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی وڵاتەکە سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی سیستمێکی نوێی کردووە، کە تایبەتە بە پەرەدان بە توانای چەکی ئەتۆمیی، ھەروەھا توانای یەکەکانی بەرگری دوور مەودا لە ھێڵەکانی پێشەوە پتەوتر دەکات.
لەلایەکی ترەوە سوپای کۆریای باشور رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان دوو مووشەکی تاقیکردۆتەوە بە ئاڕاستەی دەریا، بە دووری ١١٠ کیلۆمەتر و بەرزی ٢٥ کیلۆمەتر.
سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سوید گفتوگۆی کردووە و باسیان لە فراوانکردنی سزاکانی سەر روسیا کردووە، وتیشی، رەوشی ماریۆپوڵ سەختە و بەھۆی گەمارۆی سوپای روسیاوە کەوتووتە ناو رەوشێکی نامرۆڤانەوە، کە بە ئەنقەست شارەکە لەناودەبات .
راشیگەیاند، بۆ راگرتنی وێرانبوونی ماریۆپوڵ دوو بژاردەیان لە بەردەمدایە، کە دۆست و ھاوپەیمانەکانی ئۆکراین چەکی قورس و فڕۆکەی پێویست بۆ ئۆکراین بنێرن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر ماریۆپوڵ، یاخود رێگەی دانوستان بگرنەبەر.
بە پێی راپۆرتێکی پێگەی میدیا باری فەرەنسی ، تۆمەتەکە لەلایەن نوسینگەی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی فێڵ ئاراستەی مارین لوپین کراوەو رەوانەی دادگاکراوە ، بە پێی ئەو تۆمەتەی خراوەتەپاڵی ، لوپین و ژمارەیەک کەسایەتی نزیکی ، بەھۆی ئەوەی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بون ، ٦٠٠ ھەزار یۆرۆیان لە سامانی گشتی بردووە و بۆ خەرجی تایبەتی بەکاریان ھێناوە .
رۆدۆلف بۆسلۆ پارێزەری لوپین لەبارەی ئەو تۆمەتەوە رایگەیاندووە، بەشێک لەو راپۆرتەی ئێستا بڵاوکراوەتەوە باس لە ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەکات و نیگەرانیشی دەربڕیوە لە شێوازی ھەڵوێستی نوسینگەی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی فێڵ و دوپاتیکردۆتەوە لوپین لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری فەرەنساوە بانگھێشت نەکراوە بۆ لێکڵینەوە .
پۆلیسی ویلایەتەکە ئاشکرایکردووە، لە ناوەندی بازاڕکردنی کۆلۆمبیا لە ساوس کارۆلینا ، روداوێکی تەقەکردن روویداوە و بەھۆیەوە ١٢ کەس برینداربوون کە رەوشی تەندروستی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە، تا ئێستاش سێ کەس کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە روداوەکەوە ھەبێت دەستگیرکراون .
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە روداوێکی ھاوشێوەدا لە وێستگەیەکی شەمەندۆفێر لە نیویۆرک ، ١٦ کەس بریندار بوون ، لە دوای ٣٠ سەعات ئەنجامدەری ھێرشەکە دەستگیرکرا .
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بە پێی ئەو ئامارانەی بەدەستی گەیشتووە، تا ئێستا ٢ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ٣ ھەزار سەربازی ئۆکراین لە شەڕی دژ بە روسیا کوژراون و نزیکەی ١٠ ھەزاری دیکەش برینداربوون کە ئەستەمە بزانرێت چەندیان بە زیندوویی دەمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٩ بۆ ٢٠ ھەزار سەربازی روسیاش کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئاماری حکومەتی روسیا، نزیکەی سێ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەو وڵاتە لە شەڕی ئۆکراین کوژراون.
کریستیان لەندەنەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات و بە شێوەیەکی بەردەوام، پشتبەستن بە ھاوردەکردنی غازی شلی سروشتیی روسیا کەمبکەنەوە و ٢ ملیار و ٩٤٠ ملیۆن یۆرۆش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکەن، راشیگەیاند، بەھۆی نیگەرانییەکانی کیێڤ لە نەبوونی چەکی قورس بۆ روبەڕوبوونەوەی سوپای روسیا، حکومەتی ئەڵمانیا بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ چەکی قورس رەوانەی ئۆکراین دەکات.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، وڵاتانی ئەوروپا لەسەروو ھەموویانەوە ئەڵمانیا، وەک رێکارێک بۆ سزادانی روسیا نیازی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی پشتنبەستن بە غازی سروشتیی ئەو وڵاتە دەربڕی و سزای توندی ئابوورییان بەسەر روسیادا سەپاند.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دواین پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوانیان، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە، روسیا بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانیی لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکەن.
رۆژنامەکە ئاشکراشیکردوە، بایدن بەڵێنی پابەندبوونی بە داواکەی سەرۆکی ئۆکراین نەداوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیووە بۆ سزایەکی سوکتر بۆ فشارکردن لە روسیا، لە بەرامبەر ھێرشە سەربازییەکەی دژی ئۆکراین.
لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆر، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دامەزرێندراوە و لە ئێستادا سوریا و ئێران لە لیستەکەدان، لە ساڵی ١٩٧٩ تا ساڵی ٢٠٠٤ عێراقیش لە لیستەکەدا بوو، بەڵام دوای رووخانی رژێمی بەعس، عێراق لەو لیستە دەرھێندرا.
