جیهان

ھیواشی خواست، بە ھاوکاری لێپرسراوانی سعودیە، رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ لە کەشێکی ئارام و شایستەدا بەڕێوەبچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ، ئەفسەرێکیان کوژراوە و سەربازێکیشیان بریندار بووە. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەھۆی ھێرشی تورکیاوە بۆ سەر پەکەکە، نۆ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، پیرۆبایی لە نوێنەرانی گەلی عێراقی دۆست دەکات، بۆ دەنگدانیان لەسەر یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل و بڕیارەکەشی بە مێژوویی ناوبرد.

ئال سادق ئاماژەی بەوەشکردووە، یاساکە ئەڵقەیەکی نوێی ئەو زنجیرە شانازییەی ھەڵوێستە ئازاکانی گەلی عێراقە، بەرامبەر بە دۆسیە چارەنووسسازەکانی نەتەوە موسڵمانەکان.

حزبوڵای لوبنانیش ڕایگەیاند، یاساکە جگە لەوەی پشتیوانییە لە گەلی فەڵەستین و کێشەکەی، لە ھەمان کاتدا ھەنگاوێکی گەورە و سەرەکییە، بۆ وەستانەوە بە ڕووی ھەوڵەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا جیھانییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ڕووسیا لە ھەردوو ناوچەی دۆنێتسک و لوھانسک پێشڕەوی گەورەی کردووە و، زیانی گەورەش بەر ژێرخانی ئابوری ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین کەوتووە.

حاکمی ویلایەتی لۆھانسک ڕایگەیاند، ھێزەکانی ڕووسیا لە پێشڕەویدان، دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک بوو سوپای ڕووسیا گەمارۆی ھێزەکانی ئۆکراینی دابوو لە ناوچەکە.

لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکاریانەش ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ئۆکراین بەو توانایانەی لەبەردەستیدایە، بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات.

پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە کاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر ھێزەکانی ئۆکراین لە ھێرشێکی پێچەوانەدا ھێزەکانی ڕووسیای ناچار کرد، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین پاشەکشە بکات.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ماوەی سێ مانگە درێژەی ھەیە و ھیچ ئاسۆیەکیش لە ئارادا نییە، بۆ ئەوەی بەم نزیکانە جەنگەکە کۆتایی پێبھێندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەنج پشدەری" ڕۆژنامەنووس لە یۆنان ڕایگەیاند، تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە ٨٥ کۆچبەری بە زۆرەملێ گەڕاندووەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. وتیشی، تورکیا ساڵانی ڕابردوو بەو شێوەیە کۆچبەری دیپۆرتی ھەرێم نەکردووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٥٠ کۆچبەری دیکە ماوەی ٤ ڕۆژە لە تورکیا دەستبەسەرن گومان دەکرێت بە بیانوی سنوور بەزاندن ئەوانیش دیپۆرتی ھەرێم بکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان کەناڵی ڕەسمی ئێران ئاشکرای کردووە پێگە سەربازییەکە لە ناو دڵی چیای زاگرۆسدایە.

لە وێنەکاندا محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران دەردەدەکەوێت کە بە ھاوڕێیەتی عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران، بە ناو فڕۆکەکاندا دەگەڕێت.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندین ژێرزەمینی دروستکردووە، کە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تیادا ھەڵگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پاراستنی ھاووڵاتیانی یۆنان بڵاویکردەوە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیکەی ٤٠ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە، بە نایاسایی بچنە خاکی یۆنانەوە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی سنوورەکانەوە ڕێگرییان لێکراوە.

وتیشی، لە ئێستادا ئاماری ھەوڵەکانی تێپەڕاندنی سنوورەکان زیادیکردووە، چونکە ئاستی ئاوی "ڕووباری ئیڤرۆس"، لە نێوان تورکیا و یۆنان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی یۆنان، بە شێوەیەکی بەرچاو  کەمیکردووە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچی یۆنان، لێشاوی کۆچبەران لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بەراورد بە ھەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو، ٣٠٪ زیادیکردووە  و ئەمساڵ زیاتر لە سێ ھەزار داواکاری مافی پەنابەریی پێشکەشی حکومەتی یۆنان کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا دوپاتکراوەتەوە کە واشنتۆن ھاوبەشێکی بەھێزی ئیسرائیل دەمێنێتەوە و ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاشتی بۆ ھەموو لایەک .

رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای "بە تاوانناساندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل"ی پەسەند کرد، کە بەپێی یاساکە دروستکردنی پەیوەندیی سیاسی یان دیبلۆماسی یان ئابووری و سەربازیی یان ئەندامبوون لە رێکخراوێکی ئیسرائیلی، بە تاوان دادەنرێت و بەپێی جۆری پەیوەندییەکە سزای لەسەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە ، لە کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێوەچووە ، دوپاتکراوەتەوە  ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیانەی تورکیا لە ئێستا و داھاتووشدا لە سنورەکانی باشوری ولاتەکە ئەنجامیان دەدات کە "باشور و رۆژئاڤای کوردستان" دەگرێتەوە ، بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیایە بە ھیچ جۆرێک لە جۆرەکان یەکریزی خاکی وڵاتانی دراوسێ و سەروەریەکەیان ناکاتە ئامانج .ئەوە لەکاتێکدایە .

رۆژی پێنج شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، بەمنزیکانە ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە سنورەکانی باشوری ئەنجام دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کۆچبەرەکان دوای کۆتایی ھاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەڵوێستەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرامبەر ئیسرائیل ، بەڵگەیە بۆ رەسەنایەتی گەلی عێراق و پشتگیری بەردەوامیی بۆ گەلی فەلەستین و دۆسیەکەی ، ھەر لەو راگەیەندراوەدا بزوتنەوەی حەماس داوای لە پەرلەمانی وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامیش کردووە ھەمان ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بنێن دژ بە ئیسرائیل ، چونکە ئەو ھەنگاوە پشتگیرییەکی گەورەیە بۆ فەڵەستین و خەباتی رەوای گەلەکەی لە روبەروبونەوەی داگیرکاراندا .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی تەندروستی فنلەندا رایانگەیاند ، یەکەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە و توشبوەکە لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت .

دەستەی تەندروستی گشتی کەنەداش رایگەیاند ، لە دوای تۆمارکردنی ١٠ حاڵەتی تری توشبون بە ئاوڵەی مەیمون کە یەکێکیان لە ھەرێمی ئۆنتاریۆیە ، کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبون لە تەواوی ناوچەکانی کەنەدا گەیشتۆتە ٢٦ حاڵەت .

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە ، نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون مەترسییەکی زۆری لەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناواڕاست نیە و تا ئێستا تەنھا یەک حاڵەت تۆمارکراوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٦ گەریلای ھەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ کوژران.

ھاوکات، تیمەکانی وەڵامدانەوەی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، لە دوو چالاکی تیمەکانیان لە شارەکانی ئامەد و ئێلە لە باکووری کوردستان دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، ھەردوو چالاکییەکە وەڵامێک بوون بۆ ھێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ھاووڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ٢٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە عەمبارەکانی ئۆکراین ماوەتەوە و ڕووسیا ڕێگە نادات ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆو بایدن تاوتوێی ناردنی چەند جۆرێک لە سیستمی موشەکیی پێشکەوتوو بۆ ئۆکراین دەکات، لەوانەش سیستمی موشەکیی "ھیمارس" (HIMARS) کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەند موشەکێک بە دووری ٣٠٠ کیلۆمەتر ئاڕاستەی ئامانجەکان بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سیستمە لە لیستی ئەو چەکانەدایە کە ئۆکراین داوایکردوون، پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئۆکراین ڕایگەیاندبوو، شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەی زیادیانکردووە و بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ڕووسیا، ئۆکراین پێویستی بە چەکی قورس و پێشکەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل جگە لەوەی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە باسی لەوەشکردووە، ئاسایکردنەوەی پەیوەندی ئیسڕائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە دەھێنێت و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیرتر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو سەرکردانەی ڕێگەی ڕق و کینە ھەڵدەبژێرن پێش ھەموو شتێک زیان بە گەلەکەیان دەگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...342343344345346...497