ئیلی کوھین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، بەپێی بەرنامەی کار و ھەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی، لە چەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ سەرکردەکانی دوو وڵاتی ئیسلامی کۆدەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو دوو ئاشکرا بکات، وتیشی، ئەو دوو وڵاتە ھیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسییان لەگەڵ ئیسرائیل نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە فەرمانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دان شاپیرۆ باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئیسرائیل بە نێردەی ئەمریکا دیاریکراوە بۆ کاروباری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.