لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە تورکیا شەش کەس گیانیانلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە لمی بارکردووە لەناوچەی ھوناز لەسەر رێگای سەرەکی ئەفیون لە سنوری پارێزگای دەنیزلی، بەھۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە پاسێکدا کە ژمارەیەکی زۆر سەرنشینی تێدابووە کە ھەموویان کەسوکاری یەکترن و لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریی دەگەڕانەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش سەرنشینی پاسەکە گیانیانلەدەستداوە و ٤٣ی تریش برینداربوون.