پۆلیسی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای کشانەوی ھێزەکانی روسیا لە باکوری ئۆکراین، زیاتر لە ٩٠٠ تەرمی مەدەنی لە کیێڤ دۆزراونەتەوە کە زۆربەیان بە گوللە کوژراون.
بڵاوبونەوەی ئەو ئامارە دوای ئەوە دێت کە وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، وەک کاردانەوەیک بۆ بانگەشەی ئۆکراین بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا، ھێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر کیێڤ چڕدەکەنەوە.
باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کردووە، رایگەیاندووە، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بۆ ئۆکراین، ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتە زیاتر دەکەن و دەرەنجامی چاوەڕواننەکراوی لێدەکەوێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیاش رایگەیاندووە، یادداشتێکی ناڕەزایی داوەتە سەرجەم ئەو وڵاتانەی چەک و کەلوپەلی سەربازییان داوەتە ئۆکراین.
نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، زیاتر لە ٨٧٠ ھەزار ئۆکراینی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و لە ئێستاشدا رۆژانە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەس دەگەڕێنەوە بۆ ئۆکراین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیار نییە ئەو کەسانە بە مەبەستی دەربازکردنی کەسوکاریان یاخود ھاوکاریکردنی سوپای ئۆکراین دەگەڕێنەوە.
نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباریی مرۆیی راشیگەیاندووە، بەھۆی ھێرشەکانی روسیا، تا ئێستا حەوت ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس لە ناوخۆی ئۆکراین ئاوارە بوون و زیاتر لە چوار ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەسیش رویان لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و وڵاتانی تری ئەوروپا کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی رەفتارەکانی حکومەتی بەریتانیا و سەپاندنی سزا بەسەر گەورە لێپرسراوانی روسیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران و لیزە ترەس وەزیری دەرەوە و بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا و نزیکەی ١٠ ئەندامی حکومەتی بەریتانیایان خستووەتە لیستی سزاکانیان و رێگەیان پێنادەن بچنە خاکی روسیاوە .
راشیگەیاند، ئەوە ھەنگاوە لە وەڵامی ئەو ھەڵمەتە میدیایی و سیاسییەیە کە لەندەن دەستیپێکردووە و ئامانج لێی خنکاندنی ئابووریی روسیا و گۆشەگیرکردنی مۆسکۆیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەم نزیکانەش لیستی سزاکانیان فراوان دەکەن.
ھەفتەی رابردوو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەردانی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبووەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە ڕۆژی ھەینی بووە، لە نزیک کەناراوەکانی شاری سەبراتەی لیبیا کە وەک وێستگەی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا بۆ ئەوروپا ناودەبرێت.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژەی بەوەکردووە، ھەفتەی ڕابردووش ٥٣ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤا لە کاتی ھێرشی سەر ئۆکراین زیانی بەرکەوتووە و لە کاتی ھەوڵی دەرھێنانیدا لە دەریا بەر زریان کەوتووە و بە کاریگەری ئەو ئاگرەی لەسەری کەتووەتەوە ژێرئاو کەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە پێش ژێر ئاوکەتنی توانراوە سەرجەم سەنشینانی کەشتییەکە ڕزگار بکرێن کە ژمارەیان ٥٠٠ کارمەند بووە.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاندووە، ئەوان کەشتیی جەنگیی مۆسکۆڤایان لە ڕێگەی دوو موشەکەوە بە ئامانج گرتووە بەڵام تا ئێستا ڕووسیا پشتڕاستی نەکردووەتەوە کەشتی مۆسکۆڤا لە لایەن ئۆکراینەوە کرابێتە ئامان.
کەشتی مۆسکۆڤا لە ساڵی ١٩٨٣وە خراوەتە ئەرکی سەربازییەوە و ١٦ موشەکی جۆری کروزی ھەڵگرتووە و بە مەترسیدارترین کەشتی ناو دەریای ڕەش دادەنرێت.
مانگی سوری فەلەستینی بڵاویکردەوە، لە کاتی تێکھەڵچوونەکانی نێوان گەنجانی فەلەستینی و سوپای ئیسڕائیل ١١٧ فەلەستینی بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
مانگی سوری فەلەستین ئاماژەی بەوەشکرد، بە پەلە سەرجەم تیمە پزیشکییە مەیدانییەکانی لە شاری قودس خستووەتە ئامادەباشییەوە، بۆ بەدەمەچوونی ڕەوشەکە.
بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕاگەیاندراوێک لە لایەن سوپای ئیسڕائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە، سەبارەت بە ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا، کە دووەم ھەینی مانگی ڕەمەزانە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان فەلەستینییەکان و سوپای ئیسڕائیل دێتە ئاراوە.
بە گوێرەی ڕێنماییەکانی پێشتری سوپای ئیسڕائیل، لە کاتی بەرپابوونی ئاڵۆزییەکان لە شاری قودس و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا، بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە، بە گوێرەی تەمەن ڕێگە دەدرێت بە نوێژخوێنان بچنە ناو گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا بۆ ئەنجامدانی نوێژی ھەینی